ھەڵەیەکی مێژوویی لە وتارەکەی مەسعود بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 1795 جار بینراوە

ھەڵەیەکی مێژوویی لە وتارەکەی مەسعود بارزانی

سەنتەری توێژینەوەی (دەزگای ستاندەر) ڕاست کردنەوەیەک بۆ مێژوو دەکات

مەسعود بارزانی لە چەند رۆژی رابردوو نووسینێکی ‌لە (واشنتۆن پۆست)ـی ئەمریکیدا بە ناونیشانی (کاتی ئەوە ھاتووە کوردستانی عێراق سەبارەت بە سەربەخۆیی بڕیاری خۆی بدات) لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان بڵاوکردەوە، خاڵی گرنگی تێدا بوو، بەڵام لە چەند شوێنێک کەوتبوە ھەڵە، بە تایبەتی ھەڵەیەکی زانستی مێژوویی کرد بوو، کە دەنوسێت (تەمەنی بزوتنەوەی کورد بە ئەندازەی تەمەنی دەوڵەتی عێراق، کێشەیەکی کۆنی بەقەدەر خودی تەمەنی دەوڵەتی عێراق) ئەو بابەتە پێویستی بە ڕاست کردنەوە ھەیە، بەو شێوەی خوارەوە:

تەمەنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی و قەزیەی کورد کەمێک پیش میلەتانی تر لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست دەستی دەستی پێکردوە، سەرەتای بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٠، کە بەپێی بەڵگەنامەی بەریتانی ژ:٢٣ –FO.٦٠/٤٤١ کە لە ١/١٠/١٨٨١ تۆمار کراوە و دەڵی،”یەکەم کەس داوای کوردستانی گەورەی کرد (شێخ عوبێدوڵـڵا) بوو”.

ھەروەھا بەپێی بەڵگەنامەکانی ئەرمەنی (یەکێتی کورد) بە ڕابەرایەتی (شێخ عوبێدوڵـڵا نەھری) لە ساڵی ١٨٨٠دروست بووە، لە ساڵی ١٨٨٠ لە نەھری کۆبونەوەیەکی فراوان بۆ سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتیەکانی تەواوی کوردستانی گەورە کراو تیایدا شێخ گوتارێکی ئاینی و سیاسی خوێندەوە گووتی:”پێش نزیکەی ٦ سەدە عوسمانی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست بێ دەنگ بووین، بەڵام ئیستا تورک بەرەو ئەوەن دەوڵەتی تایبەتی خۆیان ھەبێت، حەتمەن عوسمانی تێک دەچێت، کاتی یەکگرتمان ھاتوە”، بەو شێوەیە کۆمەڵەی کورد لەوێ ڕاگەیەنرا .

بەپێی بەڵگەنامەی بەریتانی ژ:٢٣ –FO.٦٠/٤٤١ کە لە ١/١٠/١٨٨١ تۆمار کراوە و دەڵی،”یەکەم کەس داوای کوردستانی گەورەی کرد (شێخ عوبێدوڵـڵا) بوو”.

دوای ئەو شیخ سەعیدی نەورەسی (یەکێتی محمدی کوردی) لە ساڵی ١٩٠٨ دروست کردوە، ئینجا شێخ عبدالسلام بەزەقتر دانوستانەکانی (شێخ عبدالقادری شەمزینی) لەگەڵ عوسمانی لە پێش جەنگی جیھانی یەکەم ، ئینجا چالاکیە دەولیەکانی (شەریف پاشا) تا دەگاتە ھەر (٣) مادەی کۆنگرەی سیڤەری ساڵی ١٩٢٠ ـەوە، زۆریتر ئەوانە ھەمووی مێژووی راستەقینەی بزوتنەوەی کوردستانە لە پێش دروست بوونی دەوڵەتی عێراقی، کە بە ئیرادەی بەریتانی دروست بووە نەک بە ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە و کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.