گرنگ: ئەمریكاش هاتە دەنگ -وەفدی پارتی بەرەو سلیمانی

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

ستاندەر:هەوالی شیكاری

بە پێی سەرچاوەیەكی بەئاگای كوردستان ئەمریكا لە ڕێگەی نوینەری تایبەتی خۆیەوە داوای لەسەركردە كوردەكان كردوە پەلە نەكەن لە پیكهینانی حكومەت وسەرۆكایەتی هەریم مادام نەگەیشتونەتە ڕیكەوتن ،بەو هۆیەوە ئەوڕۆ سیشەمە كۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر داوای نیچیرڤان بارزانی دوا خراو ئەویش بەوە ڕازی نەبوو سەرۆكایەتی هەریم بەو پەلەپەلی و یەكلایەنی ودوولایەنیە دروست بكریت ،خواستی ئەو ئەوەیە هەمو لایەنەكان رازی بن ، بۆیە كۆبونەوەكە لەسەر داوای (پ د ك) دواخرا ، بۆ بەیانیش وەفدیكی (پ د ك)بەرەو سلیمانی دەچی ئەگەری زۆرە رێكەوتن بكەن ، لەلای خۆشیەوە (ی ن ك)لەهەولی ریكخستنی خۆیتی لەگەل گۆڕان وكۆمەل و یەكگرتوو ، بۆ ئەوەی هەلویستی هاوبەش وەرگرن ،بە پیی ڕای چاودیران ئەو هەنگاوەی یەكیتی گرنگ ودروستە بەلام تاخیرەو لەدوای ڕووداوەكانە ، هەر ئەو سەرچاوەیە ووتی : بەتەواوی بۆ برایانی پارتی ڕوون بۆوە كە ئەو پەلەپەلی و تەوەجوهە سەركەوتو نابیت وەك پەلەپەلی ریفراندۆمەكە زیانی دەبیت بۆیە لایەنی عەقلانی (پ د ك) وادیتە پیش و لەچەند سەعاتی داهاتوو فەزایەكی دیپلۆماسی چڕوثڕ دەست پێدەكات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.