ستاندەر
پارتی دیموکراتی کوردستان کەبراوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی هەرێمە جگە لەپۆستەکانی سەرۆکی حوکمەت و سەرۆکی هەرێم کە کاندیدی بۆ دیاریکردون، دەیەوێت وەزارەتەهەستیارەکانیش لای خۆی بمێنێتەوە، بەپێی زانیاریەکانیش پارتی دیموکراتی کوردستان جگەلەهەردووسەرۆکایەتی هەرێم و حوکمەت ڤیتۆی لەسەر چەند پۆستێکی تریش هەیە، پۆستەکانیش بریتین لەوەزارەتەکانی(سامانە سروشتیەکان، ناوەخۆ، خوێندنی باڵا، تەندروستی، ئەوقاف و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دەستەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا) جیا لەم پۆستانە پارتی ئامانجیەتی لەسەرۆکایەتی پەرلەمانیش بوونێکی کاریگەری هەبێت بۆئەم مەبەستە داوای جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە.