ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەی ژمارە (52)ی خۆی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە كێشەكانی ئێستای هەرێم و بەغدا و سیناریۆكانی چارەسەری.
لەبەشێكی توێژینەوەكە هاتووە:”لەكۆی ئەو رێكەوتنانەی هەرێم و بەغدا كە لە رابردوو ئەنجامدراوە له‌قازانجی مووچه وبودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه”. دەشلێت:” له‌ساڵی 2004 تا 2014 به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ویه‌ك دینار داهاتی ناوخۆ وگومرگهكان راده‌ستی عێڕاق بكات، ده‌وڵه‌تی عێڕاق بودجه‌ی 17% ته‌رخانكردوه بۆ هه‌رێم كه‌نزیكه‌ی (75000000000) حه‌فتاوپێنج ملیار دۆلاری كردوه كە دواتر بەهۆی راگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ بڕدراوە”.
دەقی توێژینەوەكە بخوێنەوە بەشێوەی ۆرد و پی دی ئێف:
توێژینەوەی ژماره (52)
رێكه‌وتنی نه‌وت وبودجه له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا
ئاسته‌نگ ودهرفهكان
به‌سه‌رپه‌رشتی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگای ستانده‌ر
سه‌رۆكی بۆرد:
پرۆفیسۆر دكتۆر رعد رفعه محمد
ئه‌ندامانی بۆرد:
د.كامه‌ران عزیز
م.محمد ره‌ئوف
م.محمد محسن
م.شه‌مال محمد
ئه‌ندازیار جوتیار رشید
ئه‌ندازیار شوان محمد
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده و ئاریشه‌كان. ئامانجی به‌رچاوڕوونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیاردهرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
كانونی دووه‌می 2023
رێكه‌وتنی نه‌وت وبودجه له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا
ئاسته‌نگ ودهرفهكان
بودجه به‌رامبه‌ر هیچ:
له‌ساڵی 2004 تا 2014 به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ویه‌ك دینار داهاتی ناوخۆ وگومرگهكان راده‌ستی عێڕاق بكات، ده‌وڵه‌تی عێڕاق بودجه‌ی 17% ته‌رخانكردوه بۆ هه‌رێم كه‌نزیكه‌ی (75000000000) حه‌فتاوپێنج ملیار دۆلاری كردوه.
له‌ساڵی 2014 تا سه‌ره‌تای 2022 هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (1100000000) ملیارێك وسه‌د ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه وداهاتهكهشی نزیكه‌ی (31000000000000) سی ویه‌ك ترلیۆن دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم. به‌ڵام بودجه‌ی ته‌رخانكراو له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه بۆ هه‌رێم بۆ ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه نزیكه‌ی (97000000000000) نۆوه‌ت وحه‌فت ترلیۆن دینار بووه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی له‌رێگای عێڕاقه‌وه بفرۆشتبا (عێڕاق له‌و بڕه‌دا نزیكه‌ی (15000000000) پازده ملیار دیناری به‌بێ به‌رامبه‌ر داوه به‌هه‌رێم). كه‌واته حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی (51000000000000) په‌نجا ویه‌ك ترلیۆن دینار زیانی به‌ئابوری هه‌رێم وموچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یاندوه. (سه‌رچاوه: دره‌و میدیا)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی عێڕاق به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك له‌سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2020 مانگانه (453000000000) چوارسه‌د وپهنجاو سێ ملیار دیناری ره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه. هه‌روه‌ها به‌پچڕ پچر حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی مانگانه (200000000000) دوو سه‌د ملیار دینار داوه به حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ پێدانی هیچ بڕه نه‌وت وداهاتێكی ناوخۆ به‌عێڕاق.
