بایەخدار هەواڵی کوردستان

پارتی و یەکگرتوو لەلایەک گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵیش لایەکەی تر نھێنی دابەشبونەکانی ناو کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 763 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ناو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ ستاندەر لەئێستادا پێنج لایەنەکەی ناو کۆمسیۆن بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونە، لایەنی یەکەم کە پێکدێت لە پارتی و یەکگرتوو کە دەیانەوێ وەڵامی نوسراوەکەی بارزانی بدەنەوە بەوەی لە 25 ى 9 ریفراندۆم بکرێت. لایەنی بەرامبەر کە لە گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی پێکدێت پێداگری لەسەر وەڵامدانەوەی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

کاتی دانیشتنە راستەوخۆکانی بەرپرسانی باڵای گۆڕان و پارتی ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 753 جار بینراوە
ستاندەر سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو دانیشتنە ڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێدەکات. ئەو سەرچاوەیە وتیشی بڕیارە وەفدەکەی پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی ئاسایی کردنەوەی دۆخی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم. بەگوێرەی زانیاریەکان پارتی پەلەیەتی لەسەر پرسی ریفراندۆم بەزوی لەگەڵ ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

کاراکردنەوەی بێ مەرجی پەڕلەمان بەتامی مەرجدار

لەلایەن ستاندار Posted on 663 جار بینراوە
کەرکوک ئەحمەد لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوەدەکات کە هیچ مەرجێکی نییە بۆ کاراکردنەوەی پەڕلەمان، ئەو هەنگاوەی پارتی لەکاتێکدایە کە شکستی هێناوە لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئیقلیمی و دەولی بۆ پرسی ڕیفراندۆم. لەسەروبەندی نوسینەوەی پڕۆژەی دەستوری هەرێم دەوترا کە پارتی دەیەوێ سیستەمەکە پەڕلەمانی بێت، بەڵام بەتامی سەرۆکایەتی. دوبارە لەسەروبەندی کۆتایی هاتنی دوساڵی درێژکراوەی ماوەی سەرۆکایەتی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

بۆچی ھەر حیزبێک لە پارتی نزیک بێتەوە زەرەر دەکات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 761 جار بینراوە
ئارام رەفعەت گرفتی پارتی ئەوەیە کە ھێشتا قاچێکی لەساڵی شەستەکان دایە و بە ئەقڵییەتی حیزبی پێشڕەو و قائیدی زەرورە سیاسەت دەکات. ئەو پاڕتانەی گیرۆدەی ئەقڵییەتی حیزبی پێشڕەو و قائیدێ زەڕورەن ناتوانن لەسەر پرەنسیپی شەراکەت مامەڵە و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزب و ھێزە سیاسییەکانی تردا بکەن. لەبری شەراگەت ھەوڵ دەدەن ھەموو حێزب و ھێزەکانی تر بکەنە پاشکۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ھەوڵێکی نوێ ی پارتی بۆ ڕازیکردنی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 1081 جار بینراوە
ستاندەر سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند پارتی لەرێگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ھەوڵدەدات بزوتنەوەی گۆڕان ڕازیبکات بەکاراکردنەوەی پەرلەمان. ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند یەکێک لە بریارەکانی دواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی گفتوگۆی راستەوخۆ بوە لەگەڵ کۆمەڵ و گۆڕان، لەو چوارچێوەیە فازل میرانی ھەفتەی رابردوو بە فەرمانی بارزانی سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردووە. لەدانیشتنەکە فازل میرانی بە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

پاندۆرا سیاسیەکان و ریفراندۆم !

لەلایەن ستاندار Posted on 618 جار بینراوە
ڕێباز فاروق گڕاوی ئەگەر ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکرێت ، بێگومان حزبە کوردستانیەکان دەبێت بەشداری خۆیان لە هەڵبژاردنی عیراق بایکۆت بکەن ، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی نکۆڵیکەر بۆ ئەنجامدانی ریفرانددۆم . کاتێک پارتی رێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ بەشداری هەڵبژاردنە عیراقیەکان کە دوای وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکرێت، بەم پێوەرە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لەھەڵبژاردنەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

بۆچی یەکێتی سیاسەتی دووفاقی دەکات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 780 جار بینراوە
رفعت هەڵەبجەیی لەوانەیە زۆرێک لە وخەڵکانەی کە سەرقاڵی سیاسەتن یاخود موتابەعەی قەیرانەکان دەکەن تووشی جۆرە تێ ڕامانێك هاتبن لە هەڵوێستە دووفاقیەکانی یەکێتی کە بە فکر لای گۆڕانەو بەدڵیش لەلای پارتیە. ئەم جۆرە هەڵوێستانە لەلای حیزبی کوردی تازەو نامۆ نین. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابووردوو واتە پێش کودەتاکەی پارتی بەسەر پەرلەماندا چاک دەزانین کەوا هەر چوار حیزبەکە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

پارتی رێگایەکی تر دەگرێتەبەر بۆ مامەڵە لەگەڵ گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 609 جار بینراوە
ستاندەر پارتی دیموکراتی کوردستان بریاریداوە لەمەولا خۆی راستەوخۆ پەیوەندی بەکۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیە سیاسیەکان، ئەو ھەنگاوەی پارتی دوای ئەوە دێت لەو نێوەندگیریەی یەکێتی و یەکگرتوو بێ ئومێدبو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. جێ ی باسە پاساوی گۆران و کۆمەڵ بۆ قبوڵنەکردنی نێوبژی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی بۆ ئەوە دەگرێتەوە پێیان وایە ئەو ...
زیاتر بخوێنەوە