دوو ڕوویی ودرۆزنی

لەلایەن ستاندار Posted on 362 جار بینراوە

ابوبكر هه‌له‌ده‌نی

لەکوێی دونیادا بوە پەرلەمانتار لەجیاتی چاودێری وەسف وستایشی حکومەت بکات ,شوێنێکی ئەم سەر زەمینەم پێ بڵێن دەسەڵاتی جێبە جێ کردن داوای عاقڵ بوونی پەرلەمانتار بکات.
گەر ڕەخنەگرتن لە حکومەتێک کە ڕێز لە بڕیاری خۆی نەگرێت ودرۆ بکات بڕیاری ژمارە (٦٤٤)لە ٣-٢-٢٠١٦لەبڕگەی(٥) دەڵێت :دەبێت لەگەڵ باشبونی داهات دا حکومەت پێداچونەوە بەبڕیاری پێداچونەوەی پاشەکەوتی موچەدا بکات,کەئەو کات نرخی نەوت ٢٦ دۆلار وئێستا ٥٤ ونرخی ڕسومات وباجی ناوخۆش زیاد بوە,
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێ وڕۆژی دوایی سەفەر بکەن وگرێبەست مۆر بکەی بەڵام ووشەیەک لای وەزیرەکانت باس نەکەی خۆش حکومەت.
گەر قسەکردن لەسەر دزینی سامانی گشتی وپێشێل کردنی یاساو نائومێد کردنی خەڵك وبرسی کردنی میلەت وگرێبەستی بەتاڵان بردنی سامانی کوردستان درۆ ودووڕوویی بێت من شانازی بەدرۆیەکی واوە دەکەم.
تا خوێن لەلاشەماندا بگەڕێت لەهەڵماڵینی ڕووی دزێوی دەسەڵاتە مرۆڤ کوژو سیسیلیەکەی باشووری کوردستان ناوەستین,چ ناوو ناتۆرەیەکمان لێ دەنێن بینێن گرنگ ڕازی کردنی خوا وئاسودە کردنی ویژدانمان و گەیاندنی قسەی دڵ وبەرگری کردن لە مافی بێوەژنە موچە بڕاوەکان وگەنجە گیرفان خاڵیەکان و خوێندکارە بێ نازەکان وفەرمانبەرە ئاخ هەڵكێشەکان وهاوڵاتیە سوتاوەکانی ئەم هەرێمە بکەین.
ئێمە نەتوتین نەکۆیلە ودەربار, نەمفتە خۆری بەرسێبەرو نەحەسحەسی گەندەڵکار ,بەڵکو بۆبەدیهێنانی دادپەروەری خەباتکار ,بۆهەڵتەکاندنی شێرە بەفرینەی ستەم هۆشیار و پەیامدار.

ئەبوبەکر هەڵەدنی
6/6/2017
ساڵی برسی کردنی خەڵکی کوردستان وساڵی هەرزان فرۆش کردنی نەوتی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.