یاسای نه‌وت وگاز وشكستی رێكه‌وتنه‌كان:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێڕاق وهه‌رێم له‌ساڵی 2007 نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر یاسای نه‌وت وگازی فیدڕاڵی، په‌رله‌مانی هه‌رێم تاكلایه‌نه یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێمی ژماره (22)ی ساڵی 2007 ده‌ركرد وحكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ساڵی 2013 ئابوری سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند به‌فرۆشتنی نه‌وت به‌كۆمپانیا جیهانیه‌كان.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له ساڵی (٢٠١٢)دا بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌هه‌مان ساڵدا ده‌ستی کرد به جێبه‌جێکردنی پلانێكی له‌گه‌ڵ تورکیا، له (٢٠١٣/١٠/١٤)دا، بۆیه‌که‌مجار حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی کرد به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه، ڕۆژانه (١٥٠٠٠) پانزه هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌کرد بۆ تورکیا له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی عێڕاقی توڕه كرد وله‌ساڵی 2015 بوه مایه‌ی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه وهه‌رێمیش توشی قه‌یرانی ئابوری بێت وته‌نها له‌و ساڵه‌دا مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاشه‌كه‌وت كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین رێكه‌وتنی سه‌ره‌كی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌غدا ئه‌نجامدراوه سه‌باره‌ت به‌نه‌وت وبودجه، گرنگترینیان:
یه‌كه‌م: له‌ئایاری 2009 هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌غدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی ته‌نها (60000) شه‌ست هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ به‌رامبه‌ر ناردنی 17% بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد.
دووه‌م: له‌ساڵی 2011 هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌غدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی (175000) سه‌د وحه‌فتا وپێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ به‌رامبه‌ر ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه بۆ ساڵی 2012 به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش جێبه‌جێنه‌كرا.
سێیه‌م: له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2014 هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌غدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی (550000) پێنجسه‌د وپه‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ((300000) سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیلی كه‌ركوك و(250000) دووسه‌د وپه‌نجا هه‌زار به‌رمیلی هه‌رێم) له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ به‌رامبه‌ر ناردنی 17% بودجه‌ی ساڵی 2015 عێڕاق بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام دیسان به‌پاساوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت وكێشه‌ی هه‌ژماركردنی بڕی نه‌وته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه یان ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد. (سه‌رچاوه: قراءة في النزاع النفطي بين الحكومة الاتحادية وحكومة إقليم كوردستان، د. رعد القادري: 11-13).
چواره‌م: رێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی ناوه‌ندی له‌یاسای بودجه‌ی عێڕاقی ساڵی 2019 ماده‌ی (10) به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه (250000) دوسه‌د وپه‌نجا هه‌زار به‌رمیل له‌رێگای سۆمۆ بفرۆشێت وله‌به‌رامبه‌ردا عێراق موچه وبودجه‌ی ته‌واوی هه‌رێم دابین بكات به‌مه‌رجێك هه‌رێم وبه‌غدا شایسته‌داراییه‌كانی ساڵانی نێوان 2004 تا 2018 پاكتاو بكات و ووردبینی وپه‌سه‌ند بكرێت له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی عێڕاقه‌وه.
به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێكی راده‌ستی سۆمۆ نه‌كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات عادل عبدالمهدی رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها یه‌ك به‌رمیلیشی راده‌ستی حكومه‌تی عێڕاقی نه‌كردوه. (تۆڕی هه‌واڵی عێڕاقی، 2/6/2019)
پێنجه‌م: رێكه‌وتنی هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێم وعێڕاق له 15/8/2020 له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك، كه‌گرنگترینیان بریتی بوو له پێدانی بڕی (320000000000) سێ سه‌د وبیست ملیار دینار مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مانگه‌كانی (8، 9، 10) به‌بێ ناردنی هیچ بڕه نه‌وتێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا.
