ھەڵمەتی ناوزڕاندن ؛ لەشکرێک لە رۆبۆت

لەلایەن ستاندار Posted on 668 جار بینراوە

ھەڵمەتی ناوزڕاندن ؛ لەشکرێک لە رۆبۆت
کولتوری سیاسیی وەک سەرەنوێلک.. نوسین وەک ڕشانەوە

مەریوان وریا قانع

”کولتوری سیاسیی“ دونیای ئێمە بۆگەنترین بەشی کولتوری ئێمەیە، ناشیرینیی ژمارە یەک لە کوردستاندا ناشیرینی سیاسییە و لەوێشەوە بۆ ناو خانەکانی تری کۆمەڵگای ئێمە دادەبەزێت.

وەکچۆن بەشی ھەرە زۆری نوخبە سیاسییە حوکمڕانەکە لە ھەرێمدا گەندەڵترین و توندتوتیژترین و دزترین و بێئابڕوترین ودرۆزنترین و بەدرەوشترین بەشی کۆمەڵگای ئێمەیە، ئاواش ئەو کولتورەی کە دروستیدەکەن و بە کۆمەڵگای ئێمەدا بڵاویدەکەنەوە بۆگەنترین بەشی ئەو کولتورەیە کە لەو کۆمەڵگایەدا ئامادەیە.

مرۆڤ کە ئەم جۆرە قەڵەم و نووسین و شێوازی تاوانبارکردنە دەبینێت، گاڵتەی بە عەقڵیەت و خەیاڵ و ئەخلاقیی ئەوانە دێت کە ھەڵگرین. لە کوردستاندا لەشکرێک لە رۆبۆتی زمان پیس و ئەخلاق پیس و عەقڵ پیس دروستکراوە کە ھونەری ژمارە یەکیان بەخشینەوەی تاوانە بەسەر ئەوانەدا کە بە ئەمری حیزب تاوانباردەکرێن.

“وەکچۆن بەشی ھەرە زۆری نوخبە سیاسییە حوکمڕانەکە لە ھەرێمدا گەندەڵترین و توندتوتیژترین و دزترین و بێئابڕوترین ودرۆزنترین و بەدرەوشترین بەشی کۆمەڵگای ئێمەیە، ئاواش ئەو کولتورەی کە دروستیدەکەن و بە کۆمەڵگای ئێمەدا بڵاویدەکەنەوە”

ئەم ھێرشە تازەیەی بەخائین و ناپاککردنی ئەوانەی درۆکانی حیزب و سەرکردەکانی وەک ھەقیقەت ناکڕن، بەشێکی کەمی ئەو بۆگەنە گەورەیەیە کە لە ھەناوی ئەو قەڵەمەندا حەشاردراوە. ئەمانە دەست بۆ ھەر شتێک ببەن وەک خۆیان پیسی دەکەن، باسی ھەر شتێک بکەن وەک خۆیان بێنرخی دەکەن، قسە لە ھەر بابەتێکیش بکەن وەک خۆیان قێزەونی دەکەن.

ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە دەیبینین ڕشانەوەیەکی تازەی حیزب و قەڵەمبەدەستە رۆبۆتەکانیانە بەسەر ھەموو ئەوانەدا کە بە درۆ درۆ و بە ھەقیقەت ھەقیقەت دەڵێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.