ستاندەر نوێنەری (ی.ن.ك) لە توركیا لەبارەی پرسی ریفراندۆم و هەڵەی كوشندەی سەركردایەتی لەو پرسە ئاگادار كردۆتەوە، پێیوایە، سەركردایەتی كورد كاری بۆ ریفراندۆم نەكردوە، بۆیە هەموو جیهان دژی وەستانەوەو كار گەیشتۆتە عینادی و مالوێرانی، بۆیە داوا دەكات بەلای كەم جاری ریفراندۆمەكە دوا بخەن ئەگینا كوردستان دەكەوێتە بەردەم سزای هەمە جۆر و شكست و كارەسات. پێشووتریش گەڵاڵی ...
ستاندەر ئەمڕۆ 2017/7/6 لە شاری سلێمانی شاندێكی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین بەهائەدین، سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەكات، بەپێی زانیارییەكان ئاشكرابووە، شاندەكەی یەكگرتوو داواكارییەكی (پ.د.ك) بە (ی.ن.ك) دەگەیەنێت. کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپیکردوە، شاندەكەی یەكگرتوو لە جێگای (پ.د.ك) داوای لە (ی.ن.ك) دەكات ...
ستاندەر ئەندامێکی (م.س) یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی نییە، خەڵكی كوردستانیش ناهەق نین قەناعەت بەو ریفراندۆمە نەكەن. قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، حیزبێك یان دووان بەتەنها ناتوانن ببەنە وەكیلی خەڵكی كوردستان، هەروەها كاتێك خەڵكی كوردستان دەبینێ لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی عەمەلی بۆ ریفراندۆم نەنراوە، لەسەر ئاستی ...