ستاندەر پەیامنێری ستاندەر لە مەخمور رایگەیاند ھێزێکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە سنوری مەخمور لەنزیک گوندی لەھانە جێگیربونە، ئەوە لەکاتێکدایە بە ھاتنی ئەو ھێزە کە دڵڕاوکێی لای خەڵکی سنورەکە دروستکردوە نێوانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ کەمتر لە ١٠ کیلۆمەتر کەمبویەوە.
نەبەز گۆران هەر لەسەرەتاوە یەكێتیی نیشتیمانی و یەكگرتووی ئیسلامی، بەو مەرجە چوونە ناو ریفراندۆمەكەی (بارزانی)ییەوە، هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت. بەپێی راپرسییە نهێنیەكانی دەزگاكانی هەڵبژاردن، هەردوو حیزب لەرووی دەنگدەرەوە لەدۆخێكی باشدا نین، هۆی باش نەبوونەكەیان دەگەرێیتەوە بۆ ئەو هەوڵە سیاسییە ناتەندروستەی گروتویانەتە بەر و، گورزێكی كوشندەی لە جەماوەرەكەیان داوە. ئێستا كە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بەیاننامەی ...
کامەران خدر بەپیی ئەو زانیاریانەی کە لەبەر دەست دایە هەوڵێکی زۆر هەیە لەلایەن هێزەکانی دەسەلات بەتایبەت یەکێتی نیشتمانی کەوا بەشیوەی رێکەوتن لەگەڵ پارتی و یەکگرتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم دوابخەن وتەمەنی پەرلەمان درێژ بکەنەوە کە هاوکاتە لەگەل درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیش. ئەگەر بێت و ئەم هەوڵە بێتە بواری کردەی و هەڵبژاردن دوابخرێت بە ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاریەکانی ستاندەر ھێزێکی ئەمریکا کە لەکۆتاییەکانی چیای قەرەچوغ بەر لە ریفراندۆم جێگیر کرابون ئێستا شوێنەکەیان چۆڵ کردووە کە ناوچەیەکی ھەستیاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیە، پەیامنێری ستاندەر لەو سنورە رایگەیاند کشانەوەکە دڵراوکێ ی لەلای خەلکی ناوچەکە دروستکردوە چونکە پێیان وایە ھۆکارەکەی نیگەرانی ئەمریکایە لە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق.
فەرمان ڕەشاد بارزانی و حیزبەکانی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان-عێراق لە دەمی بانگەشەی ریفراندۆمەوە تاکو ئێستا دەیانەوێ ئەوروپا و ئەمریکا فێری رێزگرتن لە دیموکراتی و مافی مرۆڤ بکەن و، داوادەکەن رێز لە ریفراندۆم و ویستی سەربەخۆیی بگرن چونکە ئەوە پرۆسەیەکی دیموکراتیە کە ئێوە دایەم تەئکیدی لێدەکەنەوە، کاتێک ھەر وڵاتێکی رۆژئاوا دژایەتی ریفراندۆمی ھەرێمی کردوە بەوە تۆمەتباریان کردوون ...
ستاندەر دوێنێ لە وتارێکی ئاینی دا لە ئەستەنبول، مەلا ئەحمەد جوبەلی کە ناسراوە بە هەلوێستەکانی دژی دۆزی کورد، هاوکات لایەنگری حزبەکەی ئەردۆغانە، بەسەرسامییەوە باسی دینداریی کوردانی کرد. لە میانەی وتارەکەیدا لە مزگەوتێکی ئیستەنبول، گوتی لەو ماوەیە لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پێشوی کورد چوم بۆ باژێڕی چەولگ(بینگۆل بەتورکی)، لەوێ مێوان بوم، هەر لەگەڵ دەنگی بانگدان بەڕاستی سەرسام بوم، ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاریەکان ئەمرۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ھەولێر بۆ پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە، زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ھەردوولا لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنەکان کۆکن، بەڵام لەسەر ماوەی دواخستنەکە رێکنەکەوتوون. پارتی داوای کردووە سێ بۆ چوار مانگ دوابخرێت بەڵام یەکێتی داوادەکات بۆ زیاتر لە ھەژدە مانگ دوابخرێت.
ستاندەر سایتی پیوکەی میدیا کە زمانحاڵی یەکێتیە لە ھەواڵێکدا نوسیویەتی بەغدا دوو خاڵی سنوری پارتی کۆنترۆڵ کردووە. ھەر بەگوێرەی ھەواڵەکە ٤٩ فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق نێردراون بۆ ھەردوو خاڵی سنوریی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران”. دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەران دەکەوێتە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ھەروەھا دەروازەی ئیبراھیم خەلیل دەکەوێتە نێوان ھەرێم و ...
ستاندەر دوای ئەوەی سەلیم جبوری سەردانی بەرێز مسعود بارزانی كرد لەهەولێر لە رۆژی یەكشەممە 8/10/2017 بەمەبەستی نێوەندگیری لەنێوان بەغدا وهەولێر. بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت ستاندەر زانویەتی پێش سەردانەكەی سەلیم جبوری بەئەمریكیەكانی راگەیاندوە ئەم سەردانە ئەنجامبدات بەمەبەستی نێوەندگیری” بەڵام ئەمریكیەكان پێیان راگەیاندوە: پێمان باش نیە بەم كارە هەستی. بەڵام سەلیم جبوری هاتۆتە هەولێرو بۆیە دوێنێ شەو 10/10/2017 ...
ستاندەر دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بە فەرمی داوای لەبارزانی کرد بەڵێنی دەستلەکارکێشانەوەی جێبەجێ بکات، لەسەر ئاستی ناوخۆش ئارازی شێخ جەنگی برازای مام جەلال داوای دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی دەکات . دەقی پەیامەکەی ئاراس شێخ جەنگی بخوێنەوە بەڕێز جەنابی کاک مەسعود سڵاوێکی گەرم بۆ جارێکی تر وەکو دڵسۆزێک بۆ میللەتەکەم ئەم نامەیەت ...