ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: کاتی ئەوە ھاتووە تورکیا وەک دەوڵەتێکی لە ئامێزگری تیرۆر بناسێندرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

وەرگیڕانی بۆعربی :سكای نیوز
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئەوەی ئاشکرای کرد “تورکیا لە پشتیوانیکردنی ڕێکخراوی قاعیدەوە تێوەگلاوە لە سوریا، ھەروەک ڕێکخراوی قاعیدەش پێشتر بازنەی گەیاندن بووە لە نێوان ئەنقەرە و جوڵانەوەی گەنجانی سوماڵی تیرۆرست کە لەو ماوەی پێشوودا ھێرشی کردەسەر میوانخانەیەک لە نەیبروبی پایتەختی کینیا و نزیکەی ٢١ کەسیش بوونە قوربانی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە”.

ڕۆژنامەی “واشنتۆن ئێگزامینەر” لە ڕاپۆرتێکیدا کە عەبدوڵا بۆزکۆرت – ی سەرۆکی پێشووی نووسینگەی ئەنقەرەی ڕۆژنامەی “زەمان تودەی” نوسیویەتی ڕایگەیاندوە”(ئیبڕاھیم سن) کە ئێستا لە بەندیخانەیەکی پاکستان بە تاوانی ئەندامیەتی بۆ قاعیدە بەند کراوە، بە ھاوبەشی لەگەڵ بەرپرسانی ھەواڵگری تورکیا کاری کردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی گروپە چەکدارەکان لە سوریا”.

ڕۆژنامەکە بە ناونیشانی “کاتی ئەوە ھاتووە تورکیا وەک دەوڵەتێکی لە ئامێزگری تیرۆر بناسێندرێت” ووتارەکەی بڵاوکردۆتەوە”.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە پاڵپشت بە ووتارەکەی بوزکورت ئاماژەی بەوەش کردووە”(ئیبڕاھیم سن) لە ساڵی ٢٠١٢ بڕی ٦٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ جوڵانەوەی گەنجانی سۆماڵی گواستۆتەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیاش ھەوڵی ئەوەیان داوە ئەو کارەی ناوبراو پەردەپۆش کەن دوای ئەوە جوڵانەوەی فەتحوڵا گولەن زانیاری لە بارەی پەیوەندییە نھێنییەکانی نێوان قاعیدە و ئەنقەرە دزەپێکردووە”.

حکومەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٤ دۆسیەی لێکۆلینەوەیەکی تایبەت بە ئیبڕاھیم سن – ی داخستووە، سەرجەم بەرپرسانی پۆلیس و داواکارانی گشتی و دادەوەرانی ئەو دۆسییە داخراوەشی دوورخستونەتەوە کە پەیوەست بوون بە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە ھەر وەک ڕۆژنامە ئەمریکییەکە نووسیوویەتی.

ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە خزمەتی تیرۆردا
ڕۆژنامەی “واشنتۆن ئێگزامینەر” ئاماژەی بەوەداوە “چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کە نوێنەرانی داواکاری گشتی بە گوێرەی فەرمانێکی دادگا دەستیان کەوتووە، پەیوەندی نێوان سن و ئاژانسی ھەواڵگری تورکیا – یان ئاشکرا کردووە، باوەڕیشیان وابوو کە زۆرێک لە ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییە ناحکومییەکان وەک پەردەپۆشیک بەکارھێنراون بۆ شاردنەوەی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان بۆ پشتیوانی گروپە تیرۆرستییە چەکدارەکانی سوریا”.

ڕۆژنامەکە وتوشیەتی “پۆلیسی تورکیاش توانی ٣ کەس لە کارمەندانی دەستەی فریاکەوتنی مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکانی تورکیا دیاری بکات کە لە نزیکەوە لەگەڵ سن کاریان کردووە بۆ بە قاچاخبردنی کەلوپەل بۆ سوریا”.

بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکە “پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان ئەو ٣ کەسەش ئاشکرایان کردووە کە چۆن پلانیان داڕشتووە بۆ بەکارھێنانی ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بۆ تیرۆرستان دوای ئەوەی سەخت و دژوار بوو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە بچوکەکان بە ھۆی جەنگەوە بچنە ئەو ناوچانەی ئەوان مەبەستیان بووە”.

ڕۆژنامەی “واشنتۆن ئێگزامینەر” لە کۆتایدا گەیشتۆتە ئەو ڕاستییەی کە ڕاپۆرتەکەی بوزکۆرت کە جەخت لە پشتیوانی تورکیا دەکاتەوە بۆ ئەندامانی قاعیدە لە سوریا، پێی وایە لەوانەیە ئەم کارە ھاندەر بووبێت بۆ پشتیوانی ئەمریکا بۆ ھێزە کوردییەکان لە سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتۆن تەواو لەوە دڵنیا بۆتەوە کە ھاوبەشی تورکیا لەگەڵ گروپە توندڕەووەکانی سوریا دەبێتە ئاڵێنگارییەکی ئەمنی بۆ ناوچەکە.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە پشتیوانی ئەنقەرەی بۆ قاعیدە لە سوریا گرێداوە بە دەستبەسەرداگرتنی دەزگای کومرگی دەریاوانی لیبیا لە بەندەی میسڕاتە بەسەر بارێک چەک و تەقەمەنی لەناو باخیرەیەک کە لە تورکیاوە ھاتبوو.

ڕۆژناکەمە ئاشکرای کردووە “بارەکە ٢٠ ھەزار دەمانچەی دروستکراوی تورکیا عەیار ٨ ملیم تێدا بووە کە لە ٥٥٠ سندوقدا ھەڵگیراوە کە تایبەت بوون بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی، ئەمەش بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی لیبیا”.

ئەمەش یەکەم باری چەک و تەقەمەنی نەبوو کە بە باخیرە لە تورکیاوە دەگاتە لیبیا،چونکە دەزگا گومرگییەکانی شاری خومس نزیکەی پێش مانگێک بارێک چەک و تەقەمەنیان دەست بەسەردا گرتبوو. ھەردوو بارەکەش لەو شوێنانە دەستیان بەسەرداگیراوە کە لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیا چەکدارەکاندان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.