کۆیلایەتی فکری !!!

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ئاسۆ فتاح

هیچ شتێک بەقەدەر ئەوە خەتەر نیە کە کۆمەڵگەکەت لەسەر بنەمای بیرکردنەوەی جیاواز دابەش بوبن ئەم دابەش بونە هۆکارەکەی چینایەتییەکی ناسرووشتی بێت و هۆکارەکەشی حزب و کارەکتەرەکانی حزب بێت ، ئەمانیش بەوەندەوە نەوەستابن هەمو ئەو جیاوازیە دینی و فەرهەنگیانەیان بۆخۆیان لوشدابێت کە لەپێناو شتی بچووک کەلێنی گەورەی خستۆتە ڕیزەکانی خەڵک لەهەموو ئەو بوارانەی کە حزب کۆنتڕۆڵی کردون و بەچاوو بیروبۆچونی خۆی هەڵسەنگاندنیان بۆئەکات، ئەمەش ئەو دڵسۆزییەی دروست کردووە کەلە بیرکردنەوەی حیزب و دامەزراوەی حیزب و کەسانی دەسەڵاتداری حزبی تێناپەڕێت ،
مرۆڤێ کورد لەوەتەی هەبووە بەم شێوەیە ڕێگای لێ ون بووە ،!
لەکاتێکا لەڕوی جەستەیی مرۆڤێکی جەنگاوەرو سرک بووە بەڵام لەڕوی فکری زو خەڵەتاوەو دانیناوە بەو واقیعەدا کەنەیزانیوە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکات ئەمیش بەهۆی نا ووشیاری بۆ فکرو بیرکردنەوەی دەوروبەرەکەی ،
جاچ بەهۆی نەخوێندەواری بێت یان بەهۆی ئەو فەرهەنگە هاتووەبێت کە دوژمنانی بەسەریدا سەپاندویانە ،،،
ئەوەی لێرە زۆر بەگرنگیەوە ئەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە بەهەر تاکێکی میلەتەکەم بڵێم ،
ئەی مرۆڤی کورد تۆ هیچت کەمتر نیە لەوانەی کە خۆتیان بۆ بەکوشت ئەدەیت شەڕەپەڕۆیان بۆئەکەیت هوتاف و چەپڵەیان بۆ ئەکێشیت ،
تۆهیچت کەمتر نیە لەوانەی پیرۆزیان ئەکەیت
ئەکرێ تۆ لەوانەش باشترو گرنگتربیت ،
تۆ کەی هەست ئەکەیت کەهەڵەت کردووە و ئەم هەڵەیەشت چەند بارەو چەند بارە کردۆتەوە ؟؟؟
چیتر خۆت کۆپی مەکە بەبیرو هزرو ڕەنگی جیاواز، کەزانیت ئەم بیرکردنەوەیە تەنیا تایبەتە بەدەستەو تاقمێک تەنیا خزمەت بەو دەستەو تاقمە ئەکات نەک ئامانجێکی گشتی مەزن ،

لەکاتێکا کۆیلایەتی فکری مرۆڤی داگیرکراو بەرهەم دێنێت :
ئەو مرۆڤانە لەزۆر حاڵەتدا ئەچنە قۆناغی کۆپی بونەوە واتا ڕێک کتومت ئەوکەسانەی کەبیرکردنەوەو گوتارەکانیان ئەبنە مۆتەکەی خەیاڵ و هەموو هەست و بیری ئەو مرۆڤە کۆیلانە دائەگرن!!!
ئەگەر سەیربکەین بابەتەکان ئەگەنە ئەو ئاستەی ئەگەر هەر گیانلەبەرێک کۆتو بەند بکەیت بەمرۆڤیشەوە یان هەر تەیرێک بکەیتە قەفەسەوە خۆشترین ژیانیان بۆ فەراهەمکەیت
لەهەر دەرفەتێک دابێت ئەم گیاندارە ئەگەڕێتەوە سەر سروشتەکەی خۆی و هەوڵی ئازاد بوونی ئەدات ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو بارودۆخەی سەپێندراوە بەسەریدا ناگونجێت لەگەڵ سروشتی ئەم گیاندارە ،،،
ئەمەش ئەو ڕاستیەمان بۆئەخاتەڕوو کە کۆیلایەتی جەستەیی یان بڵێین فیزیکی شتێکە بەلەبەر چاوگرتنی لایەنە مادیەکەی چارەسەری ئاسانە و هەوڵدان بۆتێپەڕاندنی ئەو دۆخە لەدیلی و کۆیلایەتی شتێکی ئاسانە ،
بەڵام کارەسات ئەوەیە مرۆڤ لەڕوی هزری کۆیلەبێت کاتێک خۆی قەناعەتی وابێت فڵان سەرکردە ڕاستەو فڵان ئایدۆ لۆژیا تەواوە !!!

