من و ئازاد جوندیانی دە ساڵ پێش ئێستا

لەلایەن ستاندار Posted on 663 جار بینراوە

من و ئازاد جوندیانی دە ساڵ پێش ئێستا
عەدنان عوسمان

کاک ئازاد جوندیانی، لە رۆژی ٢٢/٦/٢٠١٧ لە هەولێر مێزگردێکی بۆ رێکئەخرێت کە قسە بۆ کۆمەڵێک لایەنگری پارتی ئەکات. لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: یا کاک مەسعود هەموو ئیعتبارێکی تاریخی و سیاسی لەدەست بدات بەوەی پاشەکشێ بکات و بڵێ نەخێر من تەسلیمی ئیرادەی کاک عەدنان عوسمان بوم، کە واناکات، یان دەبێت هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی تەشدید بکرێت.
ئەم قسەیەی کاک ئازاد جوندیانی، روداوێکی روژنامەنوسی بەبیرمدا هێنایەوە، کە لێرەدا باسی دەکەم.
لە ٦/٦/٢٠٠٧ واتە رێک دەسال و چەند رۆژێک پێش ئێستا، من سەرنوسەری هەفتەنامەی هاوڵاتی بوم، ژمارەی ئەو رۆژە( ژمارە ٣٢٩) مانشێتەکەی لەسەر هەواڵێک بوو، کە ئێمە لەهەندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە پێمان گەیشتبوو، لەسەر ئەوەی سەرکردایەتی کورد بەوە رازی بوە راپرسی بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان کە بڕیار بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ بکرابایە، دوا بخرێت و ئەوە لە ئاکامی دانیشتنێکی تاڵەبانی و بۆشدا رێکەوتنی لەسەر کراوە.
لە ژمارەی رۆژی دواتری کوردستانی نوێدا، ئازاد جوندیانی کە بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی بوو لەو کاتەدا، بەتوندی بەرپەرچی ئەو هەواڵەی ئێمەی دایەوەو رایگەیاند کە سەرکردایەتی کورد سورە لەسەر جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ لە کاتی خۆیدا. کاک ئازاد وەک هەمیشە، ئەوەشی لەبیر نەچو کە بڵێت “ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوەو تەنیا مەبەست لێی شیواندنی راستیەکانەو مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە”.
ئەوکات ئێمە، سەرباری کۆمەلێک لە تەشهیر و تەخوین و پێشاندانمان وەک بۆقی دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمان، پێمان خۆش بوو هەواڵەکەی ئێمە درۆ بێت و تەئکید کردنەوەکەی کاک ئازاد راست دەرچێت. بەڵام ئەوا ئێستا دە ساڵەو هەر بەتەماین!!!
پێ دەچێت ریفراندۆمەکەی خۆی و بارزانی، سەری ئەو ناوچانەش بۆ هەتایە بخوات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.