کاک مەسعود تکایە ئەوەی “کۆرشی هەخامەنشی” کردی کۆتایی پێبێنە

لەلایەن ستاندار Posted on 683 جار بینراوە

سامانی وه‌ستا به‌کر

ئەشــێ کورد بــێ مــێـژووبـــێ؟

وا تــا ئــەمـڕۆ نــەبــووە بە خــاوەن ســنوور، نیشــتـمـانێـکی یەک پـارچــەو دەوڵەتــی ســەربەخــۆ؟ ئەگەر نــا ئەبــێ چــی بــێ دیـــاردەکەی؟
خــۆ ئەگەر میلــەتــی کورد خاوەن ڕابردوو نەبێــت ئەی ئەم پتر ٤٠ تا ٥٠ ملیۆنە کەســەی کە هەڵگری نــاوی کوردن بە زمانێــکــی تایـبەت بەخــۆیان ئەدوێــن، ئــەبــێ لەکوێــوە هەڵقـــوڵابین؟

کەمـێـک ووردبیـنـەوە لە ئەتڵەســی مـێــــژوو تـێـئەگەین کە لە چــەرخــی Homo spaiens وە واتە لە نێــوان 100،000 تــا 350،000ی پـێـش عـیـســـا، مرۆڤــی نیاندرتــاڵ لە کوێــی ئــەم نــاوچـــەیەیــــا ژیــاون. هــەروەک چــۆن لەو کاتــەوەی مــرۆڤ خــۆی ناســیوەو کەوتــۆتــە بازرگانی یان فــراوانکردنــی ناوچــەی دەســەڵات لەو شــــوێـنەیا نیشــتـەجــێ بــووە کە ئەمــڕۆ پێــی ئەوتــرێ کوردســتان، کە ئەویـش هەردەم ســەرەڕێــی و قوڵـفـی بەیەکگەشــتنی ڕۆژهەڵات بــووە لەگەڵ ڕۆژئــاوا و نــاوەندی ڕێــی بازرگانەکان و هەروەهــا گۆڕەپــانــی جەنگیــش بووە بــۆ هەردوولا بــۆ ســەر یـەکــتــر. دانـیـشـــتـوانی ئەم هــەرێـمە یان نـاوچــەیەش هەمیشــە خــۆیان لەســەنگەری بەربەرەکانــێ بــۆ ئەمــلا یــان ئەولایــا بـیـنـیـوەتــەوە.

مـێــژوو خۆڕاگری و بەربەرەکانــی کوردمــان بــۆ ئەگـێــڕێـتـەوە لەگەڵ ژیــانــــا. بەدرێــژای ئەو مــاویەی مـــاد دەســەڵاتــی لەدەســتیــاوە تا ئـەمـــڕۆکە دەکاتــە ٢٦ ســەدە زۆر نەتەوە لە بــۆتەی نەتەوایەتــی داگیــرکەر یان نەتەوەی هــاوســێی لەوان بەهێــزترا تواونەتەوە یان لایەنی کەم زمانیان لەدەســتداوە بــەڵام کورد خۆڕاگر مــاوەتەوە.

لەوکاتەوەی “کۆرشــی هەخامەنشـــی” “کوڕی مەنــدانەی کـچـــی ئەژیدەهاک” کە بەهاوکاری “هارپــاک” کە یەکێـک بووە لەســەرانی دەوڵەتی مـــاد، ئەژیــدەهــاکی باپـیـرو چــوارەم شـــای مـــادی کوشــت و بــنــەی ئـیـمـپراتـۆریـەتــی فـارســـی دامەزران، تــاکو هـێـرشــی ئەســکەندەری مەکدۆنــی و دەرکەوتـنــی ئـیـســلام و دروســت بوونـی ئـیـمبراتۆریەتــی عەرەب و پاشــان هێرشــەکانی تەتەر و هۆلاکۆ و دامەزرانــی ئـیـمــبـراتـۆریـەتــی تــورکی عوســمـانــی. کورد تەنـهـا ئەوەی لەدەسـتـهـاتـووە بەپـێــی بــاری ڕۆژ هەرجارەو لەلایـەکی کوردســتـانـا مـێـرنـشـــیـنـی بـچــوک پـێـکـبـهـێــنــێ.

هـەر یـەک لـەو مـیـرنشــیـنـانـە بەپـێـــی بــارو دۆخـی هـەرێـم و ڕۆژگار کەوتــوونەتـە ژێــر ســایەو دەســەڵاتی زلهـێـزێـکـی درواســێ و بیـانــی. ئـەگەر تێـشــیانا هەڵکەوتـبـێـت بـیـر لە دەوڵـەتـی یەکگرتــووی ســەربەخــۆ بـکاتـەوە، ئــەوا ســۆزی ئـایـن یـان بـەرژەوەنـدی تـایـبـەت و خـۆبـەســتـنـەوەی دەســتەیەکـیـان بە هـێـزی دەرەکــی یان داگـیـرکەرەوە بــووە بـە نـاهـەمــوارتریـن کـۆســپ و لە دوا قـۆنـاغــا شــکـســتـیـان هـێـنـاوە.

بــەنـدە هــۆی ســەرەکـی نـاهـەمــواری و بـە هـیـچ نـەبــوون تـا ئـێـســتـا، وە خـســتـنـە ئـەســتـۆی لایـەنــی دەرەکــی و بـیـانــی بە نـاڕەوا ئـەبـیـنـم، چــونکـوم ڕەوشــی ژیـان ئـەیســەلــمـێـنــێ کە گـشــت میـلـەتـێـک (هەڵبەتە دوور لە ئـێـمـە) هـەڵـپـە بـۆ دابـیـن کردنـی ئـابـوری نـەتـەوەیـی ئـەکـات و لـە پـێـنـاویـیـا تـێـئـەکـۆشــێت دەسـەڵات بـگرێـت بەســەر خــاک و بـەرووبــوومــی دراوســێ لاوەزەکەیــا، کەچـــی ئـێـمە لە کـۆن و نـوێـیـا پـێـچـەوانەکەیـمـان کردووە! کـەواتــە ئـەگـەر نـەتـەوەی کورد هـەرچــی زووە لـەم قـۆنـاغـی دەسـتـێـوەردانـی ســنووری جوگرافـیـایەدا نـەکـەوێـتەخــۆ و لەو قـۆزاخــەی پـەژمــوردەیـیـە دەربـاز نـەبـێـت و ســەربـەخـۆی ڕاســتەقیـنە بەدەســت نەهـێـنـێ ئــەوا هەرگــیـز نـیـشــتــمــانــی ســەربـەخــۆ بـەخــۆیــەوە نــابــیــنـێــت. هـەڵـبـەتــە ئــەوەش ئــەمــڕۆ پـێـویـســتی بە ســەرکردەی ڕامـیـارزان ودیـپـلـۆمــاتــی ژیــر و خــاوەن تـاکتـیـک هـەیـە کە گـونـجـاوبـێـت لەگەڵ ڕۆژو بـارودۆخــی نـێــونــەتــەوەیــی و جـیـهــان، هـەروەهــا لـەخــۆبردوو خــۆنـەویـســت و خــاک پەرســت و نـیـشــتـمـان قـیـبـلــە و دڵـســۆزو پـڕ بـاوەڕ بـە یەکـســانــی مـافــی مرۆڤــانـەی هــاوســەنـگـی مـیـلـلـەت نــمــونــەی تــاقــانــەکــەی نـێـو ســەرکــردەکـانــی مـیـلـەتــی کورد (نـــەوشـــیــروان مــســـتــەفـــا) کە ئــەکـرێ بـیــرو ڕێـبــازی بــکرێ بـە قــوتــابــخــانـەو ڕێــچــکـەی بــگــیــرێ.

دیـســانـەوە لـەبـەر درگــای مـێــژووا ڕاوەســتاویــن و داوای دەوڵــەتــی کوردی ئــەکـەیــن هــەروەک بـڵــێـی دەوڵــەت گۆشـــتی خــێـرەو بەســەر ئــێـمـەشــا دابەشــئـەکـرێ، بـێئـاگـا لـەوەی تـیـغــی چــەقــۆی مـێـژوو لـەســەر مــلـمـانـەو لـەگـەڵ هـەر هـەڵـەیـەکـی بـچــوک ئـەمــانـبـڕێ و خــۆمــان ئـەبـیـن بـە قــوربــانــی.

