بەتاوان کردنى توند و تیژی سیاسی لەنێو حزبەکانى هەرێمى کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 541 جار بینراوە

((بەتاوان کردنى توند و تیژی سیاسی لەنێو حزبەکانى هەرێمى کوردستان ))

رێکخراوى دەرفەت بە پاڵپشتى رێکخراوى NED ى ئەمریکی پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکات بەناونیشانى  “پاڵپشتی کردنى دیموکراسی و بەهاکانى لەنێو حزبەکانى هەرێمی کوردستان” ، ئەم پڕۆژەیە لە 1-2-2016 چووە بوارى جێبەجێ کردنەوە کە لەسەر دوو تەوەرى سەرەکی کار دەکات :

یەکەم : دەرکردنى یاسایەک بۆ بەتاوانکردنى توند و تیژی سیاسی لەنێو حزبەکانى هەرێمى کوردستان کە دواتر گۆڕا بۆ هەموارى یاسای حزبەکانى ژمارە 17 ى ساڵی 1993 کە دووجارى تریش هەموار کراوەتەوە لە سالەکانى 1997 و 2002 .

دووەم : کردنەوەى خولێکی درێژخایەن بۆ کادیرانی پێشکەوتووى پێنج حزبە سەرەکیەکەى کوردستان(پارتی ، گۆران، یەکێتى ،یەکگرتوو،کۆمەلڕ) بۆ دروست کردنى گیانى لێبوردەیی و پێکەوە ژیان دوور لە توندوتیژی بۆ ماوەى 20 هەفتە

یەکەم : یاسای حزبەکان

چوار دانیشتنى راوێژکارى و کۆنفرانسێک کراوە بۆ هەموارکردنەوەى یاسای حزبەکان بەم شێوەیە :

1-دانیشتنى راوێژکارى هەلەبجە : لە 17-2-2016 لە هۆلی سارا ئەنجامدرا بە ئامادەبوونى زیاتر لە 68 کەس لە پەرلەمانتار ى عێراقی و کوردستانى و یاساناسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و چالاکوانان و رێکخراوکانى کۆمەلگەى مەدەنى و ئەکادیمیەکان و کەسانی پەیوەستدار . هەروەها بە ئامادەبوونى دەزگاکانى راگەیندن . ئەمەو کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی کۆکرانەوە دەربارەى یاساکە .

2- دانیشتنى راوێژکارى سلێمانى  : لە 24-2-2016 لە هوڵی پەرەپێدان ئەنجامدرا بە ئامادەبوونى نزیکەى (40) کەس لە پەرلەمانتار ى عێراقی و کوردستانى و یاساناسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و چالاکوانان و رێکخراوکانى کۆمەلگەى مەدەنى و ئەکادیمیەکان و کەسانی پەیوەستدار . هەروەها بە ئامادەبوونى دەزگاکانى راگەیندن . ئەمەو کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی کۆکرانەوە دەربارەى یاساکە و لەوێ پێشنیار کرا کە واباشترە یاسای ژمارە 17 ى سالی 1993 هەموار بکرێتەوە باشترە کە لەدواییدا ئەم پێشنیارە جێگیر کرا .

3- دانیشتنى راوێژکارى دهۆک : لە 30-3-2016 لە هوڵی سەنتەرى قوتابیان ى زانکۆى دهۆک ئەنجامدرا بە ئامادەبوونى نزیکەى (30) کەس لە پەرلەمانتار ى عێراقی و کوردستانى و یاساناسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و چالاکوانان و رێکخراوکانى کۆمەلگەى مەدەنى و ئەکادیمیەکان و کەسانی پەیوەستدار . هەروەها بە ئامادەبوونى دەزگاکانى راگەیندن . ئەمەو کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی کۆکرانەوە دەربارەى هەموارى یاساکە .

 

4- دانیشتنى راوێژکارى هەولێر : لە 17-12-2016 لە هوڵی یەکێتى پەرلەمانتاران ئەنجامدرا بە ئامادەبوونى نزیکەى (22) کەس لە پەرلەمانتار ى عێراقی و کوردستانى و یاساناسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و چالاکوانان و رێکخراوکانى کۆمەلگەى مەدەنى و ئەکادیمیەکان و کەسانی پەیوەستدار . هەروەها بە ئامادەبوونى دەزگاکانى راگەیندن . ئەمەو کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی کۆکرانەوە دەربارەى هەموارى یاساکە .

5-کۆنفرانس : دواى کۆکردنەوەى سەرجەم تێبینى و سەرنجەکان کۆنفڕانسێک بەسترا لە شاری هەولێر لە 21-1-2017 بە هاوکارى یەکێتی پەرلەمانتاران و لە هوڵی یەکێتى پەرلەمانتاران  ، بە ئامادەبوونى زیاتر لە (60) کەس لە پەرلەمانتار ى عێراقی و کوردستانى و یاساناسان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و چالاکوانان و رێکخراوکانى کۆمەلگەى مەدەنى و ئەکادیمیەکان و کەسانی پەیوەستدار و  دەزگاکانى راگەیندن . لەم کۆنفرانسەدا گەڵالەى رەشنووسی پڕۆژەى هەموارى یاسای ژمارە17 ی سالی 1993 کرا و پێشکەشی یەکێتی پەرلەمانتاران کرا تا ئەوانیش ئامادەی بکەن بۆ پەرلەمانى کوردستان .

دووەم : خولی کادیرانی پێنج حزبەکە

ئەم خولە لە 14-5-2016 دەستى پێکرد و کرایەوە بۆ ماوەى 20 هەفتە کە هەموو شەممەیەک لە هەفتەکە لە بەیانى کاتژمێر 10 ى بەیانی تا 3ى عەسر بەردەوام دەبوو  بە پێشکەش کردنى دوو بابەت لەلایەن مامۆستا و کەسانى ئەکادیمی بە ئەزموون ، لەم خولەدا پێنج کۆڕس پێشکەش کرا هەر کۆڕسەى 4 هەفتە بەم شێوەیە :

کۆرسی یەکەم : دەوڵەتى نوێ ئیدارەدانى دەوڵەت

کۆڕسی دووەم : هونەرى سەرکردایتى و مومارەسەکردنى دیموکراسی

کۆڕسی سێیەم : سیستەمى حزبایەتى

کۆڕسی چوارەم : یاسای حزبەکان

کۆڕسی پێنجەم : کۆمەڵێک چەمکى دیموکراسی

لەم خولەدا 50 کادیر لەهەر پێنج حزب بەشداریان کرد کە تێیدا پێکەوە گفتوگۆ و گەنگەشەى بابەتەکانیان دەکرد بە گیانێًکى تەبایی و یەکتر قبوڵکردنەوە ،  هەروەها بەشدار بووان راپۆرت و سیمینارى بەردەوامیان هەبوو لەمیانەى خولەکەدا ، لەکۆتاییشدا لە رۆژی 21-1-2017 بڕوانامە بەسەر هەموو بەشداربووان دابەش کرا بەپێی پلەى هەڵسەنگانەکانیان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.