چەند سەرنجێکی جیاواز لە بارەی ریفراندۆمەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 858 جار بینراوە

چەند سەرنجێکی جیاواز لە بارەی ریفراندۆمەوە

نووسینی: سەلاح ئەحمەد محەمەد

• بۆچی ریفراندۆمی (٢٠٠٥) سەرکەوتوو نەبوو ؟
ھاوکات لەگەلڕ بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردنە گشتیەکان لە باشوری کوردستاندا لە (٣٠/١/٢٠٠٥) ، بزوتنەوەی ریفراندۆمی کوردستان راپرسیەکی نارەسمی ئەنجامدا لە بارەی سەربەخۆیی کوردستان یان مانەوە لەگەلڕ عێراقدا . ھەر چەندە لە راپرسیەکەدا ( ٩٨% ) بەشداربووان بە ( بەڵآ ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا ، بەڵام ریفراندۆمەکە سەرکەوتوو نەبوو لە بەدی ھێنانی ئامانجەکانیدا ، چونکە ١) ریفراندۆمەکە مۆرکێکی رەسمی لەخۆ نەگرتبوو ، بەمەش بآ بەش بوو لە پاڵپشتی یاسایی ٢) سەرکردایەتی کورد و جەماوەر خۆیان نەکرد بە خاوەنی دەرنجامەکانی راپرسیەکە .

سەرکردایەتی کورد لە بری ئەوەی دەرنجامی پرۆسەکە وەک چەکێکی فشار بەکار بھێنآ بەرامبەر بە ئەمریکا و بەغدا ، راپرسیەکەی وەک ھۆکارێک بەکار ھێنا بۆ دەستەبەر کردنی دەسکەوتی حیزبی زیاتر . رۆژنامەنووس محەمەد رەئوف لەم بارەیەوە باس لەوە دەکات ؛ لە (٢٠٠٥) دا سەرکردایەتی کورد دەرەنجامی راپرسیەکەی بردە بەغدا و رایگەیاند کە میللەتی کورد ( سەربەخۆیی ) دەوآ ، بەڵام ئەوان نایانەوآ . لە بەرامبەردا ئەمریکا ملیارێک و شەست ملیۆنی دا بە یەکێتی و پارتی ، (٩٠٠) ملیۆنی بۆ پارتی و (٧٠٠) یش بۆ یەکێتی .

• بیرۆکەی ریفراندۆمی (٢٠١٧) چۆن سەری ھەڵدا ؟
بەپێی رێکەوتنی نێوان ( یەکێتی و پارتی ) لە (٢٠٠٥) ، مەسعود بارزانی دیاری کرا بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان . ھەر لەو کاتەوە ھەندآ دەستەواژەی تازە لە ئەدەبیاتی سیاسی پارتی دیموکراتدا سەریان ھەڵدا ، وەک سەرۆکی کوردستان ( کە مەبەست لێی بارزانی بوو ) . بەرە بەرە ئەو بڕوایە لای سەرکردایەتی پارتی دروست بوو ، کە جیابوونەوە لە عێراق خزمەتێکی زۆر بە بەرژەوەندیەکانی حیزبەکەیان دەکات ، بەو پێیەی فەرمانڕەوایەتی کوردستان لەژێر دەستەڵاتی خۆیان دایە .

دوای ئاڵۆز بوونی پەیوەندیەکانی نێوان بارزانی و مالیکی ( سەرۆک وەزیرانی عێراق ) ، وە نزیک بوونەوەی پارتی لە دەوڵەتی تورکیا ، بارزانی زیاتر لە ( بەغدا ) دوورکەوتەوە ، وە لە چەندین بۆنەدا پرسی ( گەڕانەوە بۆ رای خەڵک ) ی وەک ھەڕەشە بەکار ھێنا بەرامبەر بە حکومەتەکەی مالیکی . بۆ نمونە لە چەند بۆنەیەکدا ئەوەی دووپات کردەوە ؛ ئەگەر بەغدا بەندەکانی دەستور سەبارەت بە کورد وەک خۆی جێبەجآ نەکات ، ئەوا ناچارە بگەڕێتەوە بۆ رای خەڵک .

لە کۆنگرەی سێزدەھەمی پارتی دیموکراتدا لە مانگی (١٢) ی ٢٠١٠ ، پارتی ( مافی چارەی خۆنووسین ) ی کرد بە دروشمی نەتەوەیی خۆی . بۆیە لەم بەروارە بەدواوە ، لە لایەن بەرپرسانی پارتیەوە زیاتر باس لە پرسی دەوڵەتی کوردی و جیابوونەوە لە عێراق دەکرا .

لە نەورۆزی (٢٠١٢) دا بارزانی ( سەرۆکی ھەرێم ) پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد ، کە تێیدا باسی لەوە کرد ؛ ئێمە دەوڵەتی کوردی بە مافی رەوای کورد دەزانین ، بەڵام ئێستا کاتی راگەیاندنی ئەو دەوڵەتە نیە . لە راستیدا ئەم وتەیەی بارزانی زۆر ژیرانە بوو ، چونکە نە ئەو کات و نە ئێستاش ھەلومەرجی سیاسی کوردستانی باشور گونجاو نیە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتێکی کوردی .

دوای ھاتنی ( داعش ) بۆ عێراق لە ٢٠١٤ دا ، بەشێکی زۆری ناوچە کێشە لەسەرەکان کەوتنە ژێر ھەژموونی ھێزی پێشمەرگەوە . ئەمەش ھانی (بارزانی ) دا کە بڵآ ؛ ئەو ناوچانە بە فیعلی گەڕاونەتەوە سەر ھەرێمی کوردستان ، وە چیتر پێویستمان بە مادەی (١٤٠) ی دەستور نیە ، چونکە ئەو مادەیە ئێستا جێبەجآ بووە . بەڵام بارزانی نەیتوانی ئەو ناوچانە لە رووی کارگێری و یاساییەوە ، بلکێنآ بە ھەرێمی کوردستانەوە . لە راستیدا پێویست بوو لە دوای ھاتنی داعش ، ئەرکی لە پێشینەی بارزانی بریتی بوایە لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ، کە ئەمەش دەبووە بنەمایەکی بەھێز بۆ سەرکەوتنی ریفراندۆمی ئەم جارە . چونکە بەبآ یەکلا کردنەوەی پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان ، ریفراندۆم ناتوانآ سەرکەوتوو بآ لە بەدی ھێنانی ئامانجەکانیدا .

دوای ئەو قەیرانە سیاسیەی کە دروست بوو بەھۆی مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمدا ، سەرەڕای تەواو بوونی ماوە یاساییەکەی ، پارتی زیاتر پرسی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی ھێنایە پێش . وە بارزانی چەند جارێک رایگەیاند ، کە تا راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ئەو لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە . ئەمەش بەدگومانیەکی زۆری لە لایەن نەیارەکانی پارتیەوە دروست کرد ، چونکە پێیان وایە ئامانجی سەرەکی پارتی لە پشت بانگەشە کردن بۆ پرسی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی ، سەپاندنی فەرمانڕەوایەتی خۆیەتی بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن لە کوردستاندا . ھەر بۆیەش ئەو لایەنانە ، زیاتر ریفراندۆمەکە وەک پلانێکی زیرەکانەی پارتی سەیر دەکەن ، نەک وەک پرۆسەیەکی نیشتیمانی .

لە سەرەتای مانگآ (٦) ی ٢٠١٧ دا ، بارزانی بە سیفەتی ( سەرۆکی ھەرێم ) بانگھێشتی حیزبە کوردستانیەکانی کرد بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم . بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا نەکرد ، بەھۆی بڕوا نەبوونیان بە رەوایەتی مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمدا . لە کۆبوونەوەکەدا (٢٥/٩/٢٠١٧) دیاری کرا بۆ ئەنجام دانی ریفراندۆم .

