یەکگرتووی ئیسلامی: پارتی ئەوەندە لە یەکێتی دورنیە تا پەیام بە یەکگرتوودا بنێرن

لەلایەن ستاندار Posted on 849 جار بینراوە

ستاندەر

یەکگرتوی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت یەکێتی ئەوەندە لە پارتی دور نیە کە پێویست بکات یەکگرتوو پەیامیان بگەیەنێت، لە راگەیەنراوی نوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتوو ھاتوە، پاش ئەوەی ئەمرۆ پێنج شەمە ٦/٧/٢٠١٧ سایتی ستاندەر ھەوالێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە سەردانی وەفدی باڵای یەکگرتوو بۆلای یەکێتی لە ھەواڵەکەدا ئاماژەیان بەوەدابوو کە گوایە یەکگرتوو پەیامی پارتی دەگەیەنێتە یەکێتی، د.عمر موحەمەد بەرپرسی نوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ھەواڵێکی ستاندەری لەبارەی کۆبونەوەی یەکێتی و یەکگرتوو ڕەتدەکەینەوە و  ئێمە پەیامی تایبەتی خۆمان پێ بووە و پارتی ئەوەندە لە یەکێتی دورنیە تا پەیام بە یەکگرتوودا بنێرن.

جێ ی باسە لەھەواڵەکەی ستاندەر ھاتبوو، کە پەیامنێری رووداو لە سلێمانی ئاشکرای کردوە، لە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و یەکگرتوودا تاوتوێی ریفراندۆم و رازیكردنی یەكێتی لە دیاری کردنی ئەندام بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.