بە دامەزراوەییکردنی گەندەڵی

لەلایەن ستاندار Posted on 621 جار بینراوە

عومەر عەلی محەمەد

ئەگەر سەیری بارودۆخی ئێستای کوردستان بکەین لە یەک کاتدا روبەڕووی چەندان قەیرانی ئابوری و سیاسی بوەتەوە لە بەرابەمریشدا حکومەت پلانێکی نیە بۆ چاکسازی و پاش تێپەڕبوونی ٢٦ سالڕ لە ئەزموونی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا ئێستا لە لاوازترین دۆخدایە و گەندەڵی باڵی کێشاوە بەسەر زۆربەی کەرتەکانی حکومەتداو لە بەرئەنجامی ئەمەشدا لە دوای ساڵی ٢٠١٥وە قەیرانێکی ئابوری قورسیشی چۆ سەر، لە پاش رووخانی رژێم گەشەپێدانێکی ئابوری روی لە ھەرێمی کوردستان کرد و ئەویش بەھۆی ئەوەی کە ئابوری کوردستان راستەوخۆ پەیوەست بوو بە بەغداوە لەبەرئەوە ھەر گەشەپێدانێک لە بەغدا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ھەرێمیش ھەبوو، بەڵام لەدوای ئەوەی کە ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی ئابوری راگەیاند و لە بەغدا جیابوەوە لە جیاتی باشتربوونی گوزەران و ژیانی ھاوڵاتیان، ئەوەش کە بنیاتی نابوو ھەرەسی ھێناو پڕۆژەکانی گەشەپێدان وەستان و ژیانی زۆربەی ھاوڵاتیانیش بەرەو خراپی چوو بازاڕیش لە زۆر بواردا ھەرەسی کرد، لە پێش ساڵی ٢٠٠٣ دا لە بواری سیاسیدا لە ھەرێمی کوردستان قەیرانێکی سیاسی ھەبوو کە ئەویش لە لاوازی دامەزراوە دیموکراسیەکانی وەک پەرلەمان و فرەییەکی سیاسی نادەستوری و بوونی گەندەڵی و بنیاتنانی پێگەکانی ستەمکاری و نەبوونی ھێزێکی پێشمەرگە و ئاسایشی یەکگرتوو چەندانی تر خۆی دەبینیەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ ھەتا ٢٠٠٣ ئەم دۆخە بەم شێوەیە ھات و بەرنامەی چاکسازی سیاسی لە ئارادا نەبوو، ئەمەش وایکرد کە قسەکردن لە چاکسازی سیاسی گران بێت ،چونکە ھیچ پارتێکی سیاسی بەتایبەتیش دوو پارتە دەسەڵاتدارەکە ئامادەنەبوون بچنە ژێر باری ئەو چاکسازیە و بە عەقڵیەتێکی نوێوە مامەڵە لەگەلڕ بارودۆخە نوێیەکەدا بکەن، ئەم دۆخەی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی ئەو دۆخە سیاسیە بوو کە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی پێش بەھاری عەرەبی تیایدا دەژیان ،کە دواجار لە ٢٠١١دا دۆخەکەی بەرەو تەقینەوەبرد.

