ستاندەر
خلوسی هاکار وەزیری بەرگری تورکی ڕایگەیاند بە ئەمریکامان ڕاگەیاندووە وەک چۆن لە باکوی عێراق (هەرێمی کوردستان) بنکەی سەرەکی سەربازیمان هەیە دەمانەوێ لە سنورمان لەگەل سوریاش (ڕۆژئاوای کوردستان) بەقوڵایی ۳٥ بۆ ٤۰کلیۆ مەتر ناوچەی ئارام دروستبکەین و بنکەی لێ دروست بکەین، ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر ئەمریکا پشتیوانی نەکات تاک لایەنە ئەو پڕۆسەیە ئەنجامدەدات.
جێی باسە لە سنوری هەرێمی کوردستان نزیکەی ۳٥ بنکەی سەربازی تورکیا هەن کە بو قوڵایی هەرێم هاتونەتە ژوورەوە.