ستاندەر هۆكارێكی پەیامەكەی ئەمرۆی بارەگای بارزانی ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 443 جار بینراوە

ستاندەر

بارەگای بارزانی ئەمرۆ لە پەیامێكدا لەبارەی لێدوانێك كە بەناوی بارەگاكە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا هێرشكراوەتە سەر دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتی كردەوە لێدوانەكە هی ئەوان
بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ستاندەر هۆكاری دەرچوونی راگەیەنراوەكە بۆ خۆپاراستنە لە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوشێوەی ئەو سكاڵایەی لەماوەی رابردوو لەسەر هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە بەغدا تۆماركرا، دوای ئەوەی ناوبراو هێرشی كردە سەر دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی بە سیاسی لێكدایەوە.