وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : واشنتن ترسی هەیە لە کوشتنی کوردەکان لەلایەن تورکیاوە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر

مایک پامپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند،”ترسمان هەیە لەوەی کوردەکان لەلایەن تورکیاوە بکوژرێن دوای کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا”.

وتیشی،”واشنتن دڵنیایی زۆری دەوێت لەوەی لە کاتی کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا،  ناوچەکانی باکووری سوریا و کوردەکان بە تەواوی پارێزراوبن و ناشمانەوێت دوای کشانەوەی ئێمە ڕوداوەکان هێندە خراپ بن ناوچەکە دووچاری شەڕی گەورە بکاتەوە”.

هەروەها پامپیۆ بە ماڵپەڕی “نیوز ماکس”ی نزیک لە پارێزگارانی وتووە،” دەمانەوێت گرەنتی ئەوەمان هەبێت کە تورکیا کوردەکان ناکوژێت، لە هەمان کاتیشدا پارێزگاری لە کەمینە ئاینەکانی سوریاش دەکەین، ئەمە بەشێکن لە کارە گرنگەکانی ئەمریکا لە باکووری سوریادا.

پامپیۆ ڕەتی کردەوە لەم خشتە دیاریکراوەی باسدەکرێت کە تێیدا کاتی کشانەوەی تەواوەتی سەربازانی ئەمریکا دیاریدەکات لە باکووری سوریا، ئەمریکا هیچ کاتێکی دیاریکراوی دانەناوە بۆ کشانەوەی تەواوەتی.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩ مانگی ڕابردوو رایگەیاند کە هێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.