• کێماسیەکانی کۆبوونەوەکەی بارزانی چی بوون ؟
دەتوانین کێماسیەکانی کۆبوونەوەکەی بارزانی لەم سێ خاڵەی خوارەوەدا دیاری بکەین؛
١) ئەگەر بڕیاری ئەنجام دانی ریفراندۆم لە لایەن پەرلەمانەوە بوایە زۆر باشتر دەبوو ، ئەمەش لەبەر ئەم ھۆیانە ــ لە رووی یاساییەوە ، ریفراندۆمەکە رەوایەتی زیاتری دەبوو . چونکە بڕیاردان لەسەر ئەنجام دانی ریفراندۆم و چۆنیەتی بەڕێوە چوونی پرۆسەکە ، زیاتر ئەرکی دەستەڵاتی یاسادانانە نەک دەستەڵاتی جێبەجآ کردن ــ دەبووە ھۆی دەستەبەر کردنی کۆدەنگی زیاتر ، بە تایبەتی لەنێو حیزبە سیاسیەکاندا ــ رووخساری ریفراندۆمەکە لەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، جوانتر و پەسەندتر دەبوو .

٢) بەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەدا ، کە خاوەنی پێگەیەکی جەماوەری بەھێزن لە کوردستاندا ، ئاماژەیەکی روونە بۆ نەبوونی یەک ریزی و کۆدەنگی لەنێو کوردا سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم .

٣) دیاری کردنی بەروارێکی نزیک بۆ ریفراندۆم ، ھەڵەیەکی سیاسی گەورەیە . چونکە تاکوو ئێستا زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەنجام دانی ریفراندۆمێکی سەرکەوتوو لە کوردستاندا نەرەخساوە . ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە لە ھەردوو ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا ، کار و زەمینەسازیی پێویست ئەنجام نەدراوە بۆ سازدانی راپرسیەکی سەرکەوتوو .

• ریفراندۆمی سەرکەوتوو چییە ؟
ریفراندۆمی سەرکەوتوو ئەوەیە ، کە بتوانآ ئامانجەکانی بێنێتە دی . لە راستیدا ئامانجەکانی ریفراندۆم لە کوردستاندا ، بریتیە لە راگەیاندنی دەوڵەتێکی کوردی . بە بڕوای ئێمە ریفراندۆمەکەی کوردستان ناتوانآ ئەم ئامانجە بێنێتە دی ، ئەویش لەبەر ئەم ھۆیانەی خوارەوە ؛
١) لە ھەردوو ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا ، ئامادەسازیی پێویست ئەنجام نەدراوە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی .

٢) پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان یەکلا نەکراوەتەوە ، ئەستەمە بتوانرآ ریفراندۆمیش لەو ناوچانەدا ئەنجام بدرآ . بۆیە ئەگەر ( دەوڵەتیش رابگەیەنرێ ) ، ئەو ناوچانە لەخۆ ناگرێ .

٣) سەرکردایەتی کورد ستراتیجیەتێکی روونی نیە لە بارەی پرسی ریفراندۆمەوە ، رۆژآ ئەڵآ ئامانج لە ریفراندۆم راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانە ، رۆژێکی تر ئەڵآ لە دوای ریفراندۆم دەست ئەکەین بە وتووێژێکی جددی لەگەلڕ بەغدا و وڵاتە ھەرێمیەکان سەبارەت بە پرسی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی . لە ھەندآ میدیای جیھانیدا بەرپرسانی ھەرێم ئەڵێن ؛ مەرج نیە لە دوای ریفراندۆم کورد سەربەخۆیی رابگەێنآ . کەچی بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامە نووسیدا باس لەوە دەکات ؛ کورد سەربەخۆ بآ باشترە ئەگەر لە برسانیش بمرآ . یەکێتی و پارتی وەک دوو حیزبی باڵادەست لە کوردستاندا ، بۆچوونیان سەبارەت بە ریفراندۆم جیاوازە . پارتی لەو بڕوایە دایە کە پرۆسەی ریفراندۆم ئامانجێکی گەورەیە و دەبێتە دەسکەوتێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد . بەڵام یەکێتی باس لەوە دەکات ؛ ئەگەر لە دەرنجامی پرۆسەکەدا سەربەخۆیی رانەگەیەنرآ ، ئەوا ئەنجام نەدانی ریفراندۆم زۆر باشترە .

٤) راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ، بە لایەنی کەمەوە پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی و پشتیوانی جەماوەری ھەیە . کەچی بەھۆی ململانێی حیزبیەوە ، کۆدەنگی سیاسی لە ئارادا نیە . وە بەھۆی خراپی شێوازی حوکمڕانیشەوە ، متمانەی خەڵک بەرامبەر بە دەستەڵاتی کوردی تارادەیەکی زۆر کەم بووەتەوە .

٥) لەبەر ئەوەی نەتوانراوە رەزامەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەست بھێنرآ بۆ ئەنجام دانی ریفراندۆم لە کوردستاندا ، ئەوا ریفراندۆمەکە ھەم بآ بەش دەبآ لە دان پێدانانی دنیای دەرەوە ، ھەمیش ھیچ لایەنێکی دەرەکی ئامادە نابآ بۆ چاودێری کردنی پرۆسەکە . بۆیە ریفراندۆمەکە لە روانگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە ، ھیچ رەوایەتیەکی یاسایی و سیاسی نابآ .

٦) پارتی دیموکرات کە سەرکردایەتی بانگەشەی ریفراندۆم دەکات ، لەو جەمسەربەندیەی ئیمرۆ لە ناوچەکەدا لە ئارادایە ، لە جەمسەری ئەو وڵاتانە نزیکە کە بە ھەموو شێوەیەک دژی دروست بوونی دەوڵەتی کوردین ، کە ئەویش جەمسەری ( تورکی ــ رووسی ) یە . کە دەبوایە پارتی بە پێچەوانەوە ، زیاتر لە جەمسەری ( ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو ) نزیک بوایە .

٧) ھێزی پێشمەرگە لە رووی پڕچەک کردن و توانای لۆجستیەوە ، تارادەیەکی زۆر پشت بە ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ دەبەستآ ، ئەوانیش بە ھەموو شێوەیەک دژی جیابوونەوەی کوردن لە عێراق .

بە پشت بەستن بەم روون کردنەوەی سەرەوە ، سەرکردایەتی کورد لە دوای ریفراندۆم ناتوانآ دەوڵەتی کوردی رابگەێنآ . ئەمەش ئەوە دەگەێنآ ، کە ریفراندۆمەکە ناتوانآ سەرکەوتوو بآ لە بەدی ھێنانی ئامانجەکانیدا .

• ریفراندۆم دەتوانآ چ دەسکەوتێک ببەخشآ بە کورد لە باشوری کوردستاندا ؟
ئەم ریفراندۆمە بە پێچەوانەی ریفراندۆمەکەی (٢٠٠٥) ، لە لایەن دەستەڵاتی سیاسی و زۆرینەی حیزبەکانەوە پشتیوانی لێ دەکرآ . بەمەش ئەگەر دەنگی ( بەڵآ ) لە راپرسیەکەدا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا ، ئەوای پێک ھێنانی دەوڵەتی کوردی لە ئایندەدا ، دەبێتە ئامانجی نەتەوەیی زۆرینەی حیزبە سیاسیەکان . ھەروەھا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش روون دەبێتەوە ، کە خەڵک و حیزبە سیاسیەکانی کوردستان دژی مانەوەن لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا .

