ستاندەر
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت رێگانادەین بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش راگەیەنراو بڵاوبكرێتەوە و ئەندامە سەرەكیەكانی كە مەبەستی ئەندامی حیزبەكەیتی ئاگاداری نەبن.
د.رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەمبارەیەوە بە بهپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاندووە:”ئێمە لە بەیاننامەی ئه‌ندامه‌كانمان له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رامانگەیاندووە یەكێتی بە هیچ جۆرێك ئاگادار نییە ناكرێت لایەنێك بەیاننامە دەربكات و لایەنەكەی دیكە ئاگادار نەبێت”.
وتیشی:” ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە پشكی یەكێتی، ئەم بەیاننامەیە و هەر بەیاننامەیەكی تری لەم چەشنەی ئەنجوومەنەكە بە هەند وەرناگرن، چونكە ئاگاداری روداوی لەو جۆرە نین كە لە هەرێم روویدابێت، رێگەش نادەن بەناوی ئەنجومەنێكەوە راگەیەندراو بڵاو بكرێتەوە كە پێش بڵاوكردنەوەی، ئەندامە سەرەكییەكانی پرسوڕایان پێ نەكرابێت”.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سێ ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سیان دایه‌وه كه به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه “ئه‌وكه‌سانه به‌نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بون و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌بووه”.