زانیاری له‌باره‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی ئه‌مریكا و یه‌په‌گه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 641 جار بینراوە

پێگەی “خبر 24” لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە هاوپەیمانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێت.

پێگەكە، كە نزیكە لەپارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدەی باڵی سیاسی یەپەگە، لەزاری ئەو بەرپرسەوە، كە ناوی بڵاونەكراتەوە راشیگەیاندووە، هاوپەیمانییە سەربازییەكە بۆ شەڕی داعش‌و دوای شەڕی داعیش دەبێت لەناوچەكە، بەتایبەتی باكووری سوریا.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاشكراشیكردووە، سەرەڕای ئەنجامدانی هاوپەیمانییەكی 10 ساڵی، ئەمریكا لەماوەی ئەو ساڵانەدا بە بەردەوامی چەك‌و تەقەمەنی دەدات بەیەپەگە، تا بەتەواوی پڕچەكیان دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر توركیا رایگەیاندبوو، كە هاوپەیمانی نێوان ئەمریكاو یەپەگە كاتی‌و تەكتیكییەو درێژمەودا نییە، بۆ ئەوەش “گەرەنتیان لەئەمریكا وەرگرتووە”.

سەرچاوەكە چەند خاڵێكی رێككەوتنەكەی ئەمریكاو یەپەگەی ئاشكراكردووە بەشێوەیەك:
هێزی یەپەگە هاوپەیمان‌و شەریكی ئەمریكا لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەناوچەكە.

ئەمریكا پابەندە بەپڕچەكردنی هێزەكانی یەپەگە لەماوەی هاوپەیمانییەكەی نێوانیان.

ئەمریكا پشتگیری شەرڤانانی یەپەگەو سوپای سوریای دیموكرات دەكات بۆ دروستكردنی  هێزێكی سەربازی پێشكەوتوو، ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا.

ئەمریكا یەپەگە بەهاوپەیمانێكی گەورەی خۆی دەزانێت لەناوچەكەو رووبەڕووی هەر مەترسییەك دەبێتەوە هەڕەشەبێت بۆ سەری.

سوپای ئەمریكا لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا دەمێنێتەوە، ئەوەش بۆ پاراستنی ئەو ناوچە فیدراڵییەی لەباكووری سوریا راگەیەنراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە وردەكاری تریش لەناو رێكەوتنی هاوپەیمانییەكە هەیەو بەهۆی دۆخی ناوچەكەوە لەئێستادا ئاشكرایناكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.