ستاندەر
بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی ئەمریكا 14 پێگەی هێزە ملیشیا عێراقیەكانی دەستنیشان كردووە بۆ هێرشكردنە سەریان و بەگوێرەی رۆژنامەكە كاتەكەی نزیكە بۆ دەستپێكردن.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەمریكا بەرنامەی وایە هێرشبكاتە سەر بارەگای هێزی سەر بە ڕێكخراوی بەدر بەسەرۆكایەتی هادی عامری و عەسائیبی ئەهلی حەق بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی و بزووتنەوەی نوجەبا و كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عێراقی بوەشێنێت .
راشیگەیاندووە بۆ ئەو مەبەستە ئەمریكا سوودی لە هاوپەیمانی نێودەولەتی دژ بە داعش و چەندین سەرچاوەی تری عێراقی وەرگرتوە، بەشێك لەسەركردە سەربازیەكانی عێراقیش ئاگەداری ئەو هەولەن، دەشلێت عادل عەبدولمەهدی هەولی داوە دۆخەكە هێوربكاتەوە بەڵام ئەمریكا گوێی بۆ ناگرێت