ئەندامێکی (م.س) یەكێتی: ئەو ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 3614 جار بینراوە 0 سەرنج
YNK

ستاندەر

ئەندامێکی (م.س) یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی نییە، خەڵكی كوردستانیش ناهەق نین قەناعەت بەو ریفراندۆمە نەكەن.

قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، حیزبێك یان دووان بەتەنها ناتوانن ببەنە وەكیلی خەڵكی كوردستان، هەروەها كاتێك خەڵكی كوردستان دەبینێ لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی عەمەلی بۆ ریفراندۆم نەنراوە، لەسەر ئاستی دەرەكیش هیچ پێشوازیەكی لێـناكرێت. بۆیە قەناعەت بە ریفراندۆم ناكەن.

قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ك) لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی پەیام، رایگەیاند، ریفراندۆم ئامرازە نەوەك ئامانج، ئەگەر ریفراندۆم بەو شێوازەی ئێستا بێ، سەرناكەوێ و بۆ سەربەخۆییش نابێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ك) رایگەیاند، ریفراندۆمی راستەقینە پێویستە بە پرۆسەیەكی یاسایی بكرێت و، پەرلەمان كارابكرێتەوە و كۆدەنگی و ئاشتەوایی ناوەخۆیی دروست بكرێت، هەروەها چاكـكردنی باری گوزەرانی هاوڵاتیان زۆر گرنگە، ناكرێ خەڵكی كوردستان تەخوین و تەهمیش بكرێت، كە تەنها داواكاری ئەوەیە ریفراندۆم بە پرۆسەیەكی یاسایی و شەرعی بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *