ستاندەر
ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایدەگەیەنێت هێشتا لە عێراق بەشێك لە هاوڵاتیان باوەریان بە بوونی كۆرۆنا نیە.
نابراو لە لێدوانێكدا راشیگەیاند باوەرنەبونی بەشێك لە هاوڵاتیان بۆتە هۆی بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبوان چونكە هیچ رێكارێكی خۆپارێزی پەیرەو ناكەن.
ئەدهەم ئیسماعیل وتیشی تا ئێستا 22 تاقیگەی تایبەت بە كۆرۆنا لە عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە هەیە و رێژەی مردوانە 03%ی توشبوانە.