ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی تایبەتی ستاندەر لەئێستادا گیانی سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە رۆڵێکی بەرچاوی لەخەباتی پێشمەرگایەتی و شۆرشى كورد بینیوە لەمەترسیدایە بەھۆی نەخۆشیەوە.
سەرچاوەکە وتیشی ئەو سەرکردەیە ئێستا تەندروستی ناجێگیرە لە بەریتانیا چارەسەر وەردەگرێت بەڵام پزیشکەکان بێ ئومێد بوونە.
بۆ رەچاوکردنی دۆخی تەندروستی ئەو سەرکردەیە ھەبونی ئومێدێک بۆچارەسەری جارێ ستاندەر ناوی ئەو سەرکردەیە بڵاوناکاتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو ھەریەک لەنەوشیروان مستەفا و عەزیز محەمەد دوو سەرکردەی دیاری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەگەری گیانلەدەستدانی سەرکردەیەکی تری گەورەی کورد لە ئارادایە
