مایکل رۆبن: بارزانی وەک (ماندێلا یان عەرەفات) دەبێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 870 جار بینراوە

ستاندەر

مایکل رۆبن لە وتارێکی نوێدا ، دەپرسێت، بارزانی وەک ماندێلایە یا یاسر عەرەفات؟

مایکل رۆبن رووناکبیر و شارەزا لە بواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوسینێکی رەخنە ئامێزی بە ناونیشانی (کوردستانێکی سەربەخۆ دەبێتە دەوڵەتێکی فاشیل) بڵاودەكاتەوە، لە بارەی نووسبنەكەی مسعود بارزانی کە پێشتر لە واشنتۆن پۆست بڵاوكرایەوە. ناوەرۆکی وتارەکەی دورودرێژە باسی ئەو ستاتیۆیەی کە پارتی تێیدا دەسەلاتدارە دەكات.

مایکل رۆبن دواتر دێتە سەر بەرواردێک بۆ مسعود بارزانی دەكات و دەپرسێت، بارزانی (ماندێلا یا عەرەفات) کامەیانە؟

مایکل رۆبن، وەڵام دەداتەوە دەلێت، (ماندێڵا) کەسایەتییەکی نیشتمانی و سیاسەتوانێکی شارەزا بوو هەموو خیلافاتی لەگەڵ نەیارەکانی بەلاوەنا و، کەوتە بیناکردنی باشوری ئەفەریقیا و وڵاتی بەرەو دیموکراسی برد و، بووە کەسێتییەکی گرنگی جیهانی، بە پێچەوانەی (مسعود بارزانی) کە دەستی گرتووە بەسەر کورسی دەسەڵات و باوەڕی بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات نییە و کتومت وەک (یاسر عەرەفات)ـی سەرۆکی دەسەڵاتداریی فەلەستیینیەکانە کە توانی دەسەڵاتی بەکاربهێنێت بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و لە هەمووشی گرنگتر کۆمەڵگای فەڵەستینی بە قووڵی دابەشکرد و ناکۆکییەکانی زێدەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.