• ریفراندۆم چ جۆرە مەترسیەک پێک دەھێنآ لەسەر بەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان ؟
ئەنجام دانی ریفراندۆم لە ھەلومەرجی ئێستادا ، دەبێتە مایەی پێک ھێنانی چەند مەترسیەک لەسەر بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان ، کە گرنگترینیان بریتین لەمانەی خوارەوە ؛

١) ئەستەمە ریفراندۆم بتوانآ ئامانجەکەی بەدی بێنآ ، کە بریتیە لە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی . بەمەش ریفراندۆم لەو جادووە کاریگەرەی کە ھەیەتی بە تالڕ دەبێتەوە ، وە چیتر ئەو چەکە بەھێزە نابآ بەدەست سەرکردایەتی کوردەوە ، کە بەھۆیەوە ھەڕەشە لە حکومەتی ناوەندی بکات.

٢) پێشبینی دەکرآ بەھۆی ئەنجام دانی ریفراندۆمەوە ، کوردستان رووبەڕووی چەندین قەیرانی تر بکرێتەوە لە لایەن بەغدا و وڵاتانی ھەرێمیەوە . گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لە لایەن ئێرانەوە ، دوور نیە یەکێک بووبآ لەو ھەڕەشانەی کە ئەو وڵاتە پەنای بردۆتە بەر بۆ دژایەتی کردنی پرۆسەی ریفراندۆم لە کوردستاندا .

٣) ئەستەمە ناوچە کێشە لەسەرەکان بتوانن بەشداری بکەن لە پرۆسەی ریفراندۆمدا ، بەمەش یەکلا کردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانە ئاڵۆزتر دەبآ لە نێوان ( کورد و بەغدا ) دا .

٤) بەھۆی ئەو دۆخە خراپەی کە دەستەڵاتی کوردی لە وڵاتدا دروستی کردوە ، بە تایبەتی دوای ھەناردە کردنی نەوت بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە ، وە راگرتنی ناردنی بودجەی ھەرێم لە لایەن بەغداوە ، پێشبینی دەکرآ رێژەیەکی زۆری خەڵک بەشداری پرۆسەکە نەکات ، یان بە ( نەخێر ) دەنگ بدات . وە نەبوونی یەک ھەڵوێستی حیزبە سیاسیەکان بەرامبەر بە شێوازی ئەنجام دانی پرۆسەکە ، ئەگەری بەھێز بوونی ئاراستەی دژە ریفراندۆم بەھێزتر دەکات . بێگومان دروست بوونی دۆخێکی لەو شێوەیەش ، بە زیانێکی گەورە تەواو دەبآ بۆ ئایندەی خەباتی رزگاریخوازی کوردیلە پێناو ( سەربەخۆیی ) دا .

• پێویستە ئەرکی دەستەڵات چی بآ بەرامبەر بە پرسی ریفراندۆم ؟
دەستەڵاتدارانی ھەرێم گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ، کە ھەرێم ناتوانآ دوای ریفراندۆم دەوڵەتی کوردی رابگەێنآ . لەم بارەیەوە بارزانی لە کۆتایی مانگی (٦) ی ٢٠١٧ دا باسی لەوە کرد ؛ دوای ئەنجام دانی ریفراندۆم ، دەست دەکەین بە وتووێژی جددی لەگەلڕ بەغدا و وڵاتانی ھەرێمی لە بارەی پرسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیەوە . کەواتە پێویستە ئەو راستیە بۆ خەڵکی کوردستان روون بکرێتەوە ، کە مەبەست لە ئەنجام دانی ریفراندۆم راستەوخۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی نیە . بەڵکە ئامانجی سەرەکی ریفراندۆم ، تەنیا وەرگرتنی بۆچوونی خەڵکە سەبارەت بە ئایندەی کورد لە عێراقدا .

