روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ : هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان لەئانوساتدایە

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کەمەبەست لێی رۆژئاڤای کوردستانە لەئانوساتدایە، لەراپۆرتەکەیدا روانگەی سوری ئاماژەی بەوەداوە، ئەوگروپە توندرەوانەی کەلەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن خەریکی نانەوەی پشێوین لەسوریادا و موشەک لەناوچەکانی دەسەڵاتی “هەسەدە” ئاراستەی تورکیا دەکەن، بۆئەوەی پاساوبدەنە ئەو وڵاتە بۆ هێرشکردن بۆ ناوخاکی سوریاوە، راپۆرتەکە ئاشکراشی کردووە، ئەم کردەوەیە رێکەوتنی لەسەر کراوە لەنێوان ئەو هێزانە و تورکیاوە.

ئاڵۆزبوونی دۆخی نێوان رۆژئاڤای کوردستان و تورکیا لەکاتێکدایە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا”شۆن رۆبەرستۆن” ئاگادار بوونی وڵاتەکەی لەئاڵۆزبوونی دۆخەکە نیشانداوە و هەرجۆرە پێکدادان و هێرشکردنێکیش بۆسەر رۆژئاڤا رەتدەکەنەوە.

لەکۆتایی راپۆرتەکەیدا روانگەی سوریا ئاشکراشی کردووە: تورکیا سەرجەم ئەو گروپەتوندرەوانەی کۆکردۆتەوە کەبەشداربوون لەئۆپراسیۆنی “چڵەی زەیتون” کاتێک عەفرینیان داگیرکرد، رونگەی سوری دەشڵێت: تورکیا دەیەوێت بەم گروپانە هێرش بکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.