گرنگ: ستاندەر نھێنی راپرسیەکی یەکێتی لەبارەی ریفراندۆم و دەنگی حیزبەکان ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 787 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر لەلایەن دەزگایەتی تایبەتی یەکێتیەوە راپرسیەک ئەنجامدراوە کە لەسێ بەش پێکھاتوە سەبارەت بە ئاستی پێشوازی خەڵک لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەنگی یەکێتی و دواتر حیزبەکان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن.

بەگوێرەی راپرسیەکە رێژەی دەنگدان بە ریفراندۆم بە ئەستەم دەگاتە سەروی ٥٠%، ھاوکات بەشێکی زۆری ئەوانەی پێشتر دەنگیان بەیەکێتی داوە وەڵامیان بە بریارم نەداوە داوەتەوە لەوەی کە لە ھەڵژاردنی داھاتوو دەنگ بەیەکێتی بدەنەوە،   بۆیە لەئێستا سەرکردایەتی یەکێتی فشارێکی زۆری لەسەر مەکتەبی سیاسی دروستکردوە بۆ پێداچونەوە بە ھەڵوێستەکانیان لەگەڵ پارتی کە پێیان وایە ھۆکاری پاشەکشەی ئاستی جەماوەری یەکێتیە.

ھەر بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگەکانی پارتی کەم بۆتەوە بەڵام بەرێژەیەکی زۆر نیە، سەبارەت بە لایەنە ئیسلامیەکان لەو راپرسیەی یەکێتی دەنگی کۆمەڵی ئیسلامی بەرزبۆتەوە تا نزیکەی ١٣ کورسی بەڵام لایەنە ئیسلامیەکانی تر دەنگەکانیان لە پاشەکشەیە.

راپرسیەکە ھیچ ئاماژەیەکی تێدانیە سەبارەت بە بزوتنەوەی گۆڕِان بەڵام چاودێران پێیان وایە ئاستی جەماوەری گۆڕان ڕوو لە زیاد بونە.

جێ ی باسە لەو ڕاپرسیە ١٠ ھەزار فۆرم لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.