د.محەمەد شوانی
خۆدزینه‌وه له دروستكردنی سیسته‌م خۆدزینه‌وه‌یه له بونیادنانی ده‌وڵه‌ت، هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له دۆخی چاوه‌ڕوانی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت درێژه‌دانه به بێ سیسته‌می و به‌رده‌وامبونی گه‌نده‌ڵی، هه‌مو ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌بێ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی یاسا دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بێ یان پێیان وابێ مه‌سه‌له‌ی شه‌رعیه‌ت و دیموكراسی مه‌سه‌له‌ی لاوه‌كین و راگه‌یاندن پرسی سه‌ره‌كیه، بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌نه گه‌نده‌ڵی به بیانوی دروستكرنی ده‌وڵه‌ت! ئایا ناكرێ یاسا‌و ده‌ستورو سیسته‌ممان هه‌بێ و كار بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تیش بكه‌ین؟ ئه‌وه كۆماری ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ چوارسه‌د هه‌زار كه‌س نابن.. له ساڵی 1992 و ئیعلانی سه‌ربه‌خۆییان كردوه، ده‌ستوری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌و هه‌ر پێنج ساڵ جارێك له ناو خه‌ڵك سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌تا ئێستا پێنج جار هه‌ڵبژاردنیان كردوه‌و سێ سه‌رۆكیان گۆڕیوه؟!
به پێچه‌وانه‌وه كۆسۆڤۆ نزیكه‌ی دو ملیۆن و نیو ده‌بن، سیسته‌مه‌كه‌ی دیموكراسی په‌رله‌مانیه، وه‌كو ئێمه پێشتر جۆرێك له ئۆتۆنۆمیان هه‌بو له چوارچێوه‌ی یۆگۆسلاڤیا، له ساڵی 1990 ریفراندۆمێكیان كرد‌و له ساڵی 1992 ئیبراهیم رۆگۆڤایان به سه‌رۆك هه‌ڵبژارد و له ساڵی 2008 په‌رله‌مان ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی كرد، نه‌ك سه‌رۆك، تا ئێستا زیاتر له سه‌د ده‌وڵه‌ت ئیعترافی پێیان كردوه.
ناكۆكیه‌كانی ئێمه له چیدان؟
پێموایه دانانی سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و رێگرتن له دروست بونی دیكتاتۆر له كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ربه‌خۆیی و بونیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردیه نه‌ك ریفراندۆم. دواخستنی ئه‌م دو هه‌نگاوه به بیانوی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، كوردستان وێران ده‌كات و كۆمه‌ڵگای كوردی روبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه، كه خۆمان هیچ به‌ڵكو نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وان پێیانوایه ریفراندۆم ئامرازێكهو كارتێكی فشارمان ده‌داتێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی تا راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیش باسی سه‌روه‌ری یاسا و سیسته‌می په‌رله‌مانی مه‌كه‌ن.
من پێموایه كاریگه‌ری ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم دور مه‌ودان، جگه له‌وه‌ی له سه‌ر رێچكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه گشتپرسی میكانیزمێكی خه‌باتی دیموكراسیه واته ده‌نگی خه‌ڵك، مه‌عقوڵ نیه ئێمه خۆمان دیموكراسی نه‌بین و رێزی ده‌نگی خه‌ڵكی خۆمان نه‌گرین، ئه‌م میكانیزمه دیموكراسیه له په‌رله‌مانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێ كه به ده‌نگی خه‌ڵك دروست بوه، كه‌چی داوا له داگیركهرهكه (حكومه‌تی به‌غدا) بكه‌ین دیموكراسی بێت و رێزی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت، وازمان لێ بێنێت سه‌ربه‌خۆ بین! یان داوا له وڵاتانی جیهان بكه‌ین له به‌رخاتری ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانیمان بكه‌ن؟! ئه‌وان به ناراسته‌وخۆ پێیانوایه ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌ر كارتێكه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هانده‌ری نێوده‌وڵه‌تیه بۆ پشتیوانی كورد كۆمپانیاكانن، نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانه دیفاع له خۆیان ده‌كه‌ن!
