ستاندەر
سەرۆكی پێشوی زانكۆی كەركوك کە لە پشكی توركمانە پێنج رۆژە بە بڕیاری دەستەی نەزاهە لای پۆلیس دەستبەسەرە و ئازادنەكراوە،
بەپیی هەواڵێکی پێگەی کەرکوک ناو،د.عەباس تەقی، سەرۆكی پێشوی زانكۆی كەركوك بەبڕیاری دەستەی نەزاهە و لەسەر سكاڵایەك دەستگیركرا،
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە،بە كەفالەت ئازادبكرێت، بەڵام ئازادكردنەكەی دواخرا بۆ سبەی سێشەممە،
بەپێی ووتەی سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك،دۆسییەكەی د.عەباس تەقی، بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە كە سەرۆكی زانكۆ بوو، بەڵام بەڕونی نازانین لەسەر چییە.