مه‌سعود عه‌بدولخالق: دەزگای ستاندەر وەک کەپکی حەمەد ئاغا دەمێک بە دەستی دەسەڵاتەوەیە دەمێک دەکەوێتەوە دەستی ئێمە

لەلایەن ستاندار Posted on 817 جار بینراوە

سەبارەت بە وردەکاری دەستبەسەرکردنی سەرۆکی دەزگای ستاندەر مەسعود عەبدولخالق و داخستنی دەزگای ستاندەر لە هەولێر، دەنگی ئەمریکا بەدواداچون و وردەکاری لەزاری خۆیانەوە دەکات. هاوکات سەرباری ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرمبەر بە رۆژنامەنوسان دەکرێت هەر لەکوشتن و زیندانیکردن و داپڵۆسینەوە یان هەوڵی کوشتنەوە تا دەگاتە پێشێلکارییەکانی ئەم دواییە، کە رێکخراوە جیهانییەکانی بەرگریکردن لە رۆژنامەوانان و میدیاکاران و هەڵسەنگاندنی ئازادی و دیموکرای لە وڵاتانی جیهاندا لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیاندا بڵاوی دەکەنەوە و ئەو پێشێلکاری و هەڕەشانە بە هەند وەردەگرن…بەڵام پێشێلکاریی بەردەوامە.

ئاسۆ جەبار پاش ئازادکردنی سەرۆکی دەزگای ستاندەر مەسعود عەبدولخالق وتووێژێکی بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵدا سازکردووە….

مەسعود عەبدولخالق دەڵێت “ئەوان دەڵێن ئێوە باسی ئەو هێرشەتان کردووە بۆ سەر موسڵ، لەکاتێکدا ئێمە لەرێکەوتنەکەدا بینیبومانە کە لە راگەیاندراوی جەنگی عێراقیدا و تەلەفیزیۆنەکانیش باسکراو لە تەلەفیزیۆنی سەر بە برادەرانی پارتی هەرایان لەسەر کردووە و پەیامنێری جەنگیهان هەبوو، هەموو ئەوان باسیان کرد ئینجا ئێمە باسمان کرد. هەموو کەس دەیزانی پاساوی مەحکەمەی نیە.”

دەشڵێت “ئێمە توێژینەوەیەکمان کرد کە ریفراندۆم بەرەو دەوڵەت ئەوە نیە ئەوەی ئێستا سەرکردایەتی کورد دەیەوێت.”

هاوکات باس لە دادگاش دەکات و دەڵێت “لەدادگاش بۆیان رێک نەدەخرا کە هەواڵێکی نزیکەی ساڵێک لەمەو پێش چۆن ئێستا تاوتوێ بکرێت.”

مەسعود عەبدولخالق باس لە هێرشەکەی یەکەمجار دەکات بۆ دەزگای ستاندەر و دەڵێت “کاتیخۆی کەئەو هێرشە کرایە سەرمان؛ زۆر هێرشێکی ناشرین بوو. پێویست ناکات هێزێکی زۆر بهێنیتە سەر خەڵکەێکی مەدەنی. ئەو خەڵکەی لەوێ بوون هەموو مامۆستای زانکۆ و حاکم و مامۆستای ئاینی و خەڵکی مەدەنی و ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش کە لەخێزانێکی کوردپەروەر و دیارن. هێزێک دێ و دەڵێ من کەس ناناسم و دام ودەزگاکە دادەخەم؛ زۆر سەیر بوو بۆ ئێمە.”

دەشڵێت “دەزگای ستاندەر وەک کەپکی حەمەد ئاغا دەمێک بە دەستی دەسەڵاتەوەیە دەمێک دەکەوێتەوە دەستی ئێمە.”

سەبارەت بە شوناسی هێرشەکان، دەڵێت “ئەم هێرشانە نە حکومەتە نەحیزبە. لەکوردستان چینی گەندەڵ ئەمەندە بەهێزە … لەسەروو ئیدارەو دەسەڵات و یاساو نیشتیمانەوەن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.