ستاندەر
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا فلۆرەنس پارلی لە لێدوانێک دا بۆ رۆژنامەی لۆمۆند، دەڵێت ئەمریکا زۆر بەئاگایە لە گرنگیی پاراستنی کوردانی سوریا.
دەشڵێت سەرەڕای ئەگەری کشانەوەی ئەمریکیەکان لەو ناوچەیە، ئەمریکیەکان حسابی پاراستنی کوردیان بە گرنگیی کردوە، لەبەر ئەوەی هێزە کوردیەکان باشترین هاوپەیمانی هێزە نێودەوڵەتیکان بونە لە شەڕی دژی داعش دا، ئەو بابەتە بۆ ئەوان کارێکی بنەرەتییە نەوەک تاکتیک و پەیوەندییەکی کاتیی بێت.