شه‌شه‌م: رێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی ناوه‌ندی له‌یاسای بودجه‌ی عێڕاقی ساڵی 2021 ماده‌ی (11) به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (250000) دوسه‌د وپه‌نجا هه‌زار به‌رمیل له‌رێگای سۆمۆ بفرۆشێت وته‌واوی داهاته ناوخۆییه‌كانیش راده‌ستی حكومه‌تی عێڕاق بكات له‌به‌رامبه‌ردا عێراق موچه وبودجه‌ی ته‌واوی هه‌رێم دابین بكات به‌مه‌رجێك هه‌رێم وبه‌غدا شایسته‌داراییه‌كانی ساڵانی نێوان 2004 تا 2020 پاكتاو بكات و ووردبینی وپه‌سه‌ند بكرێت له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی عێڕاقه‌وه.
له‌و رێكه‌وتنانه‌ی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت:
1- ناوه‌ڕۆكی هه‌موو رێكه‌وتنه‌كان له‌قازانجی مووچه وبودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه.
2- حكومه‌تی هه‌رێم خۆی دزیوه‌ته‌وه له‌هه‌ر پابه‌ندبونێكی ناو رێكه‌وتنه‌كان به‌تایبه‌ت فرۆشتنی نه‌وت له‌رێگای سۆمۆ، ووردبینی كردنی مووچه وبودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه، پاكتاوكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم وبه‌غدا له‌ساڵی 2004 تا كاتی رێكه‌وتنه‌كان، ووردبینی كردن ورادهستكردنی داهاته ناوخۆییه‌كان.
3- زۆر جار حكومه‌تی عێڕاقی له‌ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێكه‌وتنه‌كان ده‌رفه‌تی وه‌رگرتوه بۆ نه‌ناردنی شایسته‌داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وهه‌ندێك جاریش به‌هۆی رێكه‌وتنی سیاسی بڕه پاره‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ناردوه به‌بێ به‌رامبه‌ر.
سه‌ره‌نجام له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌و ڕێكه‌وتنانه، حكومه‌تی به‌غدا خواستی هاونیشتمانیانی كوردستانی پێشێل كردوه، واته ئیمتیازی پۆست وپاره وئاسانكاری كۆمپانیاكانیان بۆ سه‌ركرده كورده‌كان و سزاش له‌سه‌ر هه‌ژارو موچه‌خۆری هه‌رێم وبه‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی بوه. ئه‌و هاوكێشه وای كرد سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ببنه سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌و میلله‌تیش هه‌ژارو هه‌رێمیش به‌ره‌و لاوازی بڕوا .
ئاسته‌نگه‌كانی رێكه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا:
– قه‌رزه‌كانی هه‌رێم كه‌مه‌زه‌نده ده‌كرێت به (30000000000) سی ملیار دۆلار، هه‌ولێر داوا له‌عێڕاق ده‌كات قهرزهكهی بۆ بداته‌وه وحكومه‌تی عێڕاقیش قه‌رزه‌كان ده‌خاته‌وه سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم.
– گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بۆته ئاسته‌نگێكی گه‌وره بۆ رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ولێر وبه‌غدا؛ چونكه هه‌ندێك گرێبه‌ست بۆ ماوه‌ی (50) ئه‌نجامدراوه وله‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر گرێبه‌ستێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر باری مه‌رجی سزایی گرێبه‌سته‌كان.
– جیاوازی تێگه‌یشتن له‌ده‌قه ده‌ستوریه‌كان، هه‌ر لایه‌نێك تێگه‌یشتنی جودا ده‌كات بۆ ده‌قه‌كانی ده‌ستوری عێڕاق به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی. گرنگترین ئه‌و مادانه‌ی تێگه‌یشتنی جودای بۆ ده‌كه‌ن بریتین له (110، 111، 112، 114، 115، 121).
– به‌رهه‌ڵستی په‌رله‌مانی عێڕاق، هه‌ر رێكه‌وتنێكی سیاسی نێوان حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم وحزبه شیعه‌كانی عێڕاق یان نێوان حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی به‌غدا، پێویستی به شه‌رعیه‌تدانه له‌رێگای پرۆسه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مانی عێڕاق، به‌تیبه‌ت ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی په‌یوه‌ستن به نه‌وت وگاز وبودجه وموچه وداهاته ناوخۆییه‌كان. فراكسیۆن وپه‌رله‌مانتارانی عێڕاق تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن سه‌باره‌ت به‌هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا؛ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ترسیان له‌توڕه‌یی ده‌نگده‌رانیان وداهاتوی سیاسیان.
– ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، ئێستا هەرێمی کوردستان چۆتە قۆناغێکی نوێوە و بەمەترسی بۆ سەر ئەو بەرژەوەندییانەی ئێران ئەژمار دەکرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌به‌رهێنان له‌گازی سروشتی، بەتایبەت کە باسی ئەوە دەکرا هەرێم تا ساڵی ٢٠٢٦ دەتوانێت پێداویستیی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ پڕ بکاتەوە و گاز بۆ تورکیا هەناردە بکات(You tube, (12/1/2021) “Gas in Iraqi Kurdistan: Market Realities, Geopolitical Opportunities” (accessed: 19/10/2022)). بێگومان هەوڵی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری گازدا، بەتایبەت پلانی زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە دوو قۆناغ لە یەکەمدا بەرهەم ٥٠٪ زیاد بکەن و بەرهەمی گاز بگەیەننە ٦٩٠ ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا و پاشتر یەک ملیار پێ سێجا تا ساڵی ٢٠٢٤ ده‌بێته هۆكاری ته‌ماعی هه‌ندێك ووڵاتی دراوسێ وهه‌رێمی(Dana Gas, (24/04/2021),” Dana Gas and Crescent Petroleum Resume Khor Mor Expansion Project”, ttps://www.danagas.com/media/press-releases/?cat=2021, (Access: (20/10/2022).).
سوده‌كانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر وبه‌غدا:
یه‌كه‌م: سودمه‌ندبونی هه‌رێم به‌گشت بودجه وئیمتیازه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێڕاقی وه‌ك: هاوكاری، به‌خشین، پڕۆژه، بودجه‌ی په‌ره‌پێدان، قه‌رزه‌كان به‌گشت سه‌رچاوه وجۆرهكانیهوه، خه‌رجیه سیادیه‌كان.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هه‌رێمیش راسته‌وخۆ سودمه‌ند ده‌بن له‌گشت ماف وئیمتیازه‌كانی گه‌لی عێڕاقی وه‌ك: گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌موچه وبهرزهموچهی فه‌رامنبه‌ران، وه‌رگتنی موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران له (12) مانگی ساڵێك، وه‌رگرتنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌ژاران وكه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، هه‌موو جۆره قه‌رزی بانكه‌كان، نه‌وت وگازی هه‌رزانتر له‌هه‌رێم، هتد…
دووه‌م: ده‌توانرێ سود له‌ده‌وڵه‌تی عێڕاقی وه‌ربگیرێ بۆ پاراستنی سنوری جوگرافیای هه‌رێم له‌هێرش وسنوربهزاندن وتۆپبارانكردن وشههیدكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێ؛ چونكه ده‌وڵه‌تی عێڕاق خاوه‌ن سیاده وسه‌روه‌ری خۆیه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ونهتهوهیهكگرتوهكان وتا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌و هێزه چه‌كدار وئهمنیه زه‌به‌لاحه‌ی هه‌یه‌تی نه‌یتوانیوه پارێزگاری له‌هه‌رێم وخه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.
لێكه‌وته‌كانی رێكنه‌كه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا:
یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕال سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێم ساڵی 2007:
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەدۆسیەی نەوت وگازی هەرێم له 15/2/2022، هه‌روه‌ها كێشە بەردەوامەكانی دۆسییەی نەوت و گاز، كە چەند ساڵێكە لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، هاوشێوەی هەوڵی سەربەخۆیی، شكستێكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنێت. پارتیی چاوی لەسەر ئەوەیە، كە لە بابەتی ئابووری لە عێراق جیابێتەوەو خۆی بگەیەنێتە بازاڕەكانی ئەوروپا، كە ئەم جوڵەیە هاوشێوەی پرۆسەی ریفراندۆم شكستی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنێت.
هه‌ر بەهۆی هەڵوێستەكانی حكومه‌تی هه‌رێم لەسەر دۆسییەی نەوت‌و رێكنەكەوتنی لەگەڵ بەغدا، هەر كاتێك ئەگەری هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە 2017 روویدا، ئەوەش لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی. (سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی میدڵ ئیستی به‌ریتانی).
دووه‌م: ئه‌گه‌ری زۆری ده‌چوونی بڕیاری نایاسایی بونی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم وداوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی عێڕاق له‌لایه‌ن توركیاوه به‌بڕی (26000000000) بیست وشه‌ش ملیار دۆلار كه ئێستا دادبینی ده‌كرێت له‌لایه‌ن دادگایه‌كی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پاریس وپێشبینی ده‌كرێت له‌م ساڵدا كۆتا بڕیار ده‌ربچێت. (سه‌رچاوه: پێگه‌ی ئیندپێندنتی عه‌ره‌بی به‌ریتانی)
سێیه‌م: ئه‌گه‌ری زۆری ده‌رچونی بڕیار دژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دادگاكانی عێڕاق سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زۆره‌ملێی كێڵگه‌كانی خورمه‌ڵه، ئاڤانا، سه‌فیه، كۆرمۆر، قادركه‌ره‌م، بای حه‌سه‌ن، داوود (پێگه‌ی فه‌رمی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری عێڕاق) كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نه‌وت وگاز وكارهبای هه‌رێمن وله‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق، هه‌رێمی كوردستان توشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابوری ودارایی وسوته‌مه‌نی و ووزه ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: به‌رده‌وامی دۆخی خراپی بژێوی موچه‌خۆران وكاسبكارانی هه‌رێم وله‌وانه‌یه به‌ره‌و خراپتریش بچێت له‌ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخ وبڕی نه‌وتی هه‌رێم. هه‌ر بۆیه دیسان هه‌رێم وخه‌ڵكه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بن له‌بودجه وئیمتیازه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێڕاقی. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین كه‌هه‌رێم له نۆ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2020 هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به (10.25$) كه‌متر فرۆشتوه به‌به‌راوردی فرۆشی نه‌وتی عێڕاق. (راپۆرتی رێكخراوی ستۆپ ورێكخراوی روونبین، شوباتی 2021: 41)
به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌كان، بەکارهێنانی نەوت وەك سەرچاوەی وزە لە جیهاندا کەم دەکاتەوە و دەبێتە مەترسی بۆ ئەو وڵاتانەی کە تەنها پشتیان بەداهاتی سامانی سرووشتی وەك نەوت بەستووە بە دوو هۆکاری سەرەکی:
یەکەم: زۆر روكردنه به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
دووەم: روكردنە کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نەوت بۆ وزەی نوێبۆوە.
بە پێی سایتیENERGY EFFICIENCY & RENEWABLE ENERGY) ) لە (٦٦٪)ی یەك بەرمیل نەوتی خاو دەکرێت بە بەنزین ودیزڵ بۆ سوتەمەنی ئۆتۆمۆبیل بەکاردێت؛ هه‌ر بۆیه ئەگەری زۆری ئەوە هه‌یه کە پاش چەند ساڵێکی تر ئۆتۆمبێڵی بەنزین و دیزڵ زۆر کەم بێتەوە، دەرئەنجام ئەو خواستەی لەسەر نەوت هەیە بەڕێژەی (٦٦٪) بۆ بەنزین و دیزڵ کەم دەکات.
هه‌روه‌ها هەریەك لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری نەوت (تۆتاڵ، بی پی، شێڵ، En, شیفرۆن و ئێکسۆ‌ن مۆبیل)، ساڵانە بڕێکی زۆر بودجە تەرخان دەکەن بۆ وەبەرهێنان لە وزەی نوێبۆوەدا و ساڵانە چەندین تۆێژینەوە دەکەن لەسەر ئەو بوارانە.
هه‌ر بۆیه کۆمپانیای زەبەلاحی نەوت و غازی فەرەنسی تۆتاڵ ئامانجیەتی لە ساڵانی داهاتوودا گەشە بە وەزەی نوێبووە بدات و بەردەوامێش دەبێت لە ئایندەدا. کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تا ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی نیوەی فرۆشەکانی لە وزەی نوێبووەوە و کارەبا بێت. بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکە پلانی هەیە ساڵانە ٣.٢٥ بۆ (٤ )ملیار دۆلار بۆ وزەی نوێبووەوە و کارەبا خەرج بکات تا ساڵی ٢٠٢٥. (راپۆرتی ڕیکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافیت لە پرۆسەکانی نەوت، ئاماده‌كردنی: یادگار صدیق و فریا كاڵێ، ئابی 2022)
ده‌ره‌نجام:
رێكه‌وتنی پێدانی “هیچ” به‌رمیل بۆ وه‌رگرتنی “سفر” بودجه:
حكومه‌تی عێڕاق مه‌رجی سه‌ره‌كی له‌هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانی پێشووی بریتی بوه له فرۆشتنی نه‌وت وگازی هه‌رێم له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ وله‌ئێستاشدا هه‌مان مه‌رجی هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌موو رێكه‌وتنه‌كان نه‌یویستوه له‌رێگای سۆمۆ نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات وپێدهچی ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی –ئه‌گه‌ر رێكبكه‌ون- ئه‌م ساڵیش ئه‌نجامه‌كه‌ی شكست بێت وه‌كو رێكه‌وتنه‌كانی ساڵانی رابردوو؛ چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پلانی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه -ئه‌گه‌ر چی له‌زه‌ره‌ری خه‌ڵكیش دابێت- وبه‌وه‌ش دۆسیه‌ی نه‌وت وگاز هه‌ر له‌ده‌ست خۆیان ده‌مێنێته‌وه؛ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌رێم دۆسیه‌ی نه‌وت وگاز ته‌سلیمی عێڕاق بكاته‌وه، ئه‌وكات بواری فێڵ وگه‌نده‌ڵی تێیدا نامینێت وحكومه‌تی هه‌رێم لێپرسینه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت وهه‌ر دینارێكی بودجه‌ی عێڕاقی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وگشت خه‌ڵكی هه‌رێم منه‌تیان به‌هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات نامێنێ؛ چونكه مووچه وبودجه وپڕۆژه‌كان راسته‌وخۆ دابه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه قبوڵكراو نیه.
دووه‌م: دۆسیه‌ی نه‌وت وگازی هه‌رێم به‌ته‌واوی كه‌وتۆته ده‌ست ووڵاتێكی هه‌رێمی (توركیا) وته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش هیچیان له‌ده‌ست نه‌ماوه جگه له‌به‌شێكی كه‌م.
هه‌ربۆیه چونی ئه‌و وه‌فده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا هیچ شتێكی ئه‌وتۆی لێ شین نابێت وئهگهرێكی كه‌می هه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی (400) ملیار دیناره‌كه‌ی كۆتا مانگه‌كانی ساڵی 2022 ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، به‌ڵام له‌ساڵی 2023 به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن هیچ بڕه بودجه‌یه‌ك نه‌نێرێ.
راسپارده:
به‌پێی مێژووی گشت رێكه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه سه‌ركردایه‌تی ئێستای كورد نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد نینه، به‌ڵكو هه‌رچی سه‌ردان وهاتوچۆ ورێكهوتنهكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بریتی بوه له‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای بنه‌ماڵه وحزب وكۆمپانیانیان بوه له‌پۆست وپاره وبودجه وئیمتیازه‌كانی عێڕاق. هه‌ر بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان خۆیان راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌به‌غدا له‌رێگای خۆرێكخستنه‌وه وجوڵه‌ی سیاسی میللی له‌هه‌رێم وبه‌غدا.
دەقی توێژینەوەكە بەشێوەی PDF داگرە
https://drive.google.com/file/d/1wddqbPxlM6okhL9MBhbtftyNvrW0N-xP/view?usp=sharing