ستاندەر
زاکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ بڕیاری یەکپۆشی فیڕخوازەکانی خستە بوواری جێبەجێکردنەوە.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی زانکۆی جەرموو ڕایگەیاند “ئەنجومەنی زانکۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی فێرخوازان و بە ئامادەبوونی نوێنەری “کۆمەڵەی خوێندکاران” کۆبوونەوە و بڕیاری یەکپۆشی فێرخوازانیاندا، هەر لە کۆبوونەوەکەش ڕەنگ و جۆری جل و بەرگی فێرخوازان دیاریکرا بە پێی ژینگەی چەمچەماڵ”.
جۆر و رەنگی بڕیار لێدراو :
بۆ کچان /
بلوز و بۆینباخ و قەمسەڵە، ڕەنگیان ڕەساسی دەبێت. هەوەها کراسیان سپی دەبێت و پانتۆڵ و تەنورە و شانتۆڵ ڕەنگیان نیلی دەبێت.
بۆ کوڕان /
چاکەت و بلوز و ڕیبات و قەمسەڵە ڕەنگیان سپی دەبێت و هەروەها کراس سپی و پانتۆڵ ڕەساسی دەبێت.