ڕیفراندۆم پرسێکی نیشتمانی چەند بۆیە کراو

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

مێژووی ڕیفراندۆم ھەر لە سەدەی ھەژدەیەم کاتێک لە سویسرا بۆ یەکەم جار بوو بە جێنیازی  داوای ڕەوای سویسریەکان و دەست خستنی مافی ڕەوایان لەھەنگاوێکی کۆدەنگی نیشتمانی دا  ، دوای ئەوانیش ھەموو ئەو گەل ونەتەوانەی پێی دا سەرکەوتن بەیەک پۆشی پۆشاکی نیشتمانی وبەیەک ئاواز دەنگیان ھەڵبڕی ، بۆیە ھەموان وەک پرسێکی نیشتمانی بەگرنگیەوە لێیان ڕوانیوە .

 

ئێمەی کورد ئەگەر چی لە دونیای سیاسەت و ئایدۆلوجیا جیاڕەنگ وجیا ئاواز و خاوەنی ئاڵای ڕەنگاو ڕەنگ بوو بین و دیدوتێڕوانینمان جیاواز بوبێت،  بەڵام ناکرێت بۆ پرسێکی ئاوا نیشتمانی ھەر یەک لەدۆڵێک بخوێنین.

 

لەم پرسە نیشتمانیەدا پێویستمان بەیەک ھەڵوێستی ھەیە نەک ھەر لەنێو حزب ولایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان وەک ھەرێمی کوردستان ، بەڵکو پاڵپشتی ھەموو کوردانی خاوەن خاکی چوار پارچەکراومان پێویستە ، چونکە دواجار سەرکەوتنی ئەم ھەنگاوەی باشور بێگومان کار ئاسانی دەبێت بۆ ئەوانی تریش .

 

لەگەڵ ئەوەی ڕیفراندۆم لای ھەر تاکێکی کوردستان پێویستە وەک ئەرکێکی نیشتمانی لێی بڕواندرێ ، خۆم بەئەرکێکی ئاینی ونیشتمانی دەزانم بەڵام کاتێک ھەنگاوەکان بەناوو ناوەڕۆک لەئاستی بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی نیشتمانی دابێت ، لەڕاستی دا ھەنگاونان بۆ گشتپرسیەکەی مانگی نۆ بەم فەوزایەی ئێستا مەترسی لەگۆڕنانی خەونە لەمێژینەکەی میللەتەکەمانە .

 

لەسەرێکی ترەوە  دەبێت سەرانی سیاسی کورد خوێندنەوەی وردی بارودۆخە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بکەن ، لەحاڵێکدا قوڕسی باری ئابوری و ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و پەرواێزخستنی یاسا و دامەزراوە ھەستیارەکان بوە بەجێگرەوەی خوشگوزەرانی ژیانی تاکی ھاووڵاتیانی ھەرێم لەناوخۆی ھەرێم دا لەلایەک ، پاڵپشتی نەکردنی ووڵاتانی کاریگەرو دەست ڕۆیشتوو بەسەر ناوچەکە دوو لایەنی پۆزەتیڤن بۆ پرسەکە ھەڵەیە نادیدە نەگیرێت ، ناکرێت  ئەوە بە لێدوانێکی اعلامی ھەڕەشە ئامێز و دروست کردنی دڵەڕاوکێ لای ھانیشتمانیان تێ پەڕێندرێت و بۆیەی بریقەداری بۆ بکرێت ،چونکە ئەوە لەگەورەیی مەترسیەکان کەم ناکاتەوە.

 

دواجار ئەگەر باس وپرسی ڕیفراندۆم بۆ کایەکی سیاسی بێت  ، ئەی بۆ پرسیارەکانی ئێستا ومێژوو وەڵاممان چی دەبێت ؟

 

بەدڵنیاییەوە میللەتەکەمان ستەمدیدەو ماندوە پێویستە موڕاعاتی تەواوی بارودۆخی ژیانیان بکرێت ، ئەگەر ھەر کەس پێی وابێت وانیە ، کەوایە بەر لەڕیفراندۆم با گشتپرسی بۆ ئەوە بکەین ئاخۆ میللەت ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەم جۆرە لەبرسان بمرێت ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.