لە كۆبونەوەكەی بارزانی 3 بڕیار دەركرا

لەلایەن ستاندار Posted on 803 جار بینراوە

ستاندەر

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مسعود بارزانی لەگەڵ هەریەكە لە سۆسیالیست و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و مسرور بارزانی و حیزبی شیوعی و بزوتنەوەی ئیسلامی دا، لە راگەیەندراوێك 3 بڕیاریان دەركرد.

لە راگەیەندراوی كۆبونەوەكەدا هاتووە، دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێم، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا:

یەكەم: پابەندبوونی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی 7ـی حوزەیرانی 2017 سەبارەت بە دیاریكردنی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چارەسەركردنی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵدان بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك.

دووەم: بۆ هەنگاونانی پڕاكتیكی لە ئامادەكاری لەسەرجەم بوارەكانی ڕیفراندۆم هەیكەلیەتی كاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم و كۆمیتە فەرعییەكان دیاری كرا.

سێیەم: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێداویستییەكانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم فەراهەم دەكات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.