پێویستە سەرکردایەتی کورد ، بە تایبەتی بەرپرسانی پارتی ، رێز لە بۆچوونی ئەو کەس و لایەنانە بگرن کە لەگەلڕ کات و شێوازی ئەنجام دانی ریفراندۆمەکەدا نین . چونکە ئاساییە ئەگەر تێڕوانینێک ھەبآ ، ئێستا بە کاتێکی گونجاو نەزانآ بۆ ئەنجام دانی پرۆسەی راپرسی لە کوردستاندا ، یان سەرنجی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆسەکە ھەبآ . ھەروەھا ئەوەش زۆر ئاساییە ، ئەگەر بۆچوونێکی لەو شێوە ھەبآ ، پێی وابآ ھەلومەرجی ئێستا گونجاو نیە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی . نابآ ھەرگیز ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوەن ، لە لایەن بەرپرسان و حیزبی دەستەڵاتەوە بە ناپاک و بەکرآ گیراو تۆمەتبار بکرێن .

وەک چۆن لە سەرجەم ھەڵبژاردنە گشتیەکانی کوردستاندا ، ساختەکاریەکی زۆر کراوە لە لایەن ھەردوو حیزبی دەستەڵاتەوە ، نابآ لەم ( راپرسی ) یەشدا پەنا ببرێتە بەر ساختەکاریەکی رێکخراو ( تزویر منڤم ) . ئەمەش لەبەر ئەم دوو ھۆیەی خوارەوە ١) ئەنجام دانی ساختەکاریەکی زۆر لە پرۆسەکەدا ، دەبێتە مایەی زیان گەیاندنێکی زۆر بە شکۆی راپرسیەکە ٢) بە تەواوی روون نابێتەوە ، کە رێژەی ئەوانەی لەگەلڕ دەنگدان نین بە ( بەڵآ ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان چەندە ، کە زانینی راستی ئەم رێژەیە زۆر پێویستە بۆ رای گشتی و سەرکردایەتی کورد .

نابآ لە لایەن دەستەڵاتەوە کەشێکی وا دروست بکرآ ، ئەوانەی بە ( نەخێر ) دەنگ دەدەن وەک دوژمن سەیر بکرێن . چونکە زۆر ئاساییە ، ئەگەر لەنێو کوردا کەسانێک ھەبن لەگەلڕ مانەوەی کوردستاندا بن لە چوارچێوەی عێراقدا . لەوانەیە ئەو کەسانە متمانەیان بە دەستەڵاتدارانی کوردستان نەبآ کە بتوانن دەوڵەتێکی سەرکەوتوو بەڕێوە بەرن ، یان پێیان وابآ ھەلومەرجی ئێستا ھەرێم گونجاو نیە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ، یان ئەو بڕوایەیان لا دروست بووبآ کە قازانجی خەڵکی کوردستان لە رووی ئابوری و خۆش گوزەرانیەوە لەوە دایە کە لە لایەن ( بەغدا ) وە فەرمانڕەوایەتی بکرێن . دەستەڵاتی کوردی نابآ وەک دوژمن مامەڵە لەگەلڕ ئەو ئاراستە سیاسیەدا بکات ، بەڵکو دەبآ ھەولڕ بدات لە رێگەی باشتر کردنی دۆخی وڵاتەوە ، رێژەی ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوەن کەم بکاتەوە .

لە پێناو دروست کردنی کۆدەنگیەکی سیاسی لە ناوخۆی کوردستاندا سەبارەت بە ریفراندۆم ، پێویستە سەرکردایەتی پارتی پەرلەمانی کوردستان بەبآ مەرج کارا بکاتەوە . ئەمەش زیاتر لەبەر دوو ھۆی سەرەکی ، ئەوانیش ١) ناکرآ راپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکرآ ، لە کاتێکدا کە پەرلەمان لە لایەن حیزبێکی باڵادەستەوە پەک خرابآ ٢) لە رێگەی کارا کردنەوەی پەرلەمانەوە ، دەتوانرآ ( بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ) ش بھێنرێنە ریزی ئەو حیزبانەی کە پشتیوانی لە ئەنجام دانی پرۆسەی ریفراندۆم دەکەن ، کە ئەمەش مەرجێکی گرنگ و پێویستە بۆ ھێنانە دی پشتیوانیەکی بەھێزی ناوخۆیی بۆ پرۆسەکە .

