ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی روانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ كە سەنتەری رەوبات بڵاویكردۆتەوە دەزگای هەوالگری توركیا ئێستا ئامادەكاری دەكات لە رێگای سوپای سوریای ئازاد كە سەر بە توركیان بۆ بردنی بەشێكی تری شەڕكەرەكانیان بۆ شەركردن لە ریزی سوپای ویفاقی نیشتیمانی لە لیبیا.
جێی باسە ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی روانگەی سوری بەهۆی پابەند نەبونی هەوالگری توركیا بە بەلێنەكانی كە بریتی بوە لە مووچەی 2 هەزار دۆلاری مانگانە بۆ هەر شەركەرێك، نارەزایەتی لەناو ئەو هێزانە دروستبوە كە براونەتە لیبیا و داوای گەرانەوە بۆ سوریا دەكەن.
جێی باسە سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتار لە چەند رۆژی رابردوور رایگەیاند یەكێك لەو هێزە سوریانەی هێنراونەتە لیبیا هێزەكانی پیشمەرگەی رۆژی سەر بە ئەنەكەسەیە، هەرچەندە ئەو زانیاریانە لەلایەن ئەنەكەسە وپ.د.ك بە فەرمی رەتكرانەوە.