سەرتیپ وەیسی كەریم
هه‌وڵه‌كانى دروستكردنى لیستێكى ئیسلامى له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ( كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى) به ته‌واوى شكستى هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان راگه‌یاندووه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیستی ئیسلامی نین، به‌ڵكو پێیان باشه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو فراكسیۆنه‌كانیان له نێو په‌رله‌مان یه‌كبخرێت.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى، به به‌رپرسانى یهكگرتووو بزوتنه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، نایانه‌وێ باجى هه‌ڵوێسته‌كانى دوو ساڵى رابردووى یه‌كگرتوو بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بده‌ن، جگه له‌وه‌ى ئه‌وان به‌هۆى هه‌ڵویستى جیاوازیان له ماوه‌ى رابردوو، له لایه‌ن پارتیه‌وه رووبه‌رووى گۆشه‌گیرى وچه‌ندین جۆر له فشاربوونهتهوه.
بۆیه له ئێستادا دروستكردنی لیستی ئیسلامی شكستی هێناوه، بڕیاریشه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رسێ حزبه‌كه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی رازیكردنیان به به‌ژداریكردنیان له دروستكردنی لیستێكی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له دواى جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌رسێ لایه‌نه‌كه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیكردۆته‌وه ئاماده‌یى كۆبوونه‌كه بێت، چونكه مه‌رجى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا نابێت هیچ بڕیارێكی به‌په‌له بدرێت له باره‌ی پێكهێنانی لیستی ئیسلامی، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و بڕیاره دوابخرێ بۆ كاتی نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان.