ستاندەر بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسێكی سوپای عێراق لەمەولا سوپای عێراق دەبێتە جێگرەوەی حەشدی شەعبی لەسەر سنورەكانی نێوان ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری عێراق. بەرپرسێكی باڵای عێراقی لەفەرماندەی ئوپەراسیونی هاوبەش بە ماڵپەری ئەلعەرەبی الجدید راگەیاندوە: هێزەكانی سوپای عێراق لەسەر سنورەكانی نێوان پارێزگای نەینەوا و هەولێر بڵاوكراونەتەوەو یەكەكانی حەشدی شەعبی بەرووبەری زیاتر لە 10 كیلۆمەتر كشاونەتەوە. راشیگەیاندوە: ئیدارەدانی ...
ستاندەر ئەحمەد سەفار، پەرلەمانتاری پارتی و بریاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی رایگەیاند” ئەوەی رێكەوتنی لەسەر كراوە لە دەرەنجامی گفتوگۆی بەغدا و هەرێم. حكومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەكات، لەبەرامبەردا بەشە بودجەی خۆی كە 12.67 لە بەغدا وەردەگرێت. وتیشی:” ستراتیژیەتی حكومەتی عێراق ئەوەیە ...
ستاندەر لە پەراوێزی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڕەشەی لەو كەسانە كرد كە بارەگای پارتیان سوتاند و رایگەیاند رۆژێك باجی ئەو كارەیان دەدەن. ئەو هەڕەشەیە لە میدیای عێراقی گرنگی پێدرا و لەو چوارچیوەیە پێگەی (بەغداد الیوم) لە سەرچاوەیەكی پارتی لەبارەی مەبەستی ناوبراو لەو هەرەشەیە ئەوەی ...
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بۆ ستاندەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەكی مەبدەئی رێككەوتوون هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ماوەی پێنج مانگ دوابخەن. سەرچاوەكە وتیشی هەردوو لا رێكەوتوون هەلبژاردنەكان لە مانگی 11 ی ساڵی داهاتوو لەجێی مانگی 6 ئەنجامبدرێت، ئەویش بەهۆی تەواو نەبونی ئامادەكاریەكان بۆ هەلبژاردن لەكاتی خۆیدا.
ستاندەر سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ لە زینداندا دەمێننەوە ئەویش بە گوێرەی بڕیارێكی نوێی دادگای توركیا. لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی دەولەتی توركیا لەژێر ناوی “لێپرسینەوەی كۆبانێ”دا، بە بیانووی پشتگیرییەكانیان بۆ كۆبانێ، ماوەی ساڵێكە لێكۆلینەوە لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكانی پێشوتری هەدەپە دەستپێكروە، كە ئەو تاوانبار كردنە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە زیندانیكراوون، سەرەرای ئەوەی دادگای توركیا ...
ستاندەر لە سێیەم ساڵیادی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، ئاراس شێخ جەنگی كە بەیەكێك لە كارەكتەرە سەرەكیەكانی ڕووداوەكان دادەندرێت رایدەگەیەنێت بەرنامەیەكی ئیقلیمی و نێودەولەتی بە پشتیوانی هەندێك هێزی كوردی هەبوە بۆ ئەوەی كەركوك وەك عەفرینی لێبكرێت. ئاراس شێخ جەنگی ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر لە دیداری میدیایەكی حیزبەكەی كە ناس كورد بەدواداچونی بۆكردووە ڕایگەیاندووە: “من ...
ستاندەر بەگوێرەی بەدواداچونێكی ماڵپەری ئینتیپێندنتی عەرەبی رێوشوێنەكانی كازمی بۆتە هۆكاری ئەوەی گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران توشی كێشە ببن لە ڕووی داراییەوە. راپۆرتەكە ئاشكرای كردووە هەڵمەتەكانی كازمی بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی بووەتە هۆی وشككردنی سەرچاوەی دارایی گروپە چەكدارە عێراقییەكانی نزیك لە ئێران كە زۆربەیان پشت بە دەروازە سنوریەكان و كاری قاچاخچێتی بەستووە، ئەو دۆخەش لەكاتێكدا تێكەوتوونە كە ...
ستاندەر ئاژانسی هەواڵی “مەعلومە”ی عێراقی لە بەدواداچونێك رایگەیاندووە هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق لەماوەی كاركردنی بەدەیان كەسی نزیك لە خۆی لە باڵوێزخانەكانی عێراق دامەزراندووە، ئاژانسەكە ئەوەشی وتوە یەكێك لەو كەسانە كوڕی خۆیتی كە بە راوێژكار لە باڵوێزخانەی لوبنان دایمەزراندووە لەكاتێكدا ئەو كەسە هیچ جۆرە دەوامێك لەو باڵوێزخانەیە ناكات و بن دیوارە. جێی باسە بەشێوەی ...
سامانی وەستا بەکر سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری “باغی داد” بغداد و چەن سەرنجێک. گومان هەڵناگرێ کە زۆرینەی عەرەب وە لە ناویشیانا عەرەبی عێراق و سوریا کورد بە هاوبەش و داروسێ و خاوەن خاک و ماف نابینن، بەڵکو لەبری ئەوە کورد وەک دوژمن و ژێردەستە و بگرە کۆچەر و داگیرکار تەماشا ئەکەن، ...
عومەر عەلی زۆر شتێکی ئاساییە کە حەشدی شەعبی و هەر هێزێکی تری عەرەبی و فارسی و تورکی ئاڵای کوردوستان بسوتێنێ و سوکایەتی بە پیرۆزەکانی بکات و هاوڵاتیانی ئەشکەنجە بدات و سوکایەتیان پێ بکات .ئێمە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانەمان لە ڕابردوو ئێستاو ئایندەدا دەبینین .ئەوان کۆمەڵە نەتەوەو هێزێکی ناسیونالیستی و لەم دواییانەدا توندڕەوی ئاینی بەسەردا کراوەو بەمەش ...