به‌لای منه‌وه مه‌ترسیه‌كه زۆر گه‌وره‌تره ئه‌گه‌ر وابزانین ده‌نگدان هه‌ر بۆ كارتی فشاره‌و به نهوتهكهو له رێگای به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌وه وا ده‌كه‌ین پشتیوانیمان بكه‌ن! چونكه دوژمنه‌كانیشمان نه‌وتیان هه‌یه، هه‌ر بۆ نمونه له ساڵی 1992 كه ویستمان شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێریه‌وه بگۆڕین بۆ شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، به‌ره‌ی كوردستانی بڕیاری فیدراڵی نه‌دا.. په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا، ئه‌وه‌بو سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مه‌دام میتران به سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی وت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و برواتان به دیموكراسیه هه‌مو دونیاتان له پشته) كه‌چی ئه‌مڕۆ به ده‌ستی خۆمان دیموكراسیه‌كه‌مان له‌به‌رچاوی دونیا ناشیرین كردوه، نهوتهكهشیان ده‌ده‌ینێ، كه‌سیان به ئاشكرا ناڵێن له پشتانین، بێگومان ئه‌و كاته‌ش بڕیاری فیدڕاڵی له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیاری حیزبه‌كان بو، به‌ڵام خرایه قاڵبێكی یاسایی و مه‌ده‌نی و دیموكراسیه‌وه، خرایه سه‌ر راسته رێ، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێنا. به داخه‌وه دوای 25 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆمان له جیاتی به دامه‌زراوه‌یی كردن و چه‌سپاندنی بنه‌ما دیموكراسیه‌كان، جارێكی تر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی كوردستانی، كه هه‌نگاوێكه بۆ دواوه، بۆیه ناكرێ به راسته‌رێ دابنرێت كه ئه‌وان پێیان وایه ریفراندۆم له سه‌ر راسته‌رێی خۆیه‌تی.
هه‌تا یاسا‌و ده‌ستورێك له كوردستان نه‌بێ و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ژێر چاودێری په‌رله‌مانێكی كارادا نه‌بن، ئه‌م ریفراندۆمه هیچ سودێكی نابێت، ته‌نیا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌ركرده حیزبیه‌كان بیكه‌نه كارتێك و به ئه‌وروپا و ئهمەریكاو دونیادا بگه‌ڕێن بۆ په‌یدا كردنی پشتیوانی (ئه‌مه خراپ نیه‌و هه‌ر ده‌بێ وا بكرێت به‌ڵام له كاتێكدا ریفراندۆم له‌سه‌ر سكه شه‌رعیه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامدرابێ، له ژێر چاودێری نوێنه‌رانی خه‌ڵك بێ گومان هه‌ڵنه‌گرێت).
ئه‌وه كێیه ده‌گه‌ڕێت به وڵاتاندا هه‌تا پشتیوانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌یدا بكات؟ ده‌زگایه‌كی شه‌رعی هه‌ڵبژێراو یان هه‌وڵی تاكه كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی؟! له كاتێكدا ریفراندۆم میكانیزمێكی دیموكراسیه! ئه‌مه له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه به ساڵێك و دوان پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست نایه‌ت، به‌ره‌ی پۆلیساریۆ له ساڵی 1976ه‌وه، ترانس‌نیستریا له ساڵی 1990ه‌وه. ئه‌بخازیا له ساڵی 1992ه‌وه به دوای به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تین و به ده‌ستیان نه‌هێناوه، ئه‌وه‌ی كوردستان له هه‌مو ئه‌وانه‌ش جیا ده‌كاته‌وه‌و ئه‌ركه‌كه‌ی قورس‌تر ده‌كات، نه‌بونی سیسته‌م و یاسا‌و ده‌ستورێكه، له‌م دۆخه‌شدا بیانوی گه‌ڕان به دوای سه‌ربه‌خۆییدا بریتیه له به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
گریمان له بیست و پێنجی نۆ ریفراندۆممان كرد‌و هه‌ر هه‌مومان وتمان به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئایا كه‌ی ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین؟! بێگومان دوای به‌ده‌ستهێنانی ئاستێكی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز، كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و له‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ، رو ده‌كه‌مه ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێ دوای راگه‌یاندن بێ، ده‌پرسم: به ره‌ئی ئێوه كه‌ی و كێ یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت به ره‌سمی بڵێ هه‌قی خۆتانه ده‌وڵه‌تتان هه‌بێ و ئاماده‌ی هه‌مو جۆره پشتیوانیه‌كی ئێوه‌ین؟ بۆ نمونه وه‌كو به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌لفۆر كه 2/11/ 1917 بۆ جوله‌كه ده‌رچو، ئه‌و كاته به‌ریتانیا وه‌كو ئێستای ئه‌مەریكا وا بو، به‌ریتانیا به ره‌سمی بهڵێنیدا به هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه بكات له سه‌ر زه‌وی خۆیان له فه‌له‌ستین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵی 1948 ئیعلانی حكومه‌تیان كرد، واته دوای (31) ساڵ! گریمان ئێمه‌ش (تره‌مپ) هه‌ر دوای سی و حه‌وت رۆژ له 2/11/2017 (ئه‌گه‌ر له كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی 2021 یان 2015 نه‌بێت) وه‌عدێكی ره‌سمیمان بۆ بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت هه‌قی خۆتانه ببنه ده‌وڵه‌ت و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین، هه‌موان ده‌زانین به‌و وه‌عده نابینه ده‌وڵه‌ت، بۆیه من پێموایه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌تا 2028 ده‌خایه‌نێت.
