نوێترین زانیاری لەسەر پارەی گەنمی جوتیاران

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە

ستاندەر

بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم ، ٤۹۹ ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی بارزرگانی عیراقدا هەیە و چاوەرێی بریاری سەرۆک وەزیرانە.

هۆشیار عبداللە ئەندامی لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق ،ڕایگەیاند:سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ، نوێنەرە کوردەکانی لیژنەی داریی سەردانی وەزیری بازرگانیی حکومەتی عیراقی فیدرالیان کرد بە مەبەستی بە دواداچون بۆ شایستە داراییەکانی گەنمی ساڵەکانی ۲٠۱٤ ، ۲٠۱٥، ۲٠۱٦ و هەروەها بری ئە وگەنمەی لە ساڵی ۲٠۱۹ دا وەردەگیریت.ڕاشیدەگەیەنێت: کە وەزیری بازرگانی دڵنیایی داینێ کە بڕی ٤۹۹ ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتدا هەیە تەنها چاوەرێی بریاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە و باسیشی لەو داوایەی مام فارس کرد کە هەر کات بگاتە قۆناغی قەطعی وکۆتایی پارەکە سەرف دەکەن .ئەو ئەندامە کوردەی لیژنەی دارایی ووتی: بریارە لە ئایندەی نزیکدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بکەین.بەڵێنیش بە جوتیاران دەدەت، کە بەردەوام دەبین لە بەداواداچونەکانمان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.