لەم کاتەدا ئەو مرۆڤە ئاگرێک لەناخی خۆیدا ئەکاتەوە کە هەرگیز لەهیچ پاوان و دارستانێک بەرنەبووبێت بۆیە تەواو هەموو ڕووە فیزیکی و جەستەیی یەکەشی ئەخاتەلاوە ،نموونەش بۆئەمە زۆرە کاتێک لەجەنگی دووەمی جیهانی کاتێک فڕۆکەوانە ژاپۆنێکان بەفڕۆکەکانیانەوە خۆیان ئەکێشا بەکەشتیە جەنگیەکانی ئەمەریکادا !!
لایەنی نێگەتیڤی ئەم بیرکردنەوەیەش ئەو گۆڕانەیە کەبەسەر مرۆڤێکی سەلامەت و بێلایەندا ئەیهێنێت بۆ مرۆڤێکی شەڕەنگێز ،

وەکو ئەوەی لەڕابردوو وبەشێکیش لەئێستا ئەگوزەرێ لەوڵاتی ئێمە کەئەویش کۆیلایەتی هزرییە بۆحزب یان شەخسێکی دیاریکراو بەبێ ڕەچاوکردن و ئاگاداربوون لەپەیڕەوو پڕۆگرامی حزبەکە کەچەندە پێچەوانەیە لەگەڵ کارەکانی ئەو حزبە ئەگەر بشپرسین بڵێین هەموو بۆچوونەکان ڕێژەیین لە ڕاستیدا ،
خراپییەکیتری ئەم کۆیلایەتی فکریە ئەوەیە تۆ ئەتوانی سەت زیندانی لەگرتوخانەی گوانتانامۆ ئازادکەیت بەڵام ناتوانی قەناعەت بە مرۆڤێک بهێنیت کەئەو حزب و ئایدۆلۆجیاو بیرکردنەوەی ئەو بڕوای پێیەتی هەڵەیە !!!
تاکار ئەگاتە ئاستێک کەئەو مرۆڤە ئامادەیە چەکی بۆ هەڵگرێت مرۆڤی بۆبکوژێت وەکو ئەوەی لەشەڕی ناوخۆ ڕویدا !!!
ئەنجام کاتێک ئەو جۆرە مرۆڤانە خەبەریان ئەبێتەوە کەئەنجامی قەناعەت و بیرکردنەوەکەیان زۆر شتی لەدەستداون ،

بۆیە لەزۆربەی کۆمەڵگەکانی دونیا کاتێک جۆرێک لەبیرکردنەوەی هاوبەش دروست ئەبێت کەلەسەربنەمای ئامانج و مەبەستی مەزن بنیاتنرابێت و بۆسودی گشتی بێت و وەئەو سەری ئەنجامەکانی ئەم بیرکردنەوەیان لێ دیاربێت ،،،
ئەمەش نیشانەی ئەو کۆمەڵگە پێشکەوتوانەیە کە شارستانیەتیان لەسەر بنەمای بیرکردنەوەی گشتی و ئامانجی گشتی و بەرژەوەندی گشتی بنیاتناوە،،،
سەرئەنجامیش ئەنجامی گەورەیان بەدەست هێناوە ،
بەپێچەوانەوە زۆربەی کۆمەڵگە دواکەوتووەکان ئەو کۆمەڵگەیانەن کە هوشیاری تیایاندا لاوازە تا ڕادەی بەکۆیلەبوونی هزری بەشێوەیەک کۆمەڵگەیەکی مێگەل ئاسایان لێ دەرئەچێت کەسەرلێ شێواون و هەمووکەس و دۆست و دوژمن ئەتوانێت بەئارەزوی خۆی و بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆی ئاراستەیان بکات ،
ئەمەش لەم وڵاتەی خۆماندا ڕونە ، لەبەرنەبوونی هوشیاری حزب بەجۆرێک مرۆڤەکانی کردووە بەبەشێک لە قەڵغانی بەرژەوەندیەکانی خۆی بەڕاست و بەهەڵە پێ بەپشتیا ئەنێت و مرۆڤەکانی کردووە بەقادرمە بۆسەرکەوتنی خۆی ،!!!
هۆکارەکەشی نەبوونی هوشیارییە نەک لەبەر نەخوێندەواریمان بەڵکو لەبەر نەبوونی بیرکردنەوەمان بەجۆرێک ماددەش بووە بەبەشێک لەئامرازی ئەم بەکۆیلە کردنانەمان
ئەمەش بەکۆنتڕۆڵ کردنی هەمووشتەکان لەلایەن حزبەکانەوە !!!
ئەمەش هیچ جیاوازیەکی بۆ خوێندەوارو نەخوێندەوارمان نەهێشتۆتەوە !!!
بۆیە لەدواجاردا یەک ئامانج و بیرکردنەوەی هاوبەش و ستراتیجی بوونی نابێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.