چالاكوانان داوای مۆڵه‌تى گردبوونه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م كونسڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌رپرسانى ئیداره‌ هه‌ولێر دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 727 جار بینراوە

ستاندەر

دژی گرتنەوەی ئاویی زێی بچوك، كۆمەڵێك رێكخراوی ژینگەیی و چالاكوان و رۆژنامەنوس داواكاریەك ئاراستەی بەرپرسانی ئیدارەی هەولێر دەكەن، بەمەبەستی گردبوونه‌وه‌ لەبه‌رده‌م كونسڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر.

بڕیاروایە رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ پێناو پاراستنى ئاسایشى ئاوى هه‌رێم، كۆمەڵێك رێكخراوی ژینگەیی و چالاكوان و رۆژنامەنوس داواى مۆڵه‌تى ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له‌ به‌رپرسانى ئیداره‌ى شارى هه‌ولێر بكه‌ن، له‌ باره‌ى پرسى گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك له‌ لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران.

ئەو چالاكوانانە رایدەگەیەنن،”داواكردنى مۆڵه‌تى گردبوونه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ چوونه‌ به‌رده‌م كونسڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر، هیوادارین به‌رپرسانى ئیداره‌ ىشاره‌كه‌ هیچ رێگرییه‌ك دروست نه‌كه‌ن، چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانى ملیۆنه‌ها خه‌ڵك، بێده‌نگبوون ماناى رازیبوونه‌ به‌ دروستبوونى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ی ژینگه‌یى”.

شایەنی باسە، بەرپرسانی قەڵادزێ لە 23/6/2017 دا رایانگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوەو تاوەكو ئێستاش ئاوەكە بەرنەدراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.