لە کوردستانیش سەرەڕای ئەوەی کە قەیرانە سیاسیەکە وەک خۆیەە مایەوە، لەدوای دەرکەوتنی نەوت و دەرھێنانی لەلایەن کۆمپانیا مۆنۆپۆڵەکانەوە نوخبەی دەسەڵاتداری کوردی کەوتە شوێن بیرکردنەوەیەکی تر، ئەویش قورسایی سیاسەت و پلانەکانی خستە سەر بواری ئابوری و بەتایبەتیش نەوت و گاز، لەم رێگەیەشەوە لە کۆبوونەوەی پارتە سیاسیەکان و لێدوانەکانیشیاندا بۆ جەماوەر ئەوەیان خستەڕوو کە گەشەپێدانی ئابوری لە بواری نەوت و گاز و دابینکردنی سەربەخۆیی ئابوری، سەرەتایەکی نوێیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکەو لەدوای ئەمەوە کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوآ و گوزەرانی تاکیش روو لە ھەڵکشان دەکات و بەم ھۆیەشەوە بارە سیاسیەکەش بەباشی دەچێتە پێشەوە، بەڵام سەرئەنجام ئەوەی کە بینرا نەک ئەو بەڵێنانە جێبەجآ نەبوون بەڵکو سەرەڕای بوونی گازو نەوتی زۆر باری ئابوری بەشێوەیەکی ترسناک ھەرەسی کرد، بودجەی ساڵانەی تاک تەواو کەمی کرد، جیاوازی نێوان ھەژار و دەوڵەمەند زۆربوو، بەڵام نوخبەیەک سودمەندبوون و دەوڵەمەند بوون، توانیان بچنە ناو چەندان رێکخراوی ئابوری جیھانی و دەبینین ساڵانە بەشداری کۆربەند و دیبەیتی ئابوریە جیھانیەکان دەکەن، لەمەوە تێدەگەین کە بۆچی پەرلەمان پەک خراو دیموکراسی لاواز کراو میدیای ئازاد و سەربەخۆ بآ دەنگ کرا، چونکە ئەم دۆخە نوێیە کە نایانەوێت کەس بە گرێبەست و پەیوەندیە ئابوریەکانیان بزانێت و پرسیاری سەروەت و سامانیان لێ بکات، ئەمانە لەگەلڕ بوونی پەرلەمانێکی بەھێز و سیستمێکی دادپەروەری بێلایەن و میدیای ئازاددا وێک نایاتەوە، لەبەرئەوە ئەم سیاسەتە ئابوریە نوێیەی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ھاوشێوەی رژێمە عەرەبیەکان پێویستی بە پەر لەمانێکی لاواز و بآ دەنگە کە بکەوێتە ژێر ھەژمونی حکومەت و بەدواداچوون نەکات بۆ پڕۆژە و پلانەکانی و بەرەو ڕووی لێپرسینەوەیان نەکاتەوە، لەبەرئەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەو خەونەیان بێتەدی ولە بواری ئابوریدا بە تەواوی ببنە خاوەنی پێگەیەکی بەھێز کە زەمانەتی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا بکات بۆ دەیان ساڵی تر، ناھێڵن جارێکی تر لە کوردستاندا پەرلەمانێکی کاراو چالاک و بەھێز دروست ببێت یان دەستور بچەسپێت و یاسا سەروەر بێت، لەبەرئەوەش کە بە بەردەوامی رەوایەتی ئەو سیاسەتەیان نیشانی ھاوڵاتیان بدەن سەرقاڵیان دەکەن بە شتی ترەوەو بیانوی زۆرترباس دەکەن بۆ درێژەدان بە ئەو دۆخە و مەسەلەی ریفراندۆم بەبآ باسکردن لە چاکسازی سیاسی و ئابوری یەکێکە لە ئەو نموونانە، کەواتە لێرەوە دەگەینە ئەو راستیەی کە قەیرانی ئابوری لە ھەرێمی کوردستان درێژەپێدەر و بەرئەنجامی قەیرانە سیاسیەکەیەو ھەتا سەرەتا قەیرانی سیاسی چارەسەر نەبێت قەیرانە ئابوریەکە زیاتر دەبێت و چاکی بەخۆوە نابینێت.کەڵەکە بوونی قەیرانەکان و نەبوونی ھیچ پرۆژەیەکی چاکسازی و بێ باکی لە ئاست دۆخەکەو باسکردن لە خەونی سە بەخۆیی مانای وایە ئەوەی لە کوردستانداھەیە گەورەترە لە گەندەڵی و ئەزمونێکی نوێیە لە شێوازی حوکمڕانی کە دەکرێت بە پێناسەی زانستی نوێ راگە بکرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.