ستاندەر
کاردۆ محمد ڕێکخەری ژوری پەڕلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگێنێت گۆڕان کاتێک بەرپرسیاریەتی ڕێککەوتنی حکومەت لەئەستۆ دەگرێت، کە بنەماکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، ئەگەر ئەو لایەنە پابەند نەبێت بە بنەماکانەوە، گۆڕان بەرپرسیاریەتی لەئەستۆ نامێنێت.
کاردۆ محمد گوتوشیەتی بەشداریکردن یان کشانەوە لە حکومەت بۆ هەر حزبێکی سیاسی کە ڕاشکاوبێت لەگەڵ جەماوەرەکەی خۆی کارێکی ئاسانە.