عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

دوای گەڕانەوەی لەسعودیە بڕیارە عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئێرانیش بکات، میدیای ئێرانی بلاویانکردۆتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق “عادل عەبدولمەهدی ” لەچەند رۆژی داهاتوودا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، ئەمەش دوای ئەوە هاتە کەوا هەفتەی رابردوو عەبدولمەهدی سەردانی سعودیەی کرد دوای روداوی هێڕشکردنە سەر کۆمپانیای نیشتمانی سعودی ئارامکۆ.
بەپێی زانیاری میدیا ئێرانییەکان سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی نێوان سعودیە و ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و دەیەوێت رۆڵی ناوبیژیوانی لەنیوان هەردوو وڵاتدا ببینێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.