• پێویستە ھەڵوێستی نەیارانی ریفراندۆم لە کوردستاندا چۆن بێ ؟

پێویستە ئەو حیزب و کەسانەی نەیاری ئەنجام دانی ئەم جۆرە ریفراندۆمەن لە کوردستاندا ، خاوەن بوێریەکی زۆر و ھەڵوێستێکی راشکاوانە بن ، وە لەوە نەترسن کە لە لایەن دەستەڵاتەوە بە ناپاک لە قەڵەم بدرێن . ئەمەش لەبەر ئەم ھۆیانەی خوارەوە ؛

١) ئاساییە ئەگەر ھەندآ کەس و لایەن لەو بڕوایە دابن ، کە ھەلومەرجی ئێستای کوردستان گونجاو نیە بۆ ئەنجام دانی ریفراندۆم ، بەھۆی نەبوونی زەمینە و ئامادەسازیی پێویست بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی .

٢) ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەو بڕوایە دایە کە ریفراندۆم ناتوانآ ئامانجە سەرەکیەکەی بێنێتە دی ، کە بریتیە لە راگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ . بۆیە ئاساییە ئەگەر پشتیوانی لە ئەنجام دانی ئەم ریفراندۆمە نەکەن .

٣) چۆن سەرکردایەتی کورد بۆ ماوەی دەیان سالڕ پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەدەکرد ، بە پاساوی ئەوەی ھەلومەرجی سیاسی لەبار نیە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ، بە ھەمان شێوەش ئاساییە کە ئیمرۆ کەسانێک ھەبن لە کوردستاندا ، لەو بڕوایە دابن کە تا ئێستا زەمینەیەکی لەبار نەرەخساوە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتێکی کوردی . وەک چۆن کەس نەیدەتوانی سەرکردەکانی کورد بە ناپاک لە قەڵەم بدات ، کاتآ دەیانوت ئێمە دەوڵەتی کوردیمان ناوآ ، چونکە ھەلومەرجی گونجاو بۆ ئەمە نەھاتۆتە پێش . بە ھەمان شێوەش ھیچ لایەنێک مافی ئەوەی نیە وەک دوژمنانی نیشتیمان سەیری ئەو کەسانە بکات ، کە لەو بڕوایە دان ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان .

٤) ئەو کەسانەی لەو بڕوایە دان کە ئەنجام دانی راپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی لە ھەلومەرجی ئێستادا ، لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان و پرسی نەتەوەیی کوردا نیە ، دەبآ بوێری ئەوەیان ھەبآ کە خەڵک ھان بدەن بۆ بایکۆت کردنی ریفراندۆم ، یان دەنگدان بە ( نەخێر ) لە راپرسیەکەدا . ئەم ھەڵوێستەی لەم جۆرە ( بڕوایە ) وە سەرچاوە دەگرآ ، ھەرگیز ناپاکی نیە بەرامبەر بە نیشتیمان ، بەڵکو لە گۆشەنیگای بە پەرۆش بوونە بۆ ئایندەی وڵات .

٥) دۆخی ئابوری کوردستان و گوزەرانی خەڵک زۆر باشتر بوو ، کاتآ بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ( بەغدا ) وە دابین دەکرا . بۆیە خەڵکێکی زۆر ئەمڕۆ لەو بڕوایە دایە ، کە مانەوە لەگەلڕ عێراق لە بەرژەوەندی دانیشتوانی ھەرێَمی کوردستان دایە . بە تایبەتی کە متمانەی خەڵک بەرامبەر بە دەستەڵاتی کوردی زۆر کەم بوەتەوە، بەھۆی ئەو قەیران و مەینەتیانەی کە دووچاری وڵاتی کردوە . بۆیە زۆر ئاساییە کە ئەم خەڵکانە راشکاوانە دژایەتی خۆیان بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق نیشان بدەن لە ھەلومەرجی ئێستادا ، وە ھەرگیز ئەمەش ناچێتە خانەی ناپاکی نیشتیمانیەوە .

٦) نابی نەیارانی ریفراندۆم تەنیا لەبەر ئەوە دژی پرۆسەکە بن ، چونکە ئەو لایەنەی خۆی بە خاوەنی پرۆسەکە دەزانآ پارتی دیموکراتی کوردستانە . چونکە گرنگ نیە کآ بانگەشەکەری سەرەکی پرۆسەکەیە ، بەڵکو ئەوەی پێویست و گرنگە ئەوەیە ، لەو روانگەیەوە ھەڵوێست بەرامبەر بە پرۆسەکە وەربگیرآ ، کە تا چەند لە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و ئایندەی پرسی نەتەوەیی کوردە .

• سەرنجی دروست لە بارەی ریفراندۆمەوە چییە ؟

تا راپەڕینی بەھاری (١٩٩١) لە باشوری کوردستاندا ، کێشەی ھەرە گەورەی کورد لەم بەشەی کوردستاندا ئازادی سیاسی و نەتەوەیی بوو . بەڵام دوای دروست بوونی دەستەڵاتێکی خۆماڵی ، کێشەکانی ( دادپەروەری ، خۆش گوزەرانی ، ئاسایش ، دیموکراسی ) بوونەتە کۆمەڵآ پرسی زۆر گرنگ لە لای خەڵک . گەلی کورد کە قوربانیەکی زۆری لە پێناو پێک ھێنانی قەوارەیەکی نەتەوەیی داوە ، ئەم قەوارە سیاسیەی بۆ ئەوە بووە ، کە لە سایەیدا بتوانآ ژیانێکی خۆش و سەقامگیر دەستەبەر بکات . دوای ئەوەی خەڵک بۆی دەرکەوت کە حکومەتە کوردیەکەی ھەرێم ناتوانآ خەون و ئامانجەکانی بەدی بێنآ ، بۆیە متمانەی بە سەرکردایەتی کورد زۆر کەم بوەوە . پێویستە دەستەڵاتی کوردی بەر لە ھەر شتآ ئەم متمانەیە لەنێو گەلدا زیندوو بکاتەوە ، ئینجا چاوەڕێی ئەوەی لێ بکات کە لە پرۆسەیەکی پڕ رسکی ( مجازفە ) وەک ریفراندۆمدا پشتیوانی لێ بکات . راستە چارەسەری بنەڕەتی پرسی نەتەوەیی کورد لە ھەموو بەشەکانی کوردستاندا ، دروست کردنی قەوارەیەکی سەربەخۆی کوردیە . وە پێویستە لە پرسی بڕیار دان لە دیاری کردنی چارەنووسی نەتەوەییدا ، سەرکردایەتی کورد بگەڕێتەوە بۆ رای خەڵک . بەڵام ئەوەی زۆر پێویست و گرنگە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ، بە پلەی یەکەم سازدانی پرۆسەی ریفراندۆم نیە ، بەڵکو بنیات نانی پایەکانی دەوڵەتە لە ناوخۆ و ، دەستەبەر کردنی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە لەسەر ئاستی دنیای دەرەوە . کە لە راستیدا سەرکردایەتی کورد لەم رووەوە ، نەیتوانیوە سەرکەوتوو بآ لە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار . بۆیە ھەلومەرجی ئێستای ھەرێمی کوردستان بۆ سازدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی گونجاو نیە . لە راستیدا پێویست بوو سەرکردایەتی کورد بەر لە بڕیار دان لەسەر سازدانی ریفراندۆم ، لەسەر ھەردوو ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا ، زەمینەسازیی و ئامادەسازیی پێوستی کردبا بۆ ئەنجام دانی راپرسی و ھەنگاو نان بەرەو راگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.