هه‌تا ده ساڵی تر به‌م بێ ده‌ستوری و یاسایی و دزی و گه‌نده‌ڵیه بژین و چاوه‌ڕوانی ئیعلانكردنی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین و خزمه‌تگوزاری ببێته سیحری به‌تاڵ؟! هه‌تا ئیعلانی ده‌وڵه‌ته‌كه نه‌كه‌ین ئێمه ده‌ستورێكمان نه‌بێ و سیسته‌می حوكمڕانی دیاری نه‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌ك جیانهكرێنهوهو هه‌ر بڵێین كۆمپانیهكهی كاك فڵان و پاڵاوگه‌كه‌ی كاك فڵان و بیره نه‌وته‌كه‌ی كاك فڵان و فه‌وج و لیواكه‌ی كاك فڵان و نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كاك فڵان كه بۆ هه‌ر هه‌ژارێكی ئه‌م كوردستانه شه‌وی به سه‌د دۆلار زیاتره؟! به ره‌ئی ئێوه هه‌تا ئیعلانی ده‌وڵه‌ته‌كه نه‌كه‌ین نه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان نه‌توانن لێپرسینه‌وه له‌و هه‌مو ملیاردێره بكه‌ن كه له دوای راپه‌رینه‌وه دروست بون؟!، حیزب پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ربكات و سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانباران بكات و به زه‌بری هێز ده‌زگای شه‌رعی هه‌ڵبژێراو له كار بخات؟ خۆ سه‌رده‌می یۆنانی كۆن نیه به دیموكراسی راسته‌وخۆ هه‌مومان حوكم بكه‌ین؟ ناچارین له رێگای نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه ئاگاداری ده‌سه‌ڵات و ره‌وتی به‌رێوه‌چونی كاروباره‌كان بین، كه‌چی ئه‌گه‌ر به دڵی حیزب نه‌بون رێگایان لێ بگرێت و هیچ ده‌زگایه‌ك چاودێری حكومه‌ت نه‌كات؟! به‌و دۆخه‌وه له ده‌رگای دنیای دیموكراسی ده‌ده‌ین و داوای رێزگرتن له ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین؟!
بۆ ده‌ست ناكه‌ین به دامه‌زراندنی بناغه‌كانی ده‌وڵه‌ت؟
بنگۆریۆن قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه (ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێ، كاری به‌ده‌وامی چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی ده‌وێ، به راگه‌یاندن ده‌وڵه‌ت دروست نابێ) ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا كه‌س ناتوانێت په‌لامارمان بدات و داگیرمان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر خۆمان ده‌ستی داگیركه‌ر رانهكێشین، به‌شی خۆمان هێزمان هه‌یه، تا راده‌یه‌ك پارێزگاریه‌كی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، تۆپه‌كه له گۆره‌پانی ئێمه‌یه چۆن بناغه‌كانی ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنین، بۆیه لای من ده‌وڵه‌ت بریتیه له هه‌ڵبژاردنی ئازاد، نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی مۆدێرن، دیاریكردنی سیسته‌می حوكمڕانی و شه‌فافیه‌ت له به‌رێوه‌بردن، به دامه‌زراوه‌یی كردن، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، په‌رله‌مان به‌راستی توانای چاودێری و بانگهێشت كردن و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێ، كاراكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و بڕیاردان، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان، بۆیه دواخستنی ئه‌مانه به هه‌ر بیانویه‌ك بێت روخاندنی پایه‌و كۆڵه‌که‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردیه. كێ رێگریمان لێ ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی هه‌مو ئه‌و پاڵاوگه ئه‌هلیانه ده‌ركات و له جیاتی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی زانستی و ته‌ندروستی و ژینگه‌یی سێ پاڵاوگه‌ی گه‌وره دروست بكات و چیتر ئه‌م خه‌ڵكه له سه‌رمای زستان بێ نه‌وت نه‌بێ و ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌س به نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیه‌كان نه‌مرێ؟!
