شیكاری: جموجۆڵەكانی كازمی عێراق بەرەو لوتكەی بەهێزی پەیوەندیەكانی دەباتەوە و كاریگەری لەسەر دەسەڵاتی هەرێم دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

سەرەڕای ئەو دۆخە سەختەی عێراق و ناوچەكەی پێداتێدەپەڕێ لە تەندروستی و دارایی بەڵام كازمی لەو ماوەیە چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە كە وای لە زۆر لە چاودێران كردووە ناوبراو بە ـ”پیاوی قۆناغەكە” ناوبنێن.

مستەفا كازمی لەگەل دەستبەكاربونی جوڵەیەكی بەهێزی دیبلۆماسی لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەستپێكردووە، عەلی جورانی، یەكێك لەسەركردەكانی رەوتی حیكمە لەمبارەیەوە رایگەیاندووە سەردانەكانی دەرەوە و دیدارەدانی لەگەل سەركردە عەرەبەكان و ئەوروپیەكان لە بەغدای پایتەخت ئاماژەیەكی نوێیە بۆ بەهێزبونەوەی پێگەی عێراق و پەیوەندیە دەرەكیەكانی.

هاوكات  ئەحسان شەمەری، بەرێوەبەری ناوەندی فكری سیاسی عێراقی رایگەیاندوو گومانی تێدانیە جولە دیلبۆماسیەكانی كازمی گرنگە، بەجۆرێك لەگەل ئەمریكا و وڵاتە دراوسێكانی لەشێوەی ئێران و لوتكەی سێ پایتەخەكە (بەغدا، عەمان، قاهیرە) و سەردانی سەرۆكی فەرەنسا و پلانی كازمی بۆ سەردان و پێشوازیەكانی لە رۆژانی داهاتوو دەریدەكات پێگەی دیبۆماسی عێراق بەرزبۆتەوە.

 

ناوبراو دەشلێت سەركەوتنی ئەو جولە دیبلۆماسیانە كاتێك كاریگەری تەواوی دەبێت ئەگەر كازمی لەناوخۆ سەركەوتوو بێت لە ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی و روبەروبونەوەی گەندەڵی.

بەبروای چاودێران بەهێزبونی پێگەی دیبلۆماسی عێراق كاریگەری پێچەوانەی سەر هەرێم دەبێت كە هاوشێوەی پێشوو نابێتە جێی چاوی وڵاتان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بانگهێشتكردنی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغداش بە لێكەوتی ئەو قۆناغە نوێیەی عێراق لێكدەدەنەوە كە پێشوو هەولێر دووەم وێستگەی سەردانی سەركردەی وڵاتان بو، هاوكات فشاری ئەوەش بۆ بەرپرسانی هەرێم زیاد دەكات كە بچنە ژێرباری چاكسازیەكانی بەغدا لە كەرتی نەوت و خاڵە سنوریەكان، بەپێچەوانەوە كازمی دەتوانێت كاتی زۆر دژ بەهەرێم بەكاربهێنێت بۆ كۆتایی هێنان بەو شێوازە بەرێوەبردنەی هەرێم، لەو هەنگاوەش ئەمریكا و فەرەنسا و ئەو وڵاتانەی كار بۆ بەهێزكردنی پێگەی بەغدا  دەكەن دژ بە توركیا و ئێران پشتیوانی دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.