کاتەکەی تا بڵێیت نا گونجاوە

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

خەلک برسیە بێ مووچەیە چالاکیە ئابووریەکان تا ڕادەیەک وەستێندراوە ، نەوت و پڕۆسیسەکەی ھەر لە دەرھێنانیەوە تا کردنی بە پارە ناشەفافە . وڵات کەوتۆتە باری قەرزاری و ھەر ڕۆژەشە دانا غاز تەشقەلەیەکمان پێ دەفرۆشی . ئەمەریکا ، رووسیا ، ئەلمانیا و تورکیاو ئێران و حکومەتی ناوەند ھەر یەکەیان و بە بیانۆیەک دەڵێن نابێ بکرێ . ئەمەریکاو تەواوی وڵاتە زلھێزەکان چاوەروانی کۆتایی داعشن  و بە دوایەوە لە سەر ئایندەی عیراق و سوریاو ناوچەکە قسەگەل و کارو کاردانەوەی خۆیان ھەیەو ئێستاکە قسەی پێوە ناکەن .بەرەی سیاسی لە ھەرێم بەسەر چەند نێوەندو تەوەری دژبەیەک دابەش بووینە . ئەو بەرەیەی کە دەڵێن بکرێ ، گوایە پارتی و یەکیەتی و یەکگرتوونە ئەوانە وەک باکگراوندی مێژوویی ، دژایەتی و دوژمنایەتی و شەڕوشۆڕیان لە گەڵ یەکتری ، ئەوەندە زۆر بووە  و چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێ لە ھەر کاتێکدا ئەو دۆستایەتیە ھەڵوەشێتەوەو ببیتە دوژمنایەتی .

بە حیساب و کتاب ۳٠ کورسیەکەی گۆڕان و کۆمەڵ ، نەخێرن لە مەڕ ئەو شێوازە ڕیفراندۆمەی کە دوو نوخبە پارەداری پارتی و یەکیەتی دەیکەن . گومانم لەوە نیە بەلای کەمێ ، نیوەی کورسیە پەڕلەمانتارەکانی یەکیەتی و یەکگرتوو ، دوا جار وەک گۆڕان و کۆمەڵ لە مەڕ بڕیاری ڕیفراندۆم نەخێر دەبن .

۱٠ کورسیە وردیلەکان کە بە ھەموویان سەنگی یەک کورسی پەڕلەمانیان نیە واتە کورسیە کۆتاکان ، لاوازترین سەنگیان لە ناو جەماوەری دەنگدەر ھەیە .

 

زۆنی سەوزو نیلی و بە بروای خۆم ۷٥٪ یان بەڵێ نابن ، یان ئەوەتا بایەکۆت دەکەن  یان  ھەر نەبێ لە ڕقا نەخێرەکە داوێنە ناو سندوقی دەنگ دان .

زۆنی زەرد زیاتر مەبەستم ھەولێرە . لە ھەڵبژاردنی پێشتر ، پارتی توانی کەمتر لە نیوەی دەنگەکان وەدەست بێنێ ، واتە پارتی و ژمارەیەکی ھەرە کەم لە یەکیەتی و یەکگرتوو ، لەوانەیە دەنگی بەڵێکە بدەن ، بەڵام دەبی حیسابی ئەوەش بکەین بەلای کەمێ ۲٠٪ جەماوەری پارتی و بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو بێمووچەیی و ئەو نادادپەروەریە کۆمەڵایەتیە ، بایەکۆتی دەنگدان بکەن . واتە بە ھەموو حالەتەکان دەنگە بەڵێیەکان ٥٠ ٪ لە شاری ھەولێر تێ ناپەڕێنێ .

ھی پارێزگای دھۆکیش بە ھەموو حالەتەکان  دەنگە بەڵێیەکان ۷٠٪ تێ ناپەڕێنێ .

حاسل و فاسل بکەی ٤٠٪ بایەکۆتە کەیە ئەوەی دەشمێنێتەوە نیوە بە نیوەیی دەبی لە نێوان بەرەی ئاو نا .

وە ئەگەر دەنگدانەکە نیمچە شەفافیش بیت دەنگە ئایەکان زۆر لەوەش کەمترەبن .

پارتی و دەست و پێوەندیەکانیان لە ناو یەکیەتی  و بە بڕوای خۆم دەڵێن با بیکەین چ موشکیلەیە خۆ ڕایناگەیەنین بەڵام دەخۆمان دەگەین ئەگەر بۆمان موریح نەبوو ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی بۆ کاتێکی نادیار ، دوا دەخەین .

بەڵام ئەدی دەرئەنجامەکانی بۆ کورد . بە ھەموو حالەتەکان بەڵێکان ناگەنە ٥٠٪ کە راپرسی پێشتر بەڵێکان ۹۹٪ بوو . چاودێرانی سیاسی دەڵێن ئەگەر بەرەی بەڵێ ۷٥٪ یش بێت ئینجا ھاتنە خوارەوەی متمانەیەکی زۆری جەماوەری یەکیەتی و پارتیە ، لە چاو ڕیفراندۆمی ساڵی ۲٠٠٥ ئەدی ئەگەر نەگاتە ٥٠٪ ھەر کارەساتە بۆیان .

بە دیوی جەماوەرەوە نایەکەش ھەمدیسان کارەساتە . چونکە ڕاگەیاندنی دەولەتی سەربەخۆ حەیامێکی زۆر دەخایەنێ . وەک بگوترێ تۆ نات بۆ بەدەولەت بوون دایە .

ئەوە دەزنم کە ئەگەر ، ئەمەریکیەکان و وەک دەسگایەکی بێلایەن ئەو کارەیان کردبایە ، ۹۹٪ کەی بەڵێ با ھەندوکۆکەکیش کەمتر بێت بۆمان دەگەرایەوە  یانی ئەو جەماوەرەی بایەکۆت دەکا یان نا دەدا لە ڕقی دەولەتی کوردی نیە بەلکو لە ڕقی پارتی و دەست و پێوەدەکانیەیتی .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.