كێ رێگای لێ گرتوین پرۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه ته‌واو بكه‌ین و بیكه‌ینه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو گه‌شتوگوزارو ئاودێری و ئاوه‌دانی كوردستان، نه‌ده‌كرا تا ئێستا له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق ته‌واو بكرایه؟ مه‌ترسی ئێمه دابڕانی گه‌لی كورد بو، به هۆی ئه‌و به‌نداوه‌وه، ئایا كه‌س هه‌یه رێگر بێت له رێگای سه‌دان كه‌ناڵه‌وه هه‌مو شاره‌كانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه گرێبده‌ین؟! كێ رێگه‌ره دهۆك به خانه‌قینه‌وه ببه‌ستین؟
ئه‌وه كێیه رێگری له ئێمه ده‌كات و ناهێڵێت هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له نێوان هه‌ولێرو كه‌ركوك، ههلێرو دهۆك – هه‌ولێرو سلێمانی … هتد دروست بكه‌ین؟ ئایا بودجه‌مان نیه؟! ئه‌وه داگیركه‌رانن ناهێڵن رێگایه‌كی دو سایدی خێرا له نێوان كۆیه هه‌ولێر، كۆیه كه‌ركوك، كۆیه سلێمانی دروست بكه‌ین؟! ئه‌وه كێیه ناهێڵێت جوانترین كه‌مپی زانكۆ له نێوان كه‌ركوك و سلێمانی یان كه‌ركوك و هه‌ولێر دروست بكه‌ین و جێگای دو سه‌د هه‌زار خوێنكاری لێ ببێته‌وه‌و به بێ جیاوازی وه‌كو یه‌ك هه‌مو مناڵانی كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ستی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال تێیدا وه‌ربگیرێن؟ له جیاتی ئه‌و هه‌مو زانكۆیه‌ی وه‌كو ئاماده‌یی لێ هاتوه، پاش بیست و پێنج ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ئێستاش كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ر یه‌كه‌و له فهرمانگهیهكدان ،ژوری دانیشتنی هه‌ندێك له مامۆستاكانی ئاوده‌ست بوه‌و ته‌نیا كونه‌كه‌ی قه‌پات كراوه : ئاره‌ق ده‌كات بۆنی گ…لێ دێت ؟ ئایا بودجه نیه؟!
ئایا كێ رێگره له ماوه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شتدا ، پێش ریفراندۆم ده‌ستورێكی مۆدێرن و مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری ماف و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌رێم بنوسینه‌وه؟ ئه‌رك و ماف و ده‌سه‌ڵات و سنوری كاری هه‌مو لایه‌كی تیدا دیاریكرابێت ئه‌وه كێیه‌و كام داگیركه‌ره ناهێڵێت یاسا سه‌روه‌ر بێ له هه‌رێمی كوردستان؟هه‌موان یه‌كسان بین له به‌رده‌م دادگا؟ هه‌ر كه‌سێك داوای له‌سه‌ره، هه‌ر كه‌سێك تاوانێكی كردوه (خیانه‌ت و خۆفرۆشی، پیاو كوشتن ، ژن كوشتن، دزی و گه‌نده‌ڵی، توندوتیژی و باره‌گا سوتاندن ..هتد)به بێ جیاوازی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت؟
ئه‌وه كێیه ناهێڵێت دێیهكانمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆ بده‌ین، له جیاتی مه‌زره‌عه‌و ڤێلای به‌رپرسان و سیمكردنی پارچهزهویهكان، خه‌ڵك هانبده‌ین و هاوكاریان بكه‌ین بۆ دروستكردنی پهرلهوهرخانهو مه‌روماڵات به‌خێوكردن و كاری كشتوكاڵی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌كانمان و بریار بده‌ین خۆراك و میوه له ده‌ره‌وه هاورده نه‌كه‌ین؟
ئه‌وه خۆمانین ناهێڵین یان داگیركه‌رانن رێگا ناده‌ن په‌رله‌مان چاودێری حكومه‌ت بكات؟گرێ بهستهكانی نه‌وت لای نوێنه‌رانی خه‌ڵك رون بێت؟ خه‌ڵك گومانی نه‌بێ و متمانه‌ی به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی هه‌بێ؟ كه بناغه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت له‌م هه‌نگاوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات..
بۆیه پێویسته هه‌مو رۆشنبیران، نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران و ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رپرسیارو خه‌مخۆری ئایندهی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه ده‌زانن به جدی دیالۆگ بكه‌ین، هه‌وڵبده‌ین شوێنه‌واره خراپه‌كانی شه‌ڕه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و بیركردنه‌وه‌و ململانێ ناو خۆییهكانمانهوه بسڕینه‌وه، به هه‌مومانه‌وه رێگا له دروستبونی دیكتاتۆریه‌ت و توندڕه‌وی و تاكڕه‌وی بگرین، كار بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ژیانی دیموكراسی بكه‌ین، هه‌ر ئه‌وه مایه‌ی په‌یداكردنی ناوبانگی باش و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ گه‌لی كورد‌و نزیكرتین رێگای سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیه.. نه‌ك درێژه‌دان به گه‌نده‌ڵی.