ستاندەر
لەبارەی ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و هەردوولا جەخت لەوە دەكەنەوە کار دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراقیان کردووە، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی ئابووری و چۆنیەتی ڕوبەڕوبوونەوەی کراوە.
، تاوتوێی گیرو گرفت و دۆزە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد، وەکچۆن تاوتوێی جموجۆڵەکانی داعشیشیان لە هەرێم و عێراقدا کرد.
بەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی و پێویستی ژیانی هاوبەش لەنیوان تەواوی پێکهاتە و لایەنەکاندا کراوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش.
سەرۆكایەتی هەرێم دەشڵێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاریکاری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەر داعشدا.