وتارێک لە کۆنگرەی یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 918 جار بینراوە

وتارێک لە کۆنگرەی یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامیەکان

فاروق عەلی ئەحمەد

پاش ئەوەی لەرۆژی دووەمی کۆنگرەی یەکێتی رادیۆو تەلەفزیۆنە اسلامیەکان ، کەلە شاری مشهد بەستراو ئێمەش میوانداری کرابووین، هەندێ لەبەشداربوان کە عەرەب بوون و شۆفیەنیانە ووتاریان پێشکەش کرد، هەندێ هێرشیان کردە سەر کوردو بە مەترسی بۆ سەر جیهانی ئیسلام تاوانباریان دەکرد ، بەئەرکی ئاینی و نەتەوەیی خۆمانزانی بێهەلوێست نەبین وەڵاممان هەبێ بۆیان، بۆیە داوامانکرد لەرێکخەرانی کۆنگرەکە ڕێگەمان بدەن، لەسەر منسە ووتارمان هەبێ و وەلامی بێ رێزییەکان بدەینەوە، بەسوپاسەوە مەجالیان پێماندا پاش نیوەرۆ ووتارێکمان پێشکەش کرد، لەخوارەوە کورتەیەکی ئاماژە پێدەکەم ودواتر تەواوی ووتارەکەم لەکەناڵی ئاسمانی پەیام بلاو دەکرێتەوە.

بەم شێوەیە دەستم پێکرد:

بسم اللەالرحمن الرحیم
الحمدللە والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله واصحابه ومن والاه
السلام عليكم
اولا استطيع ان القي كلمتى على حضراتكم باللغة العربية او الفارسية ولكن احببت ان اتكلم باللغتى الكردية .

سەرەتا پێم خۆشبو منیش لەسەرمیدیاو کاریگەریەکانی قسەبکەم ، بەلام پاش ئەوەی گوێبیستی ووتەی هەندێ لەئامادەبوان بوین کەبەداخەوە هەندێ هێرشی نارەوایانکردە سەر گەلی کورد بەئەرکی سەرشانی خۆمم زانی ووتەکەم تایبەت بکەم بۆ وەلامی ئەو کەسانە.

۱ـ گەلی کورد وەک هەرگەلێکی تر خوای گەورە خەلقی کردوەو مافی ژیانی پێ بەخشیوە ، ئەو مافەی هەر گەلێک هەیەتی کوردیش هەمان مافی هەیە.
۲ـ گەلی کورد هیچ جۆرە تەماحی بەخاک و ئاوی گەلانی تر نیە ، بەڵام مافی خۆیەتی لەسەر خاک و نیشتمانی خۆی ئازادانە بژی و بریار لەسەر ئایندەی خۆی بدات.
۳ـ کورد ئارەزوومەندانە ئیسلامی قبوول کردوە هەرگیز لێی پەشیمان نابێتەوەو وەک هەندێ گەل نیە لەترسی شمشێر اسلامی قبوول کردبێ.
٤ـ گەلی کورد احفادی سلاحەدینی ایوبیە کەقودسی لەدەستی خاچ پەستەکان رزگارکرد، نەک احفادی شیاتین .
٥ـگەلی کوردبەشێکە لەمقاوەمە ، ئەوە پێشمەرگەی کوردە بەدرێژایی زیاتر لەهەزار کیلۆمەتر شەری داعش دەکات ، ئێمە لەبەرامبەر داعش دا زیاتر لە هەزارو سێسەد شەهیدمان هەیە، سەدەها بریندارمان هەیە، دەیەها دیلمان لای داعش هەیە، ئیتر چۆن بەمەترسیی دەزانن.
٦ـ سەرمان سوردەمێنێ بۆ هەر باسی دەولەتی کوردی دەکرێت ئوە بەاسرائیلی دووەمی دەشوبهێنن، بۆ وەک فلستین سەیری ناکەن، مەگەر کام گەلە هەیە بەئەندازەی گەلی کورد ستەمی لێ کرابێ، مەگەرئەوە کوردەکان نەبون لەسالانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی رابردوو لەفلستین لەبەرامبەر سوپای جولەکە لەفلستین شەریان کردوەو چەندە ها شەهیدیان داوەو تااێستاشقەبرەکانیان لەفلستینە.
۷ـ تائەوکاتەی گەلی کورد لەسایەی دەولەتی ئیسلامی دا ئازادانە دەژیا، خۆی بەبەشێک لە دەولەتەکە دەزانی ، بەلام کاتێک گەلانی تری ناوخەلافەتی ئیسلامی بەشوێن دەولەتی نەتەوەیی دا رۆشتن ، گەلی کوردیش مافی خۆیەتی بیر لەدەولەتی سەربەخۆی خۆی بکاتەوە .
۸ـ تائەوکاتەی دەولەتی عێراقی نوێ ، دەولەتی هەموان بوو گەلی کوردیش ئەودەولەتەی بەدەولەتی خۆی دەزانی ، بەلام کاتێک بەهاولاتی ژمارە دوو هەژمار کرا مافی خۆیەتی بیر لەئایندەی خۆی بکاتەوە.
۹ـ باشترەبرایانی عرب ترسیان لەکورد نەبێ ، چونکە گەلی کورد اهلی خیانەت نیە، باشترە ئاگاتان لەهەندێ لەدەولەتانی عربی بێت نەبنەمەترسی بۆسەر جیهانی ئیسلام .

ئەمانەبەشێک بوون لەوتارەکەم ، هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکم بەگەلەکەم کردبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.