د. بەرهەم ساڵح ڕای خۆی لەبارەی ریفراندۆم ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 26815 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی نزیك لە د.بەرهەم ساڵح بۆچونی ناوبراو لەبارەی ریفراندۆم ئاشكرا دەكات و، رایدەگەیەنێت، د. بەرهەم ساڵح پێیوایە، ریفراندۆم لە رێگای پەرلەمان یاسای بۆ دەرچێ و رۆژ پێویستیەكانی دیار بكرێت.

سالار محمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و نزیك لە د. بەرهەم صالح، بە پێی لێدوانێكی بۆ كەناڵی رووداو ئاشكرای كرد،”كە ڕای د. بەرهەم ساڵح بۆ ریفراندۆم ئەوەیە كە لە رێگای پەرلەمان یاسا دەرچێت، ریفراندۆم دەبێت لە رێگای دامەزراوە شەرعیەكانی كوردستان بكرێت و پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە، لە رێگەی پەرلەمانەوە ریفراندۆم بە یاسایی و بەنیشتمانیی بكرێت”.

هاوكات سالار محمود گوتی،”د. بەرهەم ساڵح پێیوایە، لە سەرەتادا دەبێ لەگەڵ عێراقدا بكەوینە گفتوگۆی فعلییەوە”.

سالار محمود گوتی،”ئەو کۆمیتەی ریفراندۆم دروست دەكرێت، ئەگەر لە پەرلەمانەوە نەبێت شەرعیەت وەرناگرێت”.

ستاندەر زانیویەتی، كە لەو نزیكانە د. بەرهەم ساڵح رای خۆی بە ئاشكراتر بڵاودەكاتەوە، هەروەها ئاگاداری رێگرییە نێودەوڵەتی و نێوچەییەكانە لەبارەی پرۆسەیەی ریفراندۆم و مافی چارەنوس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.