ئـێـســتـا کـاتـی نـوســیـنـی مـێـژووە، بەتـایـبـەت بـۆ خـاون قـســەو بــڕیـار بـەدەســتەکان بـەدیـــاری کـراوی ئــەو لایـەنەی کە زۆربـەی جـومـگە هـەسـتیـارو نـاوەنــدی بـڕیـاری بەدەســتـە، بــا چــــیـتـر کار بــەو چــەمـکە نـەکەیـن کە ئــەڵـــێ (مــێــژوو خــۆی دووبــارە ئـەکاتـەوە) لە فەرهەنــگـی کوردیـیــا بـیـســڕیـنـەوە بــا ئـــەو خــیـانەت و هــەڵـەیـەی “کۆرشــی هەخامەنشـــی” “کوڕی مەنــدانەی کـچـــی ئەژیدەهاک” کە بەهاوکاری “هارپــاک” ئەژیــدەهــاکی باپـیـرو چــوارەم شـــای مـــادی کوشــت و بــنــەی ئـیـمـپراتـۆریـەتــی فـارســـی دامەزران لـێــرەیــا کــۆتـــایـی بـێــت و ئــاشــتـەوایــی گــشــتــی ڕاگـەیــەنرێ بــەجــۆرێــک مـەســعــود بـارزانــی ســەرۆکــی پــارتــی دەســت لە هــەمـــوو پۆســتـێــکی حـیـزبــی حـکومــی بکێــشــێـتـەوانــێ و بـبـێ بــە ڕابــەرو ســەرکردەی بـێلایـەنــی کـۆی دانـیـشـــتوان و لە ســەری ڕەش بــێـتـەخــوارێ و شــار بـەشــار ســەردانــی کـۆی حــیزبــەکـان بـکــاو داوایــان لـێـبکـا کە پـێـکـەوە کـاربكـەن بـۆ ســەرخــســتـنـی ڕاپـرســی چـونـکوم دەســەڵات و ســەرۆکایـەتــی بـەخـشــندەی و لەخــۆبـوردەیــی دڵـگـەورەیــی گەرەکە.

ئــەگەر نــا ڕاپـرســی دابەش ئەبــێ بـەســەر دوو بەرەی (بـەڵــێ و نەخــێـر) نەك بەرەی چــەن حـیـزبـێـک و دوو حــیـزبــیتر وە لـەکاتــی کەمــتر %٨٠ی دەنـگــی بەڵــێ خــەونــی دەوڵـەتــی ســەربـەخــۆی لە مـێــژیـنـەی تـاکــی کورد نـەزۆک ئـەبــێ و دوژمــن زاڵــتــرو مـیـلـەت پــەرتـــتر، کـە بـەرەنـجــامــە شــکســتخـواردۆکەشــی کە هـیوامــان وایە وانــەبــێ ئـەکەوێــتـە ئـەســتۆی کەســی یـەکەمــی دەســەڵاتــداری هــەرێــم و مـێــژووش هــیـچ هـەڵـەیـەک لـەبـیـرنـاکـاو خــۆشــی چــەنبـارە ئــەکـاتـەوە.

(عەبدوڵا پەشــێوو) ئــەڵــێ:

کوردســتانم بە گۆڕەپان دێـتە بەرچــاو ســەربەخۆیــش بە تــۆپێـکی باش فوو دراو
لەوەتــی هەیـن ڕاکە ڕاکە قــەدەرمــانە چارەنووســە قەت نەســرەویــن
تۆپ باڵ بگرێ و ئـێمەش بەلەس وەدووی کەوێن
هەرکاتێکیش تۆپەکەمان دێـتە بەرپــێ لێــی دەبـیــنـە دوژمـنـێـکی شــێـتــوو دڵ ڕەق
هــەتـــــا هــێـــزمــان لەبــەردایــە دەیــدەیـــنــە بــەر پــــێ لـــەقــەو شــــــەق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.