ستاندەر
لە قەزاى کەلار ئەمڕۆ بەیانى مێردمنداڵێک بەناوى (نالی والی حەمەساڵح) لە ناو ماڵى خۆیان بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا. کەسوکارى ئەو مێردمنداڵە باس لەوەدەکەن بەهۆى دەرنەچونى لە خوێندن، کە پۆلى حەوتەمى بنەڕەتى بووە خۆى کوشتووە.
بە پێی زانیارییەکانیش بێت، لەوبارەیەوە پۆلیس دەستى کردووە بە لێکۆڵینەوە و تەرمەکەشى لە پزیشکى دادوەرى کەلار لە ژێر توێکاری دایە.