ئەردۆگان: دۆڕاندنەکەمان بە ھۆی پشت گوێ خستنی کوردەکانەوە بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ئەردۆگان لە دوا لێدوانی لە ئەنقەرە دانی بەوە نا کە کورتھێنانەکەی بە ھۆی کەمی خزمەت گوزاریەکان بووەو ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە بردۆتەوە کە زیاتر لە ڕێگای کوردەکان بووە بە ھۆی پشتگوێ خستنیانەوە ئەو کارەیان کردووە .
ئەو لێدوانە بۆ داھاتووی دەسەلاتی تورکی زۆر ھەڵدەگرێ . ھێشتا زووە بچینە سەری .
لە ھەڵبژاردنی تورکیا کورد بردیەوە ، و ھادەپیش گەمەکی جوانی کرد
با کورد بە ژمارە سێیەم بێت بەس براوەی یەکەم خۆیەتی
ھادەپ گۆمەکەی لە تەواوی تورکیا شلەقاندوەو دیاریش نیە چۆنچۆنی دەمەیتەوە
ئەستەنبۆڵ چەقی سیاسی تورکیایەو ھادەپیش بووە بزوێنەری
ئەکەپە بە ئەستەنبۆل دەسەڵاتی سیاسی لە بن دەستی حیزبە علمانیەکان دەرھێناو بە بۆچوونی خۆم ئێستاش ھەم دیسان ئەستەنبۆل کە شارەوانیەکەی دەکەوێتە بن دەستی جەھەپە ، سەرەتایەکی باش دەبی کە لە ڕێگای خولی داھاتوو یان ھەر وەرچەرخانێکی لە ناکاو ، ئاکەپە دەسەلاتی خۆی لە تەواوی تورکیا لە دەست بدات .
دەڵێن لە ئەستەنبۆل جەھەپە بە ۱٥ ھەزار دەنگ لە پێش ئەکەپە بووە . باشە ئەگەر دەنگی زیاتر لە دوو ملیۆن کوردی ئەستەنبۆڵ نەبوایە ، جەھەپە لە کوێ ئەو پارێزگایەی کە دەکاتە چەقی سیاسی و ئابووری ھەموو تورکیا لە بن دەستی ئەکەپەی دەردەھێنا .
لە ئەنقەرەش جەھەپە بە ۳۷٠ ھەزار دەنگ لە پێش ئەکەپە ، بوو .
لێرەش گوومانی ئەوە دەکرێ کە دۆڕاندنەکە بە ھۆی دەنگی کوردەوە بووبێ .
ڕاستە ئەکەپە لە کۆی ٦۷ شاری گەورە ، ٤٠ شاری بردۆتەوە و جەھەپەش ۲٠ شارو ھادەپیش ۷ شار ، بەڵام ئەستەمبۆڵ و ئەنقەرەی پایتەخت و ئەزمیرو ئەنتالیاو دیاربەکرو ھەکاری دۆڕاندووە .
جگە لەوەی کە ئەو ٦ شارە قورسایی ھەرە گەورەی سیاسی دەناو تورکیادا ھەیە ، لە ڕووی چڕی دانیشتوانیش تەنیا ئەستەنبۆل و ئەنقەرەو ئەزمیر بە پێکەوەیی ، نزیکی سێیەکی دانیشتوانی تورکیا ( ۸۲ ملیۆن )پێک دەھێنن کە جەھەپە تیایاندا بردووتیەوە .
لە باکووری کوردستانیش با ھادەپ لە ژێر کاریگەری کۆمەڵە ھۆکارێک ژمارەی شارەوانیەکانی لە ۹۹ وە بۆ ٦۸ کەمی کردبێتەوە بەڵام لێرەش ، ئەکەپە دیار بەکرو ھەکاری دۆڕاندووەو ھێشتاش ھادەپ براوەی یەکەمەو بۆ خۆشتان دەزانن چڕی دانیشتوانی دیاربەکر لە سەروی یەک ملیۆنە .
بە حیساب و کتاب لێکدەیتەوە ، ئەو شارەوانیانەی دەکەونە بن دەستی جەھەپەو ھادەب زۆر زۆر لە سەرووی نیوەی دانیشتوانی تورکیاوە دەبێت .
دەبێ ئەوەش بڵێین ئەکەپە ئەو شوێنانەی لە دەست داوە کە چەقی سیاسی و دەسەلاتداری ، بەشی شێریان بەر دەکەوێ .
بەردەوامی دابەزینی لیرەی تورکیش لە چاو دۆلار دەردێکی کوشندەیە بەر دەسەلاتی ئەردۆگان دەکەوێ .
حیزبە نوێیەکەی تورکیش کە لە ھەناوی ئاکەپەو دووبارە بوژانەوەی دامەزراوەی گولەن و ئەو ھەموو قورساییە خەرجیاتە شەڕەی تورکی لە ناو خۆو سوریاو باشووری کوردستان ، بودجەیەکی زەبەلاحی دەوێ .
ڕاستە براوەی یەکەم ئاکەپەو دووم جەھەپەو سێیەم ھادەپن ، بەڵام لە ڕووی بزواندنی سیاسی ، براوەی یەکەم ھادەپەو ئاکەپەش باش دەزانی ئەگەر دەنگی کورد و بە رەھا بۆ جەھەپە نەڕۆیشتبا ، ئەوا بە دوایەوە جەھەپە نەی دەتوانی ئەو سەرکەوتنە مەزنە بە دەست بێنی ، واتە وکی ھەڵبژاردنەکانی دیکە شتێکی ئەوتۆ لە ژیانی سیاسی تورکیا نەدەگۆڕدرا . کەواتە ھادەپ واتە کوردەکان ھاوکێشەنە بۆ تەواوی تورکیا .
بۆ لەمەو دوا موناسەفەی سیاسی و حوکمرانی لە نێوان ئاکەپەو جەھەپە دروست دەبێ و بزوێنەرە سەرەکیەکەی نێوانیشیان ، ھادەپ دەبێ و با